ڤایرۆسە پەیدابووەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-23:14:00 - کۆدی بابەت: 3162
ڤایرۆسە پەیدابووەکان

ناوه‌ڕۆك

ڤایرۆسە پەیدابووەکان

لەو کاتەی لێکۆڵەرەوەکان لە بواری پزیشکیدا کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە ئێستاکە پەیدابوون، لە شوێنە جیاوازەکانی جیهاندا ڤایرۆسی نوێ دەدۆزرێتەوە. ڤایرۆسە پەیدابووەکان ئەوانەن لە نیشتنگە دابڕآوەکاندا هەن تووشی مرۆڤ دەبن، لەو کاتەی ئەو نیشتنگانە پەرەپێدەدرێن و ئاوەدان دەکرێنەوە. هەر بۆ نموونە دارستانە باراناوییەکانی لە کۆنگۆی دیموکراتی کە ڤایرۆسی ئیبۆلای پەیدابووی تێدایە، لەو کاتەی دارستانەکان دەبڕدرێن لەوانەیە مرۆڤ دووچاری بەیەک گەیشتن بێت لەگەڵ گیانەوەرە توشبووەکان بە ڤایرۆسی ئیبۆلا. ئەگەر ڤایرۆسە پەیدابووەکان لە توانایاندا بێت مرۆڤ تووش بکەن ئەوا دەکرێت بڵاوببنەوە. لەوانەیە چارەنووسێکی ترسناک و کوژەری لێبکەوێتەوە. چوار جۆری ناسراو لە ڤایرۆسی ئیبۆلا هەیە، یەکێک لەوانە تووشی مەیمون دەبێت و نەخۆشیدەخات. سێ جۆرەکەی دیکەی کوشندەن بۆ مرۆڤ، لەناکاو پەیدابوونی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆمەڵەی زیندەیی مرۆڤ لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی وای لە لێکۆڵەرەوانی بواری پزیشکی کرد کە گفتوگۆ بکەن، دەربارەی پێناسی ئەو گیانەوەرە خانە خوێیەی کە بووەتە هۆی گواستنەوەی جۆری بنەچەی ڤایرۆسی ئیبۆلا.
نموونەکانی ڤایرۆسە پەیدابووەکان ئەمانە دەگرێتەوە: هانتا ڤایرۆس Hantavirus کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سییەکزێ کە لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە ساڵی ١٩٩٣ز، دەرکەوت ئەم نەخۆشییەش لە ئەفریقیای ڕۆژهەڵاتدا هەیە.


سەرچاوەکان



679 بینین