پسپۆڕان: ناوکی کاڵەک فڕێمەدەن

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-07-29-15:25:00 - کۆدی بابەت: 9601
پسپۆڕان: ناوکی کاڵەک فڕێمەدەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاڵەک (بە عەرەبی: البطيخ، بە ئینگلیزی: Canary melon)، یەکێکە لە میوەکانی وەرزی هاوین و جگە لە تامە خۆشەکەی بۆ فێنک بوونەوەی هەناو و نەمانی هەستی تینوێتی بەسوودە، پسپۆڕانی خۆراکیش رایدەگەیەنن ناوکەکەی فڕێ مەدەن.

سوودەکانی ناوکی کاڵەک

لەگەڵ ئەوەی ناوکی کاڵەکە سوودی هەیە بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت بەجۆرێک لە رۆژێکدا لە ٢٠٠ گرام زیاتری لێنەخورێت، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری گەدە و سک و قەبزی .

ناوکی کاڵەکەکە بخەرە ناو پەرداخێک یان قاپێک ئاوەوە و پاکی بکەرەوە و وشکی بکەرەوە، بۆ ئەوەش لە دەفرێکدا لە هەوای دەرەوەدا دایبنێ.

ئەو ناوکە بەو جۆرە بیخۆ یان بیخەرە سەر ئاگر و بۆ ماوەی پێنج خولەک لەسەری بێت تاکوو دەبرژێت، دواتر کەمێک خوێ و بەهاراتی پێوەبکە کە ئارەزووی دەکەیت، بەو شێوەیە یارمەتیدەر دەبێت لە باشکردنی کۆئەندامی هەرس و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.

ئەو کەسانەی گرفتی کۆئەندامی هەرس و ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە لە خواردنی ناوکی کاڵەک دووربکەونەوە، بەهۆی ئەوەی کالۆری بەرزە، ئەو کەسانەشی قەڵەون لە خواردنی دووربکەونەوە بەڵام ئەگەر ئارەزووی زیادبوونی کێشی جەستەیان دەکەن بیخۆن.


سەرچاوەکان



603 بینین