نینۆکەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-18:31:00 - کۆدی بابەت: 1577
نینۆکەکان

ناوه‌ڕۆك

نینۆکەکان

نینۆکەکان لە ماددەیەکی کڕکڕاگەیی تەنک دروست بوون، وە توند بەو پێستەوەی کە لە ژێریاندایە نووساون، نینۆکە تەندروستەکان زۆر شەفاف و بێ ڕەنگن و پێستی ژێرەکەیان دیارە. خێرایی هاتنەوەی نینۆکەکانی دەست زۆر لە نینۆکەکانی پێ خێراترە. نینۆکەکان نزیکەی ٣ میلیمەتر لە مانگێکدا درێژ دەبن. ئەگەر نینۆکێک لەدەست هەڵ بکەندرێت بە هەر هۆیەک بێت ئەوا نزیکەی (٦) مانگ درێژە دەکێشێت تاوەکو درێژ دەبێتەوە. نەخۆشی گەلێکی جۆراوجۆر هەیە کە دەبێتە هۆی ناتەواوی لە نینۆکدا و ناشیرینی دەکات لە کاتی توش بوون بە کەم خوێنی کە بەهۆی ئاسنەوە تووش بووبێت، نینۆکەکان وەک کەوچکیان لێ دێت. لە نەخۆشی دڵ، سییەکان، جگەردا نینۆکەکان بەرز دەبنەوە. کاتێک کە نینۆک تووشی هێڵی (بوو) (Beau) هات ئەوە نیشانەی بونوی نەخۆشی چڵک هەڵگرتن یاخود جگەر دیاری دەدات. هەبوونی هێڵی سپی بەبێ چاڵ بوونی شوێنی هێڵەکان نیسانەی نەخۆشییەکی قورس یان ژەهراوی بوونە، زۆرجار ژەهراوی بوون بە (ئەرسنیک)، ئەو جۆرە هێڵەی تێدا دروست دەکات کە بە هێڵی (Meas) مێس ناسراون، هەندێ جار نوکتەی سپی لەسەر نینۆک دروست دەبێت کە خەڵکی وا دەزانن نیشآنەی نەخۆشییە، لە کاتێکدا کە هیچ نیشآنەیەک نییە بۆ نەخۆشی ترسناک و سوکک.


سەرچاوەکان



1376 بینین