ناوهڕۆك
ناساندن
هەوکردن بە مشەخۆرەکان (بە ئینگلیزی: Parasitic infections، بە عەرەبی: العدوى بالطفيليات) ئەو هەوکردنانەن کە بەهۆی ئەو زیندەوەرانەوە دروست دەبن کە لە جەستەی شتێکی دیکەی زیندوو دەژین. هەوکردنی مشەخۆریی دەکرێت ببێتە هۆی تا، ماندووبوون، نیشانەکانی ڕیخۆڵە، ڕەشبوونی پێست یان نیشانەی دەمار. دەکرێت لەڕێی خواردنە پیسبووەکان، ئاو یان ڕووە پیسبووەکان، یان گازگرتنی مێرووەکان و خواردنی گۆشتی کەم کوڵاو وەریان بگریت. دەرمانی دژە مشەخۆر چارەسەری هەوکردنی مشەخۆر دەکات.
هەوکردنی مشەخۆر چییە؟
هەوکردنی مشەخۆر هەر نەخۆشییەک یان حاڵەتێک کە بەهۆی مشەخۆرەکانەوە دروست دەبێت کە لە لەشدا دەژین و زاوزێ دەکەن و زۆردەبن. مشەخۆرەکان زیندەوەرێکن کە پێویستیان بە شتێکی دیکەی زیندوو هەیە (خانەخوێ) بۆ بەدەستهێنانی ئەو خۆراکانەی کە پێویستیان پێیەتی بۆ مانەوە.
هەوکردنی مشەخۆر زۆرجار دەبێتە هۆی نەخۆشی ڕیخۆڵە، لەگەڵ نیشانەکانی وەک سکچوون و ڕشانەوە. بەڵام هەروەها دەتوانن خوریشک، ڕەشبوون و هەوکردنی پێست دروستبکەن یان بەشەکانی تری جەستە تووش بکەن، وەک مێشک و سییەکان.
جۆرەکانی هەوکردنی مشەخۆر چین؟
سێ جۆری سەرەکی مشەخۆر هەن کە دەبنە هۆی هەوکردن لە مرۆڤدا:
- مشەخۆرە تاک خانەکان (پرۆتۆزوا)
- مشەخۆرە فرە خانەکان یان کرمەکان (هێلمینث)
- مشەخۆرە دەرەکییەکان (ئیکتۆپاراسایتەکان)
هەوکردنی مشەخۆرە تاکخانەکان
پرۆتۆزۆا مشەخۆری یەک خانەییە. کە دەتوانن خوێن و ڕێڕەوی هەرس (ڕیخۆڵە)، مێشک، پێست، چاو و بەشەکانی تری جەستە تووش بکەن.
هەوکردنی کرمەکان
هێلمینت زاراوەیەکی گشتییە بۆ کرمی مشەخۆر کە فرەخانەن. زاناکان زیاتر پۆلێنیان دەکەن وەک کرمی پان (ترێماتۆد)، کرمی شریتی (سیستۆد)، کرمی خولاوە (نیماتۆد) و کرمی سەر دڕکاوی (ئەکانتۆسێفالان). هەردوو کرمی گەورە و کرمی پێنەگەیشتوو (larval) دەکرێت ببنە هۆی تووشبوون. کرمە مشەخۆرەکان بەزۆری ڕێڕەوی هەرس تووش دەکەن، بەڵام هەروەها دەتوانن پێست و مێشک و شانەکانی تری جەستە تووش بکەن.
هەوکردنی مشەخۆرە دەرەکییەکان
ئێکتۆپاراسایتس بریتین لە مێرووەکان و ئەراکنیدس (مێرووی وەک جاڵجاڵۆکە) کە دەچنە ناو پێست و لەوێ دەژین. بریتین لە گەنە، ئەسپێ، کێچ و مۆرانە. بە شێوەیەکی ئاسایی بەشەکانی تری جەستە تووش ناکەن.
