توێکڵی پەتاتە قژی سپی ڕەشدەکاتەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-17:02:00 - کۆدی بابەت: 1795
توێکڵی پەتاتە قژی سپی ڕەشدەکاتەوە

ناوه‌ڕۆك

توێكڵی پە‌تاتە‌ قژی سپی ڕە‌شدە‌كاتە‌وە‌

زۆرن ئە‌و كە‌سانە‌ كە‌ بە‌ھۆی ھە‌ڵكشانی تە‌مە‌ن یاخود ھۆكاری‌ بۆ ماوە‌ییە‌ تاڵە‌كانی سە‌ریان سپی دە‌بێت، بۆ شاردنە‌وە‌شی پە‌نا دە‌بە‌نە‌ بە‌ر بۆیە‌كردنی تاڵە‌كانی قژ بە‌ ماددە‌ی كیمیاوی، پسپۆرێكی جاوانكاری لە‌ پرۆگرامێكی تە‌لە‌فزیۆنیدا ئاشكرای دە‌كات كە‌ دە‌توانیت تاڵە‌ سپیە‌كانی سە‌ر لە‌ڕێی توێكڵی پە‌تاتە‌وە‌ ڕە‌شبكرێتە‌وە‌، بێ ئە‌وە‌ی ھیچ زیانێك بە‌ تاڵە‌كانی قژ بگات، ئە‌و پسپۆرە‌ ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كات كە‌ كوپێك توێكڵی پە‌تاتە‌ لە‌گە‌ڵ دوو كوپ ئاو بۆ ماوە‌ی پێنج خولە‌ك دە‌كوڵێنرێت، دوای ئە‌وە‌ی سارد دە‌كرێتە‌وە‌، قژ بە‌ گیراوە‌كە‌ دە‌شۆردرێت یاخود بە‌ فڵچە‌ دە‌درێت لە‌ قژ ڕە‌نگێكی قاوە‌ی وە‌ردە‌گرێت.
ھە‌رچە‌ندە‌ مانە‌وە‌ی ئە‌و گیراوە‌یە‌ كاتییە‌ بە‌ھۆی شتنە‌وە‌ پاش ماوە‌یە‌ك لێدە‌بێتە‌وە‌، بەڵام دە‌توانرێت ئە‌و كارە‌ ھە‌فتانە‌ دووبارە‌ بكرێتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش چە‌ندین سود بە‌ قژ دە‌بەخشێت و دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌ھێزكردنی تاڵە‌كانی، بە‌و پێیە‌ی سە‌رجە‌م ماددە‌كان سروشتین و ھیچ زیانێكی بە‌دواوە‌ نییە‌.


سەرچاوەکان



1363 بینین