چارەسەری سروشتی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-01:14:00 - کۆدی بابەت: 3169
چارەسەری سروشتی

ناوه‌ڕۆك

چارەسەری سروشتی

چارەسەری سروشتی لقێکە لە لقەکانی پزیشکی کە سوود لە تاقیکردنەوە دەبینێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکاندا.
چارەسەری سروشتی زۆر بەسودە لە چارەسەرکردنی چەندین جۆری نەخۆشی و پەک کەوتنی لاشەییدا وەکو ئیفلیجی و لاوازی ماسولکەکان، هەروەها لە چارەسەر کردنی نەخۆشیەکانی دڵ و سیەکانیشدا بەکاردێت.
دەشێت چارەسەری سروشتی وەکو یارمەتی دەرێک بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی شکان و توشبوون و بڕانی ئەندامەکان بەکاربهێنرێت، بە یارمەتی ئەم چارەسەرەکەشی پەککەوتو دەشێت بگەڕێتەوە بۆ ژیان لە ڕووی لەش و لاریەوە.
چەندین جۆر لە ئامێر لە چارەسەری سروشتیدا بەکاردێت گڵۆپی گەرمی تیشکی بۆ گەرم کردنی لاشە و لابردنی ئازار لە بڕبڕەی پشتدا بەکاردێت، هەروەها پەردەی گەرمی کارەبایی چارەسەری ئاوی (چارەسەر بە ئاو) و گەرماوی تایبەتی بەکاردەهێنرێت بۆ گەیاندنی گەرما بە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ. گەرم کردنی لاشە ئازار کەم دەکاتەوە، سوڕی خوێنی لاشەش باش دەکات، لە بەرامبەر ئەوەشدا چەند ڕێگەیەکی سارد کردنەوە بەکاردەهێنرێت بۆ چەند توشبوونێکی دیاری کراو بۆ گەرم کردنەوەی ئازار. تیشکی سەروی وەنەوشەیی بەکاردەهێنرێت لە کوشتنی میکرۆبگەلێکی دیاری کراو و یارمەتی دانی چاکبونەوە، لەبەر ئەوەی تیشکی سەرووی وەنەوشەیی وزەی زیاتری تێدایە و دەتوانێت میکرۆبەکان بکوژێت، هەروەها شەپۆلەکانی دەنگی زۆر بەرز بەکاردەهێنرێت لە چارەسەر کردنی ئەو گرژیانەی توشی ماسولکە و جومگەکان دەبن، ڕاهێنان گرنگترین بەشە لە چارەسەری سروشتیدا، پسپۆڕانی ئەم بوارە ئامۆژگاریمان دەکەن کە ئامێری جۆرا و جۆر بەکاربێنین لە چارەسەری سروشتیدا وەکو بەرز کردنەوەی قورسی و باسکل و بەکرە.


سەرچاوەکان



2085 بینین