تای ڕیخۆڵە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-13:47:00 - کۆدی بابەت: 1455
تای ڕیخۆڵە

ناوه‌ڕۆك

تای ڕیخۆڵە

حصبە یان (تیفۆئید) یان (تای ڕیخۆڵە) نەخۆشیەکی بەکتریاییە کە بەهۆی بەکتریایەک بەناوی (سالمۆنلا تایفی) توشی مرۆڤ دەبێت. ئەم
نەخۆشیە بەهۆی بەکارهێنانی خواردنی پیس و ئاوی پیسەوەیە کە دەچێتە ناو ڕیخۆڵەوە دروست دەبێت. نیشانە سەرەتایەکانی بریتین لە:- 
تالێهاتن، بێ هۆشبوون، سک ئێشە پاش ماوەیەک سک چوون دەست پێ دەکات کە دەبێتە هۆی لاوازیەکی زۆرو هیلاکی و گێژی نەخۆش هەروەها لەسەر ڕووی سک و سنگ پەڵەی پەمەیی ڕەنگ درووست دەبێت.

بۆ لێکۆڵینەوە لەم نەخۆشیە کەمێک خوێن لەنەخۆش دەگیرێت و دەخرێیە ژێر تاقیکردنەوە. بۆ چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشیە پێویستمان بە گەیاندنی شلەمەنی پێویست بۆلەش دەبێت هەروەها (ئەنتی بیوتیکی) سود بەخش کە دەتوانن لەماوەی دوو تا چوار هەفتە نەخۆشیەکە کەم بکاتەوە لەکاتێکدا کە بە زووترین کات چارەسەر نەکرێت نیشانەی لێدەردەکەوێت کەبریتین لە کون بوونی ڕیخۆڵەکان و نەگەیاندنی ئاو بۆ گورچیلە ئەم نەخۆشیە زۆرتر لە منداڵاندا بەشێوەی سوکتر دەردەکەوێ وەک لەگەورەکان.


سەرچاوەکان



963 بینین