خەوتن لەسەر زەوی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-09-23:47:00 - کۆدی بابەت: 6238
خەوتن لەسەر زەوی

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی خەوتن لەسەر زەوی

هەمیشە باسی سوودەکانی خەو کراوە لەسەر سیسەم و کەم جار باس لە خەوتن لەسەر زەوی دەکرێت، بەڵام خەوتن لەسەر زەوی سێ سوودی گرنگی هەیە.

کەمکردنەوەی ئازاری پشت

کاتێک لەسەر سیسمێکی زۆر نەرم و قووڵ دەخەویت، دەبێتە هۆی کەشەنگبوونی ماسولکەکانی پشت و بڕبڕەکانی پشت ئازاریان پێ دەگات، بۆیە باشترە کە لەسەر زەوی بخەویت لەم کاتەدا ئەویش بە بەکارهێنانی دۆشەکەیەکی مامناوەند کە زۆر نەرم و بەرز و گەوره نەبێت و هەروەها زۆریش باریک نەبێت.

کەمکردنەوەی ئازاری شا دەمار

یەکێکی دیکە لە سوودەکانی بریتییە لە کەمکردنەوەی ئازاری شادەمار، بەڵام ئەمە چارەسەرێکی بنەبڕ نییە بۆ ئازاری شادەمار و تەنها ئازارەکە کەمتر دەکاتەوە.

خەوێکی ئارامتر

کاتێک لەسەر سیسەم دەخەویت، بڕبڕەکانی پشتت نائاسایی دەوەستن و خەوێکی نائارامت دەبێت و زۆر جار کە خەبەرت دەبێتەوە تێر خەو نەبوویت، بۆیە خەوتن لەسەر زەوی ئەم کێشەیە ناهێڵێت.

شێوازی خەوتن لەسەر زەوی

سەرەتا شوێنێکی ئارام و پاکوخاوێن بدۆزەرەوە و دۆشەکەیەک و سەرینێکی مامناوەند دابنێ، ئاگاداربە سەرینی زۆر بەرز زیان بە ملت دەگەیەنێت، هەوڵبدە لەسەر پشت بخەویت چونکە بە لادا خەوتن لەسەر زەوی قوورسە و ئەگەریش بە لادا خەوتیت سەرینێک بخە نێوان ئەژنۆکانت، تەنها لەم چەند حاڵەتەدا خەوتن لەسەر زەوی پێویستە و هەندێک حاڵەت هەیە کە تێیدا ناکرێت لەسەر زەوی بخەویت وەک، حاڵەتی دووگیانی و هەستیاری و چەند حاڵەتێکی دیکە.


سەرچاوەکان



665 بینین