زیانەکانی خەوتن بە قژی تەڕەوە

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-13-14:40:00 - کۆدی بابەت: 6871
زیانەکانی خەوتن بە قژی تەڕەوە

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی خەوتن بە قژی تەڕەوە چیین؟

هۆکارە بۆ تێکشکاندنی تاڵەکانی قژ

قژ لە لاوازترین کاتدایە کاتێک کە تەڕ دەبێت، بۆیە سەیر نییە گوێت لەوە بێت کە تۆ هۆکارەکانی تێکشکاندنی قژ زیاد دەکەیت کاتێک کە بە تەڕی جێیدەهێڵیت لە کاتێکدا کە دەخەویت، کاتێک کە قژت تەڕە و لە کاتی خەودا سەرت دەجوڵێنیت و دەیخشێنیت بە پشتییەکەتدا ئەوا ئەم لێکخشاندنە دەبێتە هۆی ئاسانتر تێکشکانی قژ وەک لەوەی کە قژت وشکبێت.

هۆکارێکە بۆ سەرمابوون

ئەگەر لە ژوورێکی فێنک یاخود ژوورێک کە زۆر ساردبێت بە قژی تەڕەوە بخەویت، ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر هەست بە سەرما بکەیت، دەتوانیت ئەو بارودۆخانەی کە لە کاتی سەرمادا ڕووت تێدەکەن وەک لەرز بوەستێنیت بەوەی کە قژت بە تەواوی و هێواشی وشک بکەیتەوە، هەروەها بۆ چارەسەرێکی باشتر، دەتوانیت تەنانەت گۆرەوی، ناو جێگاکەت، و پۆشاکەکانیش وشک و گەرم بکەیتەوە، چونکە بەو شێوەیە جوانتر و تەندروسترن.

بەفیڕۆدانی کاتێک لە ماوەی ڕێکخستنی شێوازی قژ

کاتێک بە قژی تەڕەوە دەخەویت، ئەوا تۆ هیچ بیرۆکەیەکت نییە کاتێک کە بۆ ڕۆژی دواتر لە خەو هەڵدەستیت قژت چۆنە، چونکە زۆرینەی قژت ئاڵۆسکاوە، ئەمەش وا دەکات کە کاتێکی زیاترت بوێت تاکوو شێیوازی قژت ڕێکبخەیتەوە.

لاوازبوونی سیستەمی بەرگری

خەوتن بە قژی تەڕەوە دەبیتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە و وادەکات کە ئاسانتر تووشی نەخۆشییەکانی وەک سەرمابوون و ڤایرۆس و تا ببیت.

گەشەکردنی بەکتریا

تێکەڵبوونی ئاو و گەرموگوڕی یەکسانە بە گەشەی خێرای بەکتریا، تەنیا بیربکەوە کە چەند بەکتریا لەسەر سەرینەکەت گەشە دەکات ئەگەر بە قژی تەڕ بخەویت چونکە، گەرمای سەرت دەبێتە هۆی ئەوەی کە پشتییەکەت زەمینەیەکی تەواو بۆ بەکتریا و کەڕووی زیانبەخش دروست بکات، هەروەها لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە کە گۆڕینی بەرگی پشتییەکەت یاخود گۆڕینی پشتییەکە زۆر جار یارمەتی دەربێت، بەڵام شێی قژ دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوە بەناو پشتییەکەتدا.

دروستبوونی کڕێش

گەرمی سەر لەگەڵ هەبوونی شێی قژ دەبێتە هۆی دروستبوونی بەکتریا و کەڕوو لەسەر پێست بە ڕێژەیەکی زۆر، خەوتن بە قژی تەڕ و شێدارەوە دەبێتە هۆی نەمانی چەورییە سروشتییەکانی قژ، چونکە لەو کاتەدا کە قژت شێدارە زۆر بە ئاسانی چەورییە سروشتییەکان لەلایەن پشتییەکەوە هەڵدەمژرێن، هەروەها تێکەڵبوونی گەشەی بەکتریا و لەدەستدانی چەورییە سروشتیەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێست زیاتر پەرە بە تەشەنەسەندنی کڕێش بدات.

تێکچوون و وشکبوونی ڕەنگی قژ

کاتێک کە تەواوی تەڕی و شێ و چەورییە سروشتییەکانی قژ لەلایەن پشتییەکەوە هەڵمژرا، ئەوا قژەکە زۆر وشکتر و بێ ڕەنگتر دەبینرێت لەبەر نەمانی ئەم چەورییە سروشتیانە، هەروەها وشکبوونی قژ یارمەتیدەرە بۆ تێکشکاندن تاڵەکانی قژ، دەبێت ئەوە بزانیت کە جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەو قژەی کە وشکە کاتێک دەستی لێ دەدەیت لەگەڵ ئەو قژەی کە بەهۆی نەمانی چەورییە سروشتییەکانەوە وشکبووە.

زیپکە

کاتێک کە بەهۆی خەوتن بە قژی تەڕەوە پشتییەکەت پڕ دەبێت لە بەکتریا، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی زیپکە زیاتر دەکات، بۆیە دەبێت پێش کاتی خەوتن قژت بە تەواوی وشک بکەیتەوە.

چارەسەر

١- دەتوانیت قژت زووتر بشۆیت بەمەش تا کاتی خەوتن وشک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ کارلێکێک لەگەڵ پشتییەکەت ڕووبدات.
٢- دەتوانیت پشتییەکی ئاوریشم (حەریر) بەکاربێنیت چونکە لێکخشاندنی قژ و پشتییەکە کەمتر دەکاتەوە و تێکشکانی قژ ناهێڵێت.
٣- دەتوانیت قژت بە تیشێرتێک وشک بکەیتەوە چونکە ئەمە کەمتر زیان بە قژت دەگەیەنێت وەک لە خاولی.
٤- ئەگەر قژێکی درێژت هەیە ئەوا هەرگیز بە قژی تەڕەوە مەخەوە چونکە، دەبێتە هۆی ئاڵۆسکان و پێکداچوونێکی زیاتر.
٥-ئەگەر بە قژی تەڕەوە خەوتیت، ڕەچاوی دانانی بەرگی پشتییەکی دژە ئاو بکە.
٦- ئەگەر بە هەر هۆکارێک ناتوانیت پێش ئەوەی بخەویت قژت وشکبکەیتەوە ئەوا زەیتی گوێزی هیندی بۆ قژت بەکاربێنە چونکە لە تێکشکانی قژ دەتپارێزێت.
٧- نەرمکەرەوە بۆ قژت بەکاربێنە، چونکە لێکخشاندن کەمدەکاتەوە.


سەرچاوەکان



646 بینین