چاندنی ڕەیحانە

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-02-22-21:52:00 - کۆدی بابەت: 11083
چاندنی ڕەیحانە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی ڕێحانە یاخود ڕەیحانە (بە ئینگلیزی: planting basil، بە عەرەبی: زراعة الریحان)، ڕەیحانە یەکێکە لە ئەو گژوگیایانەی کە لە دروستکردنی خواردندا بەکاردێت، لە بازاڕەکاندا جۆرە شیرینەکەی دەفرۆشرێت کە لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا پێدەگات، بەڵام چەندین جۆری جیاوازتری هەیە، لە هەردوو خاک و گۆزەکانیشدا دەچێنرێن، هەندێکیان ڕەنگیان سەوزە هەندێکی تریان مۆرە، قەبارەی گەڵا و تامەکانیشیان جیاوازی تێدایە.

هاوشێوەی ڕووەکەکانی تر ڕەیحانەش ڕووبەڕووی هۆکاری نەخۆشی جیاواز دەبێتەوە، کە دەکرێت زیانی پێبگەیەنن بۆ چارەسەرکردنی زۆرینەشیان دەکرێت بە ماددە تایبەتەکانی کێڵگە چارەسەر بکرێت، دەکرێت ڕەیحانە تەنها وەک گوڵێک ببڕدرێت و لە ماڵەکاندا بەکاربهێنرێت، چونکە بۆنێکی خۆش بڵاودەکاتەوە بە جێگەکەدا، کە خۆی بە سروشتی لەگەڵ هاتنی هاویندا خونچە دەکات، بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی ئەمە پێویستە خونچەکانی لێبکرێتەوە، بۆ ئەوەی بنجەکان سەرنج بخەنەسەر دروستکردنی گەڵای نوێ.

هەنگاوەکانی چاندن

  • تۆوەکەی لە بەهاردا هەتاکوو هاوین دەچێنرێت، واتە کاتی چاندنەکان مەودای کات لە نێوانیاندا هەبێت، بۆ ئەوەی بە درێژایی کاتەکە بەرهەمی نوێی هەبێت.
  • مەودای نێوان تۆوێک بۆ یەکێکی تر بەگوێرەی جۆرەکانی دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی لە نێوان ٣٠-٤٦ سانتیمەتر دەبێت.
  • دوای ئاودانیش پێویستی بە ئاودانێکی ڕێکخراو هەیە.

شێوازی گرنگیپێدان

ڕەیحانە پێویستی بە خاکێکی بەپیتە کە بە تەواوەتی وشک ببێتەوە و ئاوی تێدا کۆنەبێتەوە، هەروەها جێگەکەی پارێزراوبێت لە ڕووناکی خۆری ڕاستەوخۆ، بەڵام ڕووناکی خۆری ناڕاستەوخۆی هەبێت بەلایەنی کەمەوە ٦-٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، پلەی ترشی خاکەکەیشی باشترە لە نێوان ٦-٧ پلە ببێت، خاکەکەی بەپیت دەکرێت بە زیادکردنی ماددەی ئەندامی و پەینی کۆنی ئاژەڵ، دەبێت خاکەکەی شێدار بێت، واتە ئاودانێکی ڕێکخراوی پێویستە بەڵام زیاد لە پێویست نەبێت چونکە ئارەزووی مانەوە لە جێگەی تەڕدا ناکات، هەروەها نابێت ئاو بە گەڵاکانیدا بکرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی تووشی زیان نەبێت.

دوای ئەوەی درێژی ڕەیحانەکان دەگاتە ١٥-٢٠ سانتیمەتر دەکرێت گەڵاکانی لێبکرێتەوە، بۆ ئەوەی گەڵای نوێ دروست ببێت پێویستە گەڵاکانی بە دەست لێبکرێتەوە، نابێت بە بەکارهێنانی مقەست و چەقۆ بێت بۆ ئەوەی گەڵاکان گەشە بکەنەوە، دوای لێکردنەوەشیان دەکرێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە بەفرگردا هەڵبگیردرێت.


سەرچاوەکان



482 بینین