چەند ماددەیەکی خۆراکی کە ئازاری سوڕی مانگانە زیاتر دەکەن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-08-18:30:00 - کۆدی بابەت: 5797
چەند ماددەیەکی خۆراکی کە ئازاری سوڕی مانگانە زیاتر دەکەن

ناوه‌ڕۆك

خۆراک و ئازاری سوڕی مانگانە

خۆراک گرنگییەکی زۆری هەیە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، دەبێت لەو ماوەیەدا خانمان ئاگاداری خۆراکیان بن و هەموو شتێک نەخۆن، چونکە هەندێک خواردن دەبنە هۆی ئەوەی کە ئازارەکەت زیاتر ببێت.

ئەو خواردنانەی نابێت بخورێن لە ماوەی سوڕی مانگانەدا

خواردنە گازدارەکان

هەموو خواردنە گازدارەکان، ساردی و دۆی گازدار هۆکارێکن کە ببنە هۆی غازاتی سک و ئازارەکەت زیاتر بکەن.

خواردنی خێرا

خواردنە خێراکان گەورەترین سەرچاوەی خوێن، خوێ لە ماوەی سوڕی مانگانەدا دەبێت کەم بخورێت تاکوو ئازارەکەت زیاتر نەبێت.

خواردنە سورەوەکراوەکان

زۆرینەی خانمان لە ماوەی سوڕی مانگانەدا تووشی سکچوون دەبن، خواردنی سورەوەکراویش چەورە و بڕێکی زۆر ڕۆنی تێدایە، سکچوون زیاتر دەکات و ئازاری سکیش زیاتر دەکات.

پاقلەمەنیەکان

هەموو پاقلەمەنییەکان، فاسۆلیا، لۆبیا، نۆک بەتایبەت دەبنە هۆی با کردنی سک.

دانەوێڵە 

دانەوێڵەکانی وەک نانی گەنم، مەعکەرۆنی، برنج، کێک، وەک خواردنی دەرەوە، بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە، شەکر لە ماوەی سوڕی مانگانەدا باش نییە.

خۆراکی چەور

هەموو ئەو خواردنانەی کە چەورییەکی زۆریان تێدایە، دوورکەوە لە گۆشت و شیرەمەنیەکان لەم ماوەیەدا تاکوو ڕێژەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین جێگیر بێت.

کێشانی دووکەڵ

دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و نێرگەلە کێشان لەم ماوەیەدا، هۆکارێکن تاکوو هۆڕمۆنی ئیسترۆجین زیاد بکەن و نیشانەکانی سوڕی مانگانە زیاتر بکەن.

ئەو ماددە خۆراکیانەی کە ئازاری سوڕی مانگانە دوو بەرامبەر دەکەن

خواردنەوە کافاینەکان

قاوە لە ماوەی سوڕی مانگانەدا فشاری خوێن بەرز دەکاتەوە و لێدانی دڵ بەرز دەکاتەوە ئەمەش ئازار زیاد دەکات، هەروەها دەبێتە هۆکاری دڵەڕاوکێ و توڕەیی زیاتر لەم ماوەیەدا، لە جێی ئەوە ئاوی میوەی سروشتی و چای سەوز بخۆرەوە.

دوورکەوتنەوە لە شیرەمەنییەکان

شیرەمەنیەکانی وەک، ماست و شیر و دۆ و پەنیر هۆکارێکن تاکوو ئازاری ماسولکەکان زیاد دەکەن.


سەرچاوەکان



883 بینین