پشتگوێ خستنی هەوکردنی میزەڵدان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-01-00:47:00 - کۆدی بابەت: 1872
پشتگوێ خستنی هەوکردنی میزەڵدان

ناوه‌ڕۆك

پشتگوێ خستنی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدان

خوران و سوتانە‌وە‌ لە‌كاتی میز كردن، زوو زوو میزھاتن و ئازاری خوارە‌وی سك و پشت، لە‌ نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی مزە‌ڵدانن و بە‌گوتە‌ی پسپۆرانی ئە‌ڵمانی نابێ پشتگوێ بخرێن، ئە‌گە‌ر نا ئاڵۆزكارییان لێدە‌كە‌وێتە‌وە‌.
ئە‌نستیتۆی ئە‌ڵمانی بۆ كوالێتی و ئابوری لە‌ كە‌رتی تە‌ندروستی دە‌ڵێ ھۆكاری سە‌رە‌كی ھە‌وكردنی مزە‌ڵدان بە‌كتریایە و زۆربە‌ی توشبوانیش لە‌ خانمانن، ئە‌ویش چونكە‌ میزە‌ڕۆی خانمان بە‌ بە‌راورد بە‌ پیاوان كورتترە‌ و بە‌كتریاكان ئاسانتر سە‌ردە‌كە‌ون بە‌ ئاڕاستە‌ی میزە‌ڵدان.
چارە‌سە‌ری سە‌رە‌كی و بنە‌ڕە‌تی نە‌خۆشییە‌كە‌ دە‌رمانی دژە‌ بە‌كتریایە‌، بە‌ڵام دە‌بێ پزیشك بڕیار لە‌ جۆر و ماوە‌ی بە‌كارھێنانی دە‌رمانە‌كە‌ بدات.
بۆ تاودانی چاكبوونە‌وە‌ی حاڵە‌تە‌كە‌ش، باشترە‌ شلە‌مە‌نیە‌كان زۆرتر بخورێنە‌وە‌، توشبووە‌كانیش ڕاھاتوون كە‌ بە‌چی حاڵە‌تە‌كە‌یان خراپتر دە‌بێت یان دووبارە‌ تووش دە‌بنە‌وە‌. بۆیە‌ ھە‌ریە‌كێكیان بە‌ڕێگە‌ی خۆی خۆی دە‌پارێزێ.
مە‌ترسییە‌كی ھە‌وكردنی میزە‌ڵدان ئە‌وە‌یە‌ بە‌كتریا توشكە‌رە‌كان لە‌ میزە‌ڵدانە‌وە‌ سە‌ر بكە‌ون بە‌رە‌و گورچیلە‌.
ئە‌وە‌ش زۆرتر لە‌و كە‌سانە‌ ڕوودە‌دات كە‌ سیستمی بە‌رگری جە‌ستە‌یان لاوازە‌، یان پە‌ككە‌وتنی گورچیلە‌یان ھە‌یە‌.
ئە‌وانە‌ی لە‌ شوێنی گورچیلە‌یان ئازاریان ھە‌یە‌، یان ئێڵنج و لە‌شداھێزران و تایان ھە‌یە‌، باشترە‌ ڕاوێژ بە‌ پزیشك بكە‌ن، چونكە‌ ئە‌وانە‌ لە‌ نیشانە‌كانی ھە‌وكردنی بە‌شە‌كانی گورچیلە‌ن.


سەرچاوەکان



2670 بینین