ئەو پێنج هەڵەیەی هەمووان لە کاتی خۆشتندا دەیکەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-20:09:00 - کۆدی بابەت: 1804
ئەو پێنج هەڵەیەی هەمووان لە کاتی خۆشتندا دەیکەن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و پێنج ھە‌ڵە‌یە‌ی ھە‌مووان لە‌كاتی خۆشتندا دە‌یكە‌ین

قژ یە‌كێكە‌ لە‌و بە‌شانە‌ی جە‌ستە‌ كە‌ كاریگە‌ریە‌كی ڕاستە‌وخۆی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر چۆنییە‌تی دە‌ركە‌وتنی مرۆڤ، گرنگیدان بە‌ قژ مە‌رجێكی سە‌رە‌كیە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی دە‌یانە‌وێت سیمایە‌كی جوانیان ھەبێت، ھە‌ر بۆیە‌ پێویستە‌ خۆت لە‌و ھە‌ڵە‌ باوانە‌ی خوارە‌وە‌ بە‌دوور بگریت.

  1. ھە‌موو خۆشتنێك شامپۆ بە‌كاردێنیت
    گە‌ر ھە‌موو ڕۆژێك خۆت دە‌شۆیت، پێویست ناكات ھە‌موو جارێك شامپۆ بە‌كاربھێنیت بۆشتنی قژت، چونكە‌ زۆر بە‌كارھێنانی شامپۆ دە‌بێتە‌ ھۆی وشكبوونە‌وە‌ی پێستی سە‌ر، لە‌جیاتی ئە‌وە دە‌توانی ھە‌فتە‌ی چە‌ند جارێك تە‌نھا بە‌ ئاو قژت بشۆیت.
  2. بە‌ توندی دە‌ست دە‌ھێنیت بە‌ سە‌رتدا
    لە‌جیاتی شتنی پێستی سە‌رت بە‌ شێوە‌یە‌كی توند، پێویستە‌ بە‌ نە‌رمی پە‌نجە‌ی پێدا بھێنیت.
  3. شتنی قژ بە‌ گە‌رمی
    خۆشتن بە‌ ئاوی گە‌رم دە‌بێتە‌ ھۆی ئارامكردنە‌وە‌ی ماسولكە‌كانی جە‌ستە‌ و سودیان پێدە‌گە‌یە‌نێت، بە‌ڵام ئاوی گە‌رم زیانی بۆ قژ ھە‌یە‌ و دە‌بێتە‌ ھۆی وشككردنە‌وی پێستە‌كە‌.
  4. شامپۆی جیاواز بە‌كاردە‌ھێنیت
    ڕە‌نگە‌ تۆ حە‌زت بە‌ تاقیكردنە‌وە‌ ھە‌بێت، ھە‌ر بۆیە‌ شامپۆی جۆراوجۆر و بۆ قژت بە‌كاردە‌ھێنیت. ئە‌م جۆرە‌ ڕە‌فتارە‌ شتێكی باش نییە‌، بۆیە‌ ھە‌وڵبدە‌ قژت بە‌ یە‌ك جۆر شامپۆ ڕابھێنیت.
  5. بە‌كارھێنانی شامپۆ پێش تە‌ڕكردن
    پێش شتنی قژت بە‌ شامپۆ، دڵنیا ببیتە‌وە‌ لە‌وە‌ی قژت بە‌ باشی تە‌ڕبوو.


سەرچاوەکان



448 بینین