نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-16-12:38:00 - کۆدی بابەت: 12128
نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ (بە ئینگلیزی: Symptoms of heart disease، بە عەرەبی: أعراض أمراض القلب) پشت دەبەستێت بە جۆری نەخۆشییەکانی دڵ. چونکە نەخۆشییەکانی دڵ گرووپێکی نەخۆشین و هەر یەکەیان هۆکاری تایبەتتری خۆی هەیە.

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ لە بۆرییەکانی خوێندا

نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری نەخۆشییەکی باوی دڵە کە کاریگەری لەسەر بۆرییە سەرەکییەکانی خوێن هەیە کە ماسولکەکانی دڵ دابینی دەکەن. نیشتنی کۆلیسترۆڵ (پلاک) لە خوێنبەرەکانی دڵدا بە گشتی هۆکاری نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەرییە. کۆبوونەوەی ئەم پلاکانە پێیدەورێت ڕەقبوونی خوێنبەرەکان. ڕەقبوونی خوێنبەرەکان ڕۆشتنی خوێن کەم دەکاتەوە بۆ دڵ و بەشەکانی تری لەش. لەوانەیە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ، دڵەکوتێ یان جەڵتە.

نیشانەکانی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆناەری لەوانەیە جیاواز بن بۆ پیاوان و ژنان. بۆ نموونە، پیاوان ئەگەری تووشبوونیان بە ئازاری سنگ و دڵەکوتێ زیاترە. ئافرەتان زیاتر نیشانەی دیکەیان هەیە لەگەڵ ناڕەحەتی سنگ، وەک کورتبوونی هەناسە، هێڵنجدان و ماندووبوونی زۆر.

نیشانەکانی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆناەری لەوانەیە ئەمانەی تێدا بێت:

  • ئازاری سنگ، توندی سنگ، پەستانی سنگ و ناڕەحەتی سنگ
  • هەناسە کورتی
  • ئازار لە مل، چەناگە، قوڕگ، ناوچەی سەرەوەی سک یان پشت
  • ئازار، لاوازی یان ساردی قاچەکان یان قۆڵەکان ئەگەر بۆرییەکانی خوێن لەو ناوچانەی لەش تەسک بوون.

لەوانەیە نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری دەستنیشان نەکەیت هەتا ئەو کاتەی جەڵتەی دڵ، دڵەکوتێ، جەڵتە یان شکستی دڵت نەبینیت. زۆر گرنگە کە ئاگاداری نیشانەکانی دڵ بیت و لەگەڵ خزمەتگوزاری تەندروستیت گفتوگۆ بکەیت. هەندێک جار نەخۆشییەکانی دڵ دەتوانرێت زوو بدۆزرێنەوە بە پشکنینی تەندروستی ئاسایی.

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ بەهۆی لێدانی ناڕێکی دڵەوە 

دڵ لەوانەیە زۆر بە خێرایی لێبدات، یان زۆر بە هێواشی یان بە ناڕێکی لێبدات. نیشانەکانی نەخۆشی لێدانی ناڕێکی دڵ لەوانەیە ئەمانەی تێدا بێت:

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ بەهۆی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵەوە

بە شێوەیەکی گشتی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ بە زوویی دوای لەدایکبوون تێبینی دەکرێن. نیشانەکانی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا لەوانەیە بریتین لە:

  • لێو یا پێستی خۆڵەمێشی یان شین و کاڵ
  • هەوکردنی قاچەکان، ناوچەی سک یان ناوچەکانی دەوروبەری چاو
  • لە ساوایەکدا، کورتبوونی هەناسە لەکاتی شیرخواردندا دەبێتە هۆی کەمبوونی کێش

نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ زۆرجار تا دواتر لە تەمەنی منداڵی یان لە کاتی پێگەیشتندا دەستنیشان ناکرێن. نیشانەکانی نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ کە بە شێوەیەکی ئاسایی مەترسی لەسەر ژیان نییە، ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

  • بە ئاسانی لە کاتی وەرزشکردن یان چالاکیدا هەناسە کەم دەبێتەوە
  • ماندوو بوون لە کاتی وەرزشکردن یان چالاکی
  • هەوکردنی دەستەکان یان قاچەکان

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ بەهۆی نەخۆشی ماسولکەی دڵ 

قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشی دڵ لەوانەیە نیشانەی بەرچاوی نەبێت. کاتێک دۆخەکە خراپتر دەبێت، نیشانەکان لەوانەیە بریتین لە:

  • سەرگێژی، بورانەوە و هەستیاری زۆر بۆ ڕووناکی
  • ماندووبوون
  • هەستکردن بە کەمی هەناسەدان لە کاتی چالاکی یان پشوودان
  • هەستکردن بە کەمی هەناسە لە شەودا لە کاتی هەوڵدان بۆ خەوتن یان لە خەو هەستان بە هەناسەیەکی کورت
  • لێدانی ناڕێکی دڵ کە هەست بە خێرایی بکەیت، لێدانی ناڕێک یان هەڵفڕین
  • هەڵاسانی قاچەکان، پێیەکان یان پاژنەی پێ

نیشانەکانی نەخۆشی دڵ بەهۆی کێشەی دەمەوانەی دڵ

دڵ چوار زمانەی هەیە، دەمەوانەی نێوان گوێچگەڵە و سکۆڵەی چەپ، زمانەی شاخوێنبەر، سییە زمانە و دەمەوانەی نێوان گوێچگەڵە و سکۆڵەی ڕاست. ئەوان دەکرێنەوە و پاڵ دەنێن بۆ گواستنەوەی خوێن بەناو دڵدا. زۆر شت دەتوانێت زیان بە دەمەوانەکانی دڵ بگەیەنێت. دەمەوانەی دڵ لەوانەیە تەسک بێتەوە (stenosis)، لێی بچێت (کەمبوونەوە ڕووبدا) یان بە ناڕێکی دابخرێ (prolapse).

بەپێی ئەو زمانەی کە بە شێوەیەکی دروست کار ناکەن، نیشانەکانی نەخۆشی دەمەوانەی دڵ بە گشتی بریتین لە:

  • ئازاری سنگ
  • بورانەوە 
  • ماندووبوون
  • لێدانی ناڕێکی دڵ
  • هەناسەی کورت
  • هەڵاوسانی پێیەکان یان پاژنەکان

هەوکردنی ناوپۆشی دڵ هەوکردنێکە کە کاریگەری لەسەر دەمەوانەکانی دڵ و ناوپۆشی ژوورەکانی دڵ و دەمەوانەکانی دڵ هەیە. نیشانەکانی هەوکردنی دڵ دەکرێت ئەمانەی تێدا بێت:

  • کۆکەی وشک یان بەردەوام
  • تا
  • گۆڕانی لێدانی دڵ
  • هەناسە کورتی
  • پەڵەی پێست یان خاڵی نائاسایی
  • هەڵئاوسانی قاچەکان یان ناوچەی سک
  • لاوازی یان ماندووبوون


سەرچاوەکان



106 بینین