جیاوازی نێوان PCV و Hct

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-01-05-17:12:00 - کۆدی بابەت: 11814
جیاوازی نێوان PCV و Hct

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جیاوازی نێوان PCV و Hct (بە ئینگلیزی: Difference between PCV and HCT، بە عەرەبی: الفرق بين PCV و HCTPCV و Hct کە هێماتۆکریتیشی پێدەوترێت هەردووکیان بۆ پێوانی ڕێژەی خوێن بەکاردەهێنرێن، بەڵام زۆرجار خوێندکارانی تاقیگە تووشی سەرلێشێواوی دەبن کە ئایا جیاوازی ئەم دووانە چییە، یاخود بۆچی بە دوو بابەتی جیاواز لە ماوەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەخوێندرێن؟

 لە ڕاستیدا ئەم دوو شیکارییە جیاوازییان نییە و هەردووکیان بۆ هەمان مەبەس بەکاردەهێنرێن بەڵام تەنها شتێک کە لە نێوانیان جیاوازە شێوازی ئەنجامدانی پشکنینەکەیە واتا تەنها چۆنیەتی ئەنجامدانیان جیاوازە.

پێناسەکانیان

PCV یان  Packed cell volume: تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە بەراورد بە پلازمای خوێن.

Hct (hematocrit): کە هێماتۆکریتیشی پێدەوترێت ئەویش بەهەمان شێوە پێوانەی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە بەراورد بە پلازمای خوێن.

شێوازی ئەنجامدانیان

هێماتۆکریت یان Hct لە ڕێی CBC یەوە دەخوێنرێتەوە، کە ئەمەش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێت و بەپێی سایزی خانەکان خوێندنەوە بۆ خڕۆکە سوورەکان دەکرێت.

بەڵام PCV بە شێوەیەکی مانوەڵی (بە دەستی) ئەمجامدەدرێت و بە یارمەتی ڕیدەرێک (ڕاستەیەکی پلەکراو بۆ خوێندنەوە بەکاردێت) دەخوێنرێتەوە بێگومان دوای سەنتەرفیوجکردنی بە ئامێری سەنتەرفیوج و جیاکردنەوەی پلازماکەی (کە ئەمەش بەدەر نییە لە هەڵە و هەژمارکردنی پلازماکە لەپاڵ خرۆکە سوورەکانەوە).

واتا PCV و Hct هیچ جیاوازییەک نییە لە مەبەستی ئەنجامدانیان و هەردووکیان پێوانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەکەن، لەبەر کەمی ڕێژەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن ئەم پێوانە بە پێوانی خانەکانی خوێن ناودەبرێت و لە ڕێیەوە ڕێژەی خوێن دیاری دەکرێت.

بۆچی بەهای PCV بەرزترە لە Hct؟

هەندێک جار دەبینرێت بەهاکانی Hct و PCV کەمێک جیاوازییان هەیە و ڕێژەی PCV کەمێک بەرزتربێت لە Hct، ئەم جیاوازییەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ئەنجامدانیان کە گرنگییەکی وای نییە. چونکە جیاوازی بەهاکان زۆر کەمە.

جیاوازییەکە دروستدەبێت بەهۆی ئەوەی لەوانەیە لە کاتی خوێندەوەی PCV کە بەشێوەیەکی مانوەڵی دەکرێت پلازماش تێکەڵ بە خڕۆکە سوورەکان بووبێت و بخوێنرێتەوە بەمەش ئەنجامەکە بەرزتر دەبێت لە Hct.

لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت بەهای PCV کەمتر دەرچێت لە بەهای Hct ئەمەش دووبارە بەهۆی تێکەڵبوونی خڕۆکە سوورەکان بە پلازماکەوە دەبێت. ئەو کەسەی یاخود کارمەندەی ئەنجامەکە دەخوێنێتەوە خڕۆکەیەکی سووری کەمتر حساب دەکات و بەمەش ئەنجامی PCV یەکە کەمتر دەردەچێت.

بەهای PCV یان Hct دەقیقترە؟

لەمەوەوە ئەوە دەردەکەوێت کە بەهای Hct دەقیقی و وردییەکی زیاتری هەیە بەراورد بە بەهای PCV، چونکە ئەگەری هەڵە لە ئەنجامدانیدا کەمترە. هەرچەندە بێگومان ئامێرە ئۆتۆماتیکییەکانیش بەدەرنین لەهەڵە


سەرچاوەکان



217 بینین