ناوهڕۆك
ناساندن
مەترسییەکانی وشکەساڵی (بە ئینگلیزی: The dangers of drought، بە عەرەبی: مخاطر الجفاف)، وشکەساڵی بریتییە لە کەمبوونی باران بۆ ماوەیەکی دووروو درێژ یان کورت خایەن بەجۆرێک کە دەبیتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو و دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی، کەمبوونەوەی شێ لە ناو خاکدا دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی ڕووەک و گیانەوەران و چالاکی مرۆڤ .
هۆکاری وشکەساڵی چییە؟
- وشکەساڵی دەتوانرێت بەهۆی هۆکاری سروشتییەوە بێت یان دەتوانێت لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی دیکەی پەیوەست بە مرۆڤەوە بێت.
- وشکەساڵی لە بنەڕەتدا پەیوەستە بە کارکردنی خولی ئاوی و سیستەمی کەشوهەواوە، گۆڕانکاری لە شێوازی با و کەشوهەوادا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری درێژخایەن لە ڕێژەی ئاسایی بارانباریندا.
- گۆڕانکارییەکانی مرۆڤ لە سیستەمی ڕووبارەکاندا یان زیاد بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییەکان دەتوانن ببنە هۆی نیشانەکانی وشکەساڵی.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەریاکان و زەوییەکان کاریگەرییەکی سەرەکییە لەسەر وشکەساڵی.
- گەرمبوونی پلەی گەرمی ڕووی زەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی هەڵمبوونی شێ لە زەوییەوە، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لەسەر توندی و درێژی وشکەساڵی.
کاریگەرییەکانی وشکەساڵی چین؟
لەو شوێنانەی کە وشکەساڵی ڕوودەدات، دەتوانێت ببێتە هۆی نائارامی کۆمەڵایەتی و کۆچی زۆرەملێی دانیشتووان.
هەندێک جار برسێتی و کەمبوونی ئاوی پاک دەتوانێت ببێتە هۆی مردنی دانیشتووان و گیانەوەران.
- وشکەساڵی دەتوانرێت هاندەری تووشبوون بە نەخۆشی بێت لە بەرهەمدا، کەمی بەرهەم دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک.
- وشکەساڵی کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەو ئاژەڵانە هەیە کە بۆ خۆراک بەخێو دەکرێن، لە کاتی وشکەساڵیدا ئاژەڵەکان ئەگەری بەدخۆراکی و نەخۆشی و مردنیان هەیە.
- بارودۆخی وشک و ئاگرکەوتنەوە زۆرجار هۆکاری وشکەساڵی دەبن، زیان بە تەندروستی دەگەیەنن ئاگر و وشکی خاک و ڕووەک ژمارەی ئەو گەردیلانە زیاد دەکات کە لە هەوادا هەڵواسراون، وەک دووکەڵ و فلۆرۆکاربۆن، ئەم ماددانە دەتوانن ڕێڕەوی بۆرییەکانی هەناسە و سییەکان بخورێنن و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک تەنگەنەفەسی خراپتر بکەن.
وشکە ساڵی مەترسی تووشبوونی هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە و هەوکردنی سییەکانی بەکتریا زیاد بکات. - ئەو کەسانەی کە لە کاتی وشکەساڵیدا چالاکیی وەرزشی پەیوەست بە ئاوەوە ئەنجام دەدەن، لەوانەیە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە ئاوییەکان زیاتر بێت کە بەهۆی بەکتریا و مشەخۆرەکان و پیسکەرەکانی تری وەک ماددە کیمیاییەکان و کانزا قورسەکانەوە دروست دەبێت.
- زیادبوونی نەخۆشییە درمییەکان دەتوانێت دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی وشکەساڵی بێت.
- مەترسییەکانی تری نەخۆشییە درمییەکان کاتێک سەرهەڵدەدەن کە وشکەساڵی دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی سەرزەوی و جۆرەکانی تری ئاو.
- ئەو حاڵەتانەی پەیوەستن بە وشکەساڵییەوە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو کەسانە هەبێت کە هەندێک حاڵەتی تەندروستی درێژخایەنیان هەیە وەک تەنگەنەفەسی و تێکچوونی بەرگری لەش.
ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی
- دانانی یاسایەک بۆ پاراستنی ئاوی ناوخۆیی.
- هاندانی خۆبەخشانە بۆ پاراستنی ئاو.
- گرانکردنی نرخی ئاو لە وەرزی هاویندا.
- زیادکردنی نرخ لەسەر ئەو کەسانەی ئاو بە مەبەستی ناپێویست بەکاردەهێنن.
- ناچارکردنی خەڵکی بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو.
ئەو وڵاتانەی لە داهاتوودا ئەگەری ڕووبەڕووی وشکەساڵییان هەیە
- کالیفۆرنیا
- مەکسیکۆی نوێ
- کۆلۆرادۆ
- فلