وەرزش تۆوی پیاوان زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-14-14:18:00 - کۆدی بابەت: 1328
وەرزش تۆوی پیاوان زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزش تۆوی پیاوان زیاد دە‌كات

تە‌نیا نیو كاژێر وە‌رزشی ڕۆژانە‌ سێ جار لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا تۆوی پیاوان زیاد و بە‌ھێز دە‌كات، ئە‌وە‌ش بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ كە‌ بی بی سی ئاماژە‌یپێكردووە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌، كە‌ جۆرناڵی زانستی «ریپرۆدە‌كشن» ئاماژە‌ی پێكردووە‌، ئە‌و پیاوانە‌ی پرۆگرامێكی جێگیری ڕاكردنیان ھیە‌ و پێی پابە‌ندن، ژمارە‌ی تۆوە‌ تە‌ندروست و چالاكە‌كانیان زۆرترە‌.
بە‌ھێز بوونی تۆوی پیاوان پە‌یوە‌ست بووە‌ بە‌ بە‌ردە‌وامی وە‌رزشكردنە‌وە‌ و لە‌ حاڵە‌‌تی ڕاوە‌ستان لە‌ وە‌رزشكردن لە‌دوای مانگێك گە‌ڕانە‌وە‌ت بۆ دە‌ۆخی بە‌ر لە‌ وە‌رزشكردن.
توێژە‌رە‌كان گووتویانە‌ كە‌ وە‌رزشكردنی زیاد لە‌ پێویست و تە‌واو پڕوكێنە‌ر، ژمارە‌ی تۆوە‌كان كە‌مدە‌كاتە‌وە ‌بۆیە‌ باشترە‌ لە‌ ئاستی ئاسایی و ڕێگە‌ پێدراودا وە‌رزش بكرێ. 
لە‌ توژینە‌وە‌ نوێیە‌كە‌دا ٢٦١ پیاو بە‌شدار بوون كە‌ ھە‌موویان تە‌ندروست بوون و گرفتی تۆویان نە‌بوو، بە‌ڵام بە‌ر لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌ وە‌رزشیان نە‌كردبووە‌ نە‌ریت.
دواتر دە‌ركە‌وت ئە‌وانە‌ی وە‌رزشێكی مامناوە‌ندیان دە‌كرد (ڕۆژانە‌ نیو كاژێر ڕاكردن سێ ڕۆژ لە‌ ھە‌فتە‌یە‌ك) ھە‌م ژمارە‌ و ھە‌م كوالێتی تۆوە‌كانیان بە‌رە‌و باشي چوون.
توێژە‌رە‌كان وایدە‌بینن ھۆكاری ئە‌و بە‌ھێز بوونە‌ی تۆوە‌كان، ڕێكخستنی كێش و سوتاندنی چە‌وری زیادە‌ی لە‌شە‌ كە‌ بە‌ھۆی وە‌رزش ڕوودە‌دات.
د.بە‌ھزاد حاجیزادە‌، سە‌رۆكی تیمی توژینە‌وە‌كە‌، دە‌ڵێ «ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌كە‌مان دە‌ریدە‌خات دە‌كرێ وە‌رزش بكرێتە‌ ڕێگە‌ چارە‌یە‌كی ھە‌رزان، كارا و سادە‌ بۆ باشكردنی بە‌پیتی ئە‌و پیاوانە‌ی چالاكی جە‌ستە‌یان كە‌مە‌».
بە‌پێی ڕێنماییە‌ تە‌ندروستیە‌ فە‌رمییە‌كانی بە‌ریتانیا، ھە‌موو كە‌سێك پێویستە‌ ھە‌فتانە‌ ١٥٠ خولە‌ك وە‌زشی مامناوە‌ند، یان ٧٥ خولە‌ك وە‌زشی توند ئە‌نجامبدات.

جگە‌ لە‌ وە‌رزشكردن، ھە‌ندێك ھۆكاری دیكە‌ش پیاوان بە‌ھێز دە‌كە‌ن

*ھێشتنە‌وە‌ی گون بە‌ ساردی و دووربوون لە‌ گە‌رمیی زۆر، وە‌ك گە‌رماوی زۆر گە‌رم.
*بە‌كرنە‌ھێنانی شۆرتی زۆر تە‌سك و توند.
*خۆپاراستن لە‌و نە‌خۆشییانە‌ی لە‌ ڕێگە‌ی سێكسیە‌وە‌ دە‌گوازرێنە‌وە‌.
*وازھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان.
*كە‌مكردنە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ كحوكیە‌كان.
*ڕێگری لە‌ قە‌ڵە‌و بوون.


سەرچاوەکان



1023 بینین