ئازادکردنی دیالە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-21-20:24:00 - کۆدی بابەت: 8021
ئازادکردنی دیالە

ناوه‌ڕۆك

جەنگی ناوخۆی عێراق

دووەمین جەنگی ناوخۆی عێراق یان جەنگی دژی داعش (بە عەرەبی: الحرب الأهلية العراقية الثانية، بە ئینگلیزی: War in Iraq)، جەنگێکی چەکدارییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق لە شێوەی یاخیبوون دەستی پێکرد. دوای ئەوەی شارەکانی مووسڵ و فەلووجە و کۆمەڵێکی زۆر ناوچەی سەرەکی عێراق داگیرکران و ئەبووبەکر بەغدادی خەلافەتی ئیسلامی ڕاگەیاند، بەخێرایی ڕووداوەکان بەرەو جەنگێکی سەربازی ماوەدرێژ درێژەیان کێشا.

ئەم جەنگە بووە هۆی دروستبوونی حەشدی شەعبی لەلایەن سەروەزیرانی عێراق نووری مالیکی، دوای ئەوەش دەسەڵاتەکانی درا بە حەیدەر عەبادی سەروەزیرانی نوێ، دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان پێشمەرگە و سوپای عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی چوونە نێو جەنگ دژی تیرۆر و چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوەکە ئەنجام دران، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ جەنگەکە بە گرتنەوەدەستی تەواوی خاکی عێراق لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کۆتایی هات.

بابەتی سەرەکی: جەنگی دژی داعش

شەڕی ئازادکردنی دیالە

ئۆپەراسیۆنی دیالە یان شەڕی دیالە (بە عەرەبی: تحرير ديالى او عمليات تحرير ديالى) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان بوو کە ئامانجی ئازادکردنی تەواوی پارێزگای دیالە و ناوچەکانی دەوروبەری هەبوو کە لەژێر دەستی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوو. ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی پارێزگای دیالە لە کۆنتڕۆڵی داعش لە تەمووزی ٢٠١٤ دەستی پێکرد. ڕزگارکردنی شاری ئەلعەزیم لە چنگی داعش لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١٤ ڕاگەیەنرا و لە دوای شەڕێکی سەخت و کوژرانی زیاتر لە ٣٠ ئەندامی داعش، ناوچەی عەزیم بووە یەکەمین ناوچەی ڕزگارکراو لە پارێزگای دیالە.

ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ڕاگەیەنرا کە قەزای مەنسوڕییەی باکووری پارێزگای دیالە دوای داگیرکردنەوەی لەلایەن داعشەوە ئازاد کرایەوە، کە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر داگیری کردەوە.

ڕۆژی ٢٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ و دوای هەشت کاتژمێر شەڕکردن ناحیەی قەرەتەپە و ٢٧ گوندی دەوروبەری لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە.

ناوچەی بەنداوی عەزیم کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای دەریاچەی حەمرین لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە دەستی داعش ڕزگارکرا.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی سەعدییە لە دەستی داعش لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، دوای چەند شەڕێکی ماوەدرێژ لە ٢٤ـی مانگ ئازاد کرا.

شەڕی جەلەولا دوایین شەڕبوو کە داعش هەموو شتێکی تێیدا لەدەست دا و هێزە هاوبەشەکانی عێراق توانییان لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ناوچەی جەلەولا ئازاد بکەن.

زیانەکان

چەکدارانی داعش لەم شەڕانەدا زیاتر لە ١٠٠٠ سەربازیان لەدەست دا کە ٣٥٠ کەسیان بیانی بوون. تەواوی ئۆپەراسیۆنەکان لە ٥٠ ئۆپەراسیۆن پێکهاتبوون و تێیاندا ٥٨ چەکدار شەهید بوون و ٤٨٢ سەرباز و پێشمەرگە بریندار بوون.

بەشداربووان


سەرچاوەکان



356 بینین