زیانەکانی خواردنی خێرا

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-01-22:08:00 - کۆدی بابەت: 7057
زیانەکانی خواردنی خێرا

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی خواردنی خێرا چیین؟

کاردەکاتە سەر لە دەستدانی یادەوەری

خواردنە خێراکان کە بڕێکی ئێجگار زۆر چەوری و شەکر لە پێکهاتەکەیاندا بوونی هەیە دەبێتە هۆی پەکخستنی چالاکی ئەو پێپتێدانەی مێشک کە ئاوێتەیەکە ترشی ئەمینی لە پێکهاتەکەیدا هەیە و بەرپرسیارن لە پێکهاتەی مێشک و بیرکردنەوەکانی، پێکداچوونێکی زۆری دەمار لە مێشکدا بوونی هەیە کە یارمەتی کارامەیی توانای فێربوون و زانین و وەبیرهێنانەوە دەدات، لەبەرئەمە زۆر خواردنی خواردنە خێراکان ڕێگە لە گەشەی ئەم دەمارە پێکداچووانە دەگرێت، هەروەها دەتوانێت ڕێگری لەوە بکات کە چۆن چالاکییە ڕۆتینەکانت بە باشی ئەنجام دەدەیت.

هەروەها ئەگەرەکانی تێکچوونی مێشک و تووشبوونت بە نەخۆشییە دەروونییەکان بەهۆی زۆر خواردنی خواردنە خێراکان زیاتر دەبێت، هەندێک ماددەی کیمیایی لە مێشکدا هەن کە هێماکان لە نێوان خانەی دەماری جیاوازدا هەڵدەگرن و ئەم کردارە بۆ پێکهێنانی و بنیاتنانی بیرەوەرییەکی درێژخایەن ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، بەڵام خواردنی خێرا دەبێتە هۆی لە ڕادەبەدەر دروستبوونی ئەم ماددە کیمیاییانە و ئەمەش وا لە خانەکان دەکات کە بەرگی دژی ئەم کردارە ئەنجام بدەن، هەروەها خواردنە خێراکان توانای بیرکردنەوە و یادەوەری سووردار دەکات و زەمینە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان خۆش دەکات.

تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە

خواردنی خواردنە خێراکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن، کاتێک بڕێکی زۆر گلۆکۆز یاخود شەکر لە ناو دەمارەکانتدا کۆدەبێتەوە، خانەکانت دژی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین کاردەکەن، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە تۆ ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی شەکرە لە داهاتوودا زۆر زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی کە خواردنە خێراکان کەمتر بەکاردێنن یاخود هەر بەکاریناهێنن.

زیانگەیاندن بە گورچیلە

خواردنە خێراکان دەتوانێت زیانێکی زۆر بە گورچیلەکانیش بگەیەنێت چونکە خواردنە خێراکان دەتوانن ببنە هۆی گواستنەوەی بڕێکی زۆر ماددە ژەهراوییەکان بۆ ناوەوەی جەستە، هەروەها ئەرکی گورچیلەش بریتییە لە دوورخستنەوە و پاکردنەوەی جەستە لەم ژەهرانە تاکوو پارێزگاری لە سیستەمی تەندروستی بکات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، هەروەها یەکێک لە گەورەترین زیانەکانی خواردنە خێراکان بریتییە لەوەی کە وا لە گورچیلە دەکات زیاد لە پێویست کار بکات بۆ پاکردنەوەی جەستە لە ماددە زیانبەخشەکان، و ئەمەش وا دەکات کە گورچیلەکان باجی خواردنی خواردنە خێراکان بدەن.

خواردنی خێرا زۆرخۆرت دەکات

خواردنە خێراکان وات لێدەکەن کە لاوازبیت بەرامبەر بە زۆرخۆری، هەروەها ئه‌و چه‌ورییه‌ گۆڕاوانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر تێكدانی ئاماژه‌كانی مێشكت و ئه‌و ئاماژانەی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ده‌رخستنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا تۆ بڕی پێویستت خواردوه‌ بۆ تێركردنی برسێتییه‌كه‌ت یاخود نا، سەڕەڕای ئەوەش خواردنە خێراکان ئارەزووی خواردنت لا زیاد دەکات و لە هەمان کاتدا مێشکت بۆ نەخواردنی خواردن زاڵ دەبێت بەسەر ئەم هەستانەدا کە هۆشداری دەدەن بۆ ئەوەی خواردن نەخۆن، لەبەرئەمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بەردەوام دەبیت لە خواردنی ئەم جۆرە خواردنانە لە ئەنجامدا بە هێواشی لە قەڵەوبوون و نەخۆشییەکانی دیکە نزیکتدەکاتەوە.  

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

یەکێک لە گرنگترین کێشە تەندروستییەکان کە بە هۆی خواردنی خواردنە خێراکانەوە تووشت دەبێت بریتییە لە مەیین و تۆپەڵبوونی خوێن لە ناو دەمارەکانی خوێندا، ئەمە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە لێشاوی خوێن و لە ئەنجامدا بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی لێدەکەوێتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی چەندین نەخۆشی دیکەی وەک جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشییەکانی گورچیلە و ئاوسانی دەمارەکان و نەخۆشییەکانی تۆڕی چاو.

خواردنە خێراکان دوژمنی ددانن

لەبەرئەوەی خواردنە خێراکان پێکدێن لە بڕێکی زۆر لە ماددەی کاربۆهیدرایت و شەکر بۆیە دەبنە هۆی تەنکبوونەوەی پووکی ددانەکان کە دەوری ددانیان داوە، هەروەها دەبنە هۆی هاتنە ناوەوەی بڕێکی زۆر بەکتریا بۆ سەر ددانەکان و ئەمەش ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ ڕزینی ددان و نەخۆشییەکانی دیکەی پووک. 

زیادبوونی سەرئێشە و زیپکە

لە پێکهاتەی هەموو خواردنە خێراکان بڕێکی زۆر سۆدیۆم بوونی هەیە، کە واتلێدەکات بەرامبەر بە سەرئێشە لاواز و بێتوانا بیت و نەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئازاری سەرئێشەکەت بکەیت، بەهەمان شێوە هەبوونی بڕێکی زۆری کاربۆهیدرایت و چەوری لە خواردنە خێراکاندا دەبێتە هۆی پەیدابوونی بڕێکی زۆری زیپکە لەسەر ڕووخسارت.


سەرچاوەکان



2041 بینین