هۆکارەکانی دڵەکزێ

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-12-19-20:31:00 - کۆدی بابەت: 10718
هۆکارەکانی دڵەکزێ

ناوه‌ڕۆك

دڵەکزێ چییە؟

دڵەکزێ (بە ئینگلیزی: Heartburn، بە عەرەبی: حرقة المعدة) بریتیە لە هەڵگەرانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک .هەست کردن بە سووتانەوە لە بەشی سەرەوەی گەدە و بەرەو قوڕگ، هەندیک جار گەیشتنی ئەو ترشەلۆکە بۆ ناو دەم.

هۆکارەکانی دڵەکزێ چییە؟

پسپۆڕێکی تایبەت بە نەشتەرگەریی گشتی ئاماژەی بە هۆکارەکانی دڵەکزێ کردووە، گەڕاندویەتییەوە بۆ خواردنی میوە و مزرەمەنییەکان و خواردنەوەی قاوە لە شەودا.

  • خواردنەوەی قاوە، خواردنەوە گازییەکان. خواردنەوە کحولییەکان، سۆدا و ھەر خواردنەوەیەک کافایینی تیدایە بەتایبەت لەشەواندا.
  • مزرەمەنییەکان وەکوو لیمۆ، ئەنەناس و پرتەقاڵ ھۆکارێکن بۆ دڵەکزێ.
  • ئیشی ھەویری، بە تایبەتی کاتێک زۆر چەور بێت وەک کێک و کولیچە و چۆرەک و جۆرەکانی تر.
  • خواردنی سوورکراوە و ئەو خواردنانەی لەکاتی ئامادەکردنی ڕۆنی زۆر بە کاردەھێنرێت.
  • جگەرەکێشان، زیادەڕۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان، چونکە هۆکارن بۆ لاوازکردنی کۆئەندامی دەمار.
  • زیادبوونی کێش، قەڵەوی و دووگیانی لە ئافرەتان ھۆکاریکی تری دڵەکزێن.
  • پشتێن بەستن یان لەبەرکردنی جلێکی تەسک و ناڕەحەت.
  • .بەکارهێنانی هەندیک دەرمانی ئازارشکێن
  • .ھەوکردنی گەدە

خۆپاراستن لە دڵەکزێ

  • دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش و وەرزش کردن.
  • دورکەوتنەوە لە خواردنە زۆر چەورەکان و زۆر خواردنەوەی قاوە و شکولاتە.
  • زیادەڕۆیی نەکردن لە خواردن.
  • بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن لە ژێر چاودێری دکتۆر.
  • لەبەرنەکردنی جلوبەرگی زۆر تەسک.
  • دوورکەوتنەوە لە خواردن سێ بۆ چوار کاتژمێر بەر لە نووستن.
  • چارەسەرکردنی هەوکردنی گەدە ئەگەر هەبوو.


سەرچاوەکان



575 بینین