شیفا گەردی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-22-23:30:00 - کۆدی بابەت: 9498
شیفا گەردی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شیفا گەردی (بە عەرەبی: شفا گردي، بە ئینگلیزی: Shifa Gardi)، ناوی تەواوی شیفا زکری ئیبراھیمە و لە ١\٧\١٩٨٦ لە زێوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. پەیامنێر و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی ڕووداو بووە، لە ئێوارەی ٢٥ـی شوباتی ٢٠١٧ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراوی داعشەوە شەهیدبووە.

خوێندن

بەشی کۆمپیوتەری پەیمانگای تەکنیکی لە ساڵی ٢٠٠٦ دا تەواو کردووە، هەر لەو ساڵەدا بووەتە ڕۆژنامەنووس. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ - ٢٠١٠ کاری مامۆستایەتی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٣ بەشی ڕاگەیاندنی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین تەواو کردووە.

لە ڕاگەیاندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و ڕۆژنامەی هەڵبژاردن کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٧ دەبێتە بێژەری ڕادیۆی زاگرۆس و دواتر دەبێتە بێژەری هەواڵ لە تەلەڤزیۆنی زاگرۆس.

کارکردن لە ڕووداو

لە سەرەتای ئامادەكارییكردن بۆ پەخشی تۆڕی میدیایی ڕووداو لەساڵی ٢٠١٢ـەوە لە ڕووداو دەستبەکار بوو. خولی ڕاهێنانی كاری ڕۆژنامەوانی و پێشكەشكاری لە ڕووداو بینی لەلایەن ڕاهێنەرانی ئەورووپییەوە. پەخشی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە كاتژمێر ٥ـی ئێوارەی رۆژی ٢٩ـی ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن شیفا گەردی و شاهۆ ئەمینەوە دەستیپێكرد. لە ساڵی ٢٠١٦ـدا لەكاتی ئاڵوگۆڕ لە چەند بەڕێوەبەرێكی تۆڕی میدیایی ڕووداو، كرایە بەڕێوەبەری ئاوتپووتی ڕووداو.

بەرنامەکانی

ڕووماڵەکانی

  • هەڵبژاردنەكانی تورکیا
  • هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان
  • خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان
  • شەڕی داعش
  • شەڕی بەرگریكردنی شەڕڤانان و پێشمەرگە لە كۆبانێ
  • شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال

شەهیدبوونی

بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەی (فۆكس مووسڵ)، لەسەر ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ، ویستی بەشێكی بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی تۆمار بكات، لە ئەنجامیشدا لەكاتی تۆماركردنی بەشێكی ئەو بەرنامەیەی لە كاتژمێر ٣:٣٨ خولەكی ئێوارەی ٢٥ـی شوباتی ٢٠١٧ بەهۆی تەقینەوەی مینێكی چێنراوی داعش لەسەر چاڵی خەسفە، كە شوێنی تاوانكارییەكی داعش بوو، شەهیدبوو.


سەرچاوەکان



373 بینین