باوترین هەوکردنەکانی مشەخۆر چین؟
ساڵانە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا تووشی هەوکردنی مشەخۆر دەبن. باوترین هەوکردنە مشەخۆرییەکان بریتین لە:
- مەلاریا
- تۆکسۆپلاسمۆسس (Toxoplasmosis)
- ئەسپێی سەر
- جیاردیاسس (Giardiasis)
- کرمی دەرزیلەیی
نموونەکانی تری هەوکردنی مشەخۆر بریتین لە:
- ترایکۆمۆنیایسس (Trichomoniasis)
- کریپتۆسپۆریدیۆسس (Cryptosporidiosis)
- سایکلۆسپۆریاس (Cyclosporiasis)
- سیستیسێرکۆسس (Cysticercosis)
- سترۆنگیلۆیدیاسس (Strongyloidiasis)
- هەوکردنی کرمی شریتی
- نەخۆشی چاگا (Chagas disease)
- لیشمانیاسس (Leishmaniasis)
- شیستۆسۆمیاسس (Schistosomiasis)
نیشانەکان و هۆکارەکان
نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆر چین؟
نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆری پشت دەبەستن بەوەی کوێی جەستەیان تووش کردووە. هەندێک لە نیشانە باوەکان بریتین لە:
- تا
- ئازاری ماسولکە
- ماندوێتی
- هێڵنجدان
- ڕشانەوە
- سکچوون
بەپێی ئەو شوێنەی کە تووش بوویت، لەوانەیە:
- نیشانە دەمارییەکان، وەک جەڵتە، سەرئێشەی توند یان شێواوی ئاڕاستە دەربکەون.
- نیشانەکانی پێست، وەک سووربوونەوە، خوران، برین یان برینی ڕەش دەکرێت دەربکەون لە هەوکردنەکانی پێست.
- هەندێک جار هەوکردنی مشەخۆر هیچ نیشانەیەکی نییە.
چۆن تووشی هەوکردنی مشەخۆر دەبیت؟
دەتوانیت تووشی هەوکردنی مشەخۆر بیت لە:
- خواردنەوەی ئاوی پیس.
- خواردنی گۆشتی نەکوڵاو یان کەم کوڵاو.
- خواردنی خواردنە پیسەکان (وەک ئەو خواردنانەی کە بە ئاوی پیس دەشۆردرێن).
- پێوەدانی مێشوولەکان، گازگرتنی مێشوولە، گازگرتنی مێش یان هەر گازگرتنێکی تر لە مێرووەکان کە مشەخۆر هەڵدەگرن.
- ڕووە پیسەکان.
- سێکسی بێ پاراستن.
- پیسی و تۆز (خاک).
- هەندێک نەخۆشی مشەخۆر لەوانەیە لە کەسێکی دووگیانەوە بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە.
هۆکارەکانی تووشبوون بە هەوکردنی مشەخۆر چین؟
هەندێک لە هەوکردنە مشەخۆرەکان، وەک کرمی دەرزیلەیی، لە هەموو جیهاندا باون. زۆرێک لە نەخۆشییە مشەخۆرەکانی دیکە زیاتر باون لە ناوچە لادێییەکانی جیهاندا کە بەبێ سیستەمی تەندروستی پێشکەوتوون. ئەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە هەوکردنی مشەخۆریی زیاترە بریتین لە:
- منداڵی گەنج و دایک و باوکی یان چاودێرەکەی.
- ئەو کەسانەی کە کۆئەندامی بەرگرییان لاوازە ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ئایدز، شێرپەنجەیان هەیە یان ئەوانەی دەرمانی کەمکردنەوەی بەرگرییان هەیە.
دەستنیشانکردن و پشکنین
هەوکردنی مشەخۆریی چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
دابینکەرەکان هەوکردنی مشەخۆریی دەستنیشان دەکەن بە گەڕان بەدوای مشەخۆرەکان یان نیشانەکانی مشەخۆر (وەک هێلکەکانیان) لە شلەی لەش یان شانەکان. بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ مشەخۆرەکان، دابینکەرێک لەوانەیە نموونەیەک لە تۆ وەربگرێت، بۆ نموونە:
- پیسایی
- خوێن
- پێست یان شانەیەکی دیکەی تووشبوو
- بەڵغەم
- شلەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک
هەروەها دابینکەر لەوانەیە پشکنینی دیکە بەکاربهێنێت، وەک تیشکی ئێکس، ئێم ئاڕ ئای یان سی تی سکان بۆ دەستنیشانکردنی هەوکردنی مشەخۆر، بەپێی نیشانەکان.
