حەوت سوودی سەرسوڕهێنەری بیبەری سەوز

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-09-16-22:49:00 - کۆدی بابەت: 10281
حەوت سوودی سەرسوڕهێنەری بیبەری سەوز

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

حەوت سوودی سەرسوڕهێنەری بیبەری سەوز (بە عەرەبی: سبع فوائد مذهلة للفلفل الأخضر، بە ئینگلیزی: Seven amazing benefits of green pepper)، توێژینەوە زانستییەکان ئاشکرایان کردووە کە بیبەری سەوز چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتیدەرە بۆ چاکبوونەوە لە چەندین نەخۆشی جیاواز.

گرنگترین سوودەکانی بیبەری سەوز بۆ تەندروستی

  1. بیبەری سەوز بەهۆی دەوڵەمەندی بە کالسیۆم یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ددانەکان و ئێسک و پارێزگاریکردن لە تەندروستی دەم و ددانەکان.
  2. بیبەری سەوز یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشییە بەکتریاییەکانی وەک پێی وەرزشەوان، بەهۆی بوونی دژە بەکتریا و دژە کەڕوویی لە پێکهاتەکەیدا.
  3. بیبەری سەوز بڕێکی زۆر دژە ئۆکسێنی بەهێز و ڤیتامین A و ڤیتامین B6 و B9 و C تێدایە، کە سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.
  4. بیبەری توون یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و هەوکردنی ئێسک و فشەڵبوونی ئێسک و هەوکردنی جومگەی رۆماتیدی.
  5. یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕەبۆ، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددە ڕووەکییەکان، کە وادەکات ڕێڕەوی هەناسەدان خاو ببێتەوە و هەناسەتەنگی کەم ببێتەوە.
  6. بیبەری تونی سەوز ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
  7. یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین C.


سەرچاوەکان



336 بینین