پشکنینی گرانەتا

له‌لایه‌ن: - سارا محێدین - به‌روار: 2022-04-18-18:40:00 - کۆدی بابەت: 8302
پشکنینی گرانەتا

ناوه‌ڕۆك

پشکنینی گرانەتا چییە؟

گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە دەتوانێت لە جەستەدا بڵاوببێتەوە و کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکان دروست دەکات. ئەگەربێتوو چارەسەر نەکرێت، کاریگەری لاوەکی مەترسیدار و تەنانەت مردنیشی لێ دەکەوێتەوە.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەکتریایەکەوە دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (سالمۆنێلای تایفی)، پشکنینەکە بەدوای دژەتەنی ئەم بەکتریایەدا دەگەڕێت لە خوێنی کەسی تووشبوودا.

ناوەکانی پشکنینەکە

• Typhoid fever test
• Widal test

نیشانەکانی گرانەتا

• بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەی گەرمی
• ژانەسەر
• ئازاری گەدە
• شەکەتی
قەبزی یان سکچوون
• ئازاری ماسوولکە
• ئارەقکردنەوە
• کۆکەی وشک

پشکنینەکە چۆن ئەنجام دەدرێت؟

کارمەندی تاقیگە لەڕێگەی سرنجێکەوە نموونەیەکی خوێن لە دەماری قۆڵی نەخۆش وەردەگرێت، دواتر نموونەکە دەخرێتە تیووبی تایبەتەوە و پشکنینەکەی پێ ئەنجام دەدرێت.

ئەنجامەکانی پشکنینەکە چیمان پێ دەڵێت؟

پشکنینی گرانەتا ئەنجام تەنیا بە ئەرێ (Positive) یان نەرێ (Negative) دەدات بەدەستەوە. ئەرێ بە واتای هەبوون و نەرێ بە واتای نەبوونی نەخۆشییەکە دێت.


سەرچاوەکان



607 بینین