چۆن دەزانیت کە هەوکردنی مشەخۆریت هەیە؟
نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆر لەوانەیە هاوشێوەی زۆرێک لە نەخۆشییە گوازراوەکانی تر بن. تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی بە دڵنیابییەوە بزانیت ئەگەر هەوکردنی مشەخۆریت هەیە ئەوەیە کە سەردانی پزیشک بکەیت و دابینکەرێک هەبێت هەڵسەنگاندنت بۆ بکات.
بەڕێوەبردن و چارەسەر
هەوکردنی مشەخۆر چۆن چارەسەر دەکرێت؟
دابینکەرەکان دەرمانی جیاواز بەکاردەهێنن بۆ چارەسەرکردنی جۆرەها هەوکردنی مشەخۆر، لەوانە:
- دەرمای دژە مشەخۆر (دژە مشوخۆری تاک خانە یان مشە خۆرە فرەخانەکان واتا کرمەکان).
- دەرمانی دژە بەکتریا.
- دەرمانی دژە کەڕوو.
هەندێک جار لەوانەیە پێویستت بە تێکەڵەیەک لە دەرمانی جیاواز بێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنەکە. دابینکەری تەندروستی چارەسەرێک هەڵدەبژێرێت کە باشترینە بۆ جۆری دیاریکراوی هەوکردنی مشەخۆر کە کەسی تووشبوو هەیەتی.
چۆن لەشت لە مێرووەکان ڕزگار دەکەیت؟
زۆربەی مشەخۆرەکان تەنها بە دەرمان یان تێکەڵەیەک لە دەرمانەکان دەڕۆن. دابینکەرەکان هەندێک هەوکردنی پێست چارەسەر دەکەن، وەک گەنە و ئەسپێ بە لۆشی دەرمانکراو یان شامپۆ.
خۆپاراستن
ئایا دەتوانرێت ڕێگری لە هەوکردنی مشەخۆریی بکرێت؟
دوای چەند ڕێوشوێنێکی خۆپاراستن دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی مشەخۆریی کەم بکەیتەوە، لەوانە:
زوو زوو دەستەکانت بشۆ: زۆر گرنگە کە دەستەکانت بشۆیت لە کاتی ئامادەکردنی خواردن، پێش خواردن، دوای چوون بۆ تەوالێت و دوای گۆڕینی دایبی منداڵ.
مەلە مەکە کاتێک سکچوونت هەیە: لە مەلەوانگەیەکی گشتیدا بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە بوەستە دوای ئەوەی سکچوونت نەما ئەوجا مەلە بکەرەوە.
خواردنی تەندروست پەیڕەو بکە: ئەمە بریتییە لە هەڵگرتنی خۆراک بە شێوەیەکی دروست، گەرمکردنەوەی گۆشت و باڵندە بۆ پلەیەکی گەرمی سەلامەت، شوشتن یان پاککردنەوەی میوە و سەوزە پێش خواردن.
ئەنجامدانی سێکسی تەندروست: بەکارهێنانی کۆندۆم یان پارێزەری ددان لەکاتی هەر جۆرە سێکسێکدا.
خۆت لە گەزگەزەکان بپارێزە: جلوبەرگی پارێزراو لەبەر بکە، بەکارهێنانی سپرای مێرووکوژ هەروەها خەوتن لەژێر تۆڕی مێشوولە ئەگەر پێویست بکات.
گەشتیارێکی ئاگادار بە دەربارەی نەخۆشییە گوازراوەکان: لە کاتی گەشتکردن و لە شوێنی مەبەست فێربە کە دەربارەی ئەوەی کە لەوانەیە پێویست بە خۆپاراستنی تایبەت بکات.
هەندێک لە خۆپاراستنەکان لەوانەیە بریتی بن لە وەرگرتنی دەرمانی پێشگری (پێش ئەوەی نەخۆش بکەویت) یان کوتان.
بەرەوپێشچوونەکان
دەتوانم چاوەڕوانی چی بکەم ئەگەر هەوکردنی مشەخۆرم هەبێت؟
ئەمە پشت دەبەستێت بەوەی:
- چ جۆرێک لە هەوکردنت هەیە؟
- چەندێک سەختە؟
- لاوازی کۆئەندامی بەرگریت هەیە یان نا؟
- چەند بە باشی وەڵامی چارەسەری ستاندارد دەدەیتەوە؟
هەندێک لە هەوکردنە مشەخۆرەکان بە باشی وەڵامی دەرمانەکان دەدەنەوە. بەڵام هەندێک لە هەوکردنەکان لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە یان بەردەوام بن لە گەڕانەوە. لە کارمەندی تەندروستی بپرسە کە چاوەڕوانی چی بکەیت لە بارودۆخی تایبەتدا.
ژیانکردن لەگەڵ هەوکردنی مشەخۆری
کەی پێویستە چاودێری تەندروستی ببینی؟
سەردانی چاودێری تەندروستی بکە ئەگەر نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆرییت هەیە. ئاگاداریان بکەوە بەتایبەت ئەگەر لەم دواییانە گەشتت کردووە، تووشی گازگرتن بوویت لەلایەن مێروو یان میشوولەیەوە. هەروەها چاودێری تەندروستیت ئاگاداربکەوە دەربارەی خواردن و خواردنەوەی شتی پیسبوو.
سەردانی ژووری فریاکەوتن بکە ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەی هەوکردنەکەت سەخت بوو:
- تای سەروو ١٠٣ پلەی فەهرەنهایت یان ٤٠ پلەی سیلیزی.
- سەر سووڕانەوە.
- سەرلێشێواوی یان شێواوی.
- زەردبوونی پێست و چاو (بوونی زەردوویی).
- نیشانەکانی وشکبوونەوە (وەک تینوویەتی زۆر، میزکردنی زۆر کەم، لاوازی و لێدانی بەرزی دڵ).
پێویستە چی پرسیارێک لە پزیشک بکەیت؟
لەوانەیە باش بێت کە پرسیار لە کارمەندی تەندروستی یاخود پزیشک بکەیت دەربارەی:
- چۆن ئەم هەوکردنەم تووش بووە؟
- بژاردەکانی چارەسەریی چین؟
- ئایا هەوکردنەکەم گوازراوەیە؟
- چەند ماوەی دەوێ تا هەست بە باشتر بوون بکەم؟
- چۆن دەتوانم لە ماڵەوە ئاگام لە خۆم بێت؟
- چی نیشانەیەکی نوێ یان خراپتر هەیە کە پێویستە ئاگاداری بم؟
- کەی دەبێت لەگەڵ پزیشک چاوپێکەوتن وەربگرم؟
هەوکردنی مشەخۆرەکان کاریگەری لەسەر ملیۆنان کەس لە جیهاندا هەیە. هەندێک کەس هیچ نیشانەیەکی ئەم هەوکردنە نیشان نادەن، لە کاتێکدا هەندێکی تر نیشانەکانی مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکەن. پزیشکەکان دەتوانن زۆربەی نەخۆشییە مشەخۆرەکان بە دەرمان چارەسەر بکەن. هەروەها دەتوانیت خۆت بپارێزیت لە هەوکردن، بەتایبەتی کاتێک گەشت دەکەیت. ئەگەر نیشانەکانی هەوکردنی مشەخۆریت هەیە، قسە لەگەڵ دابینکەری تەندروستی بکە. ئەوان دەتوانن دەربارەی هەڵبژاردنەکانی چارەسەر زانیاریت پێ بدەن و وەڵامی هەر نیگەرانییەک بدەنەوە کە هەتە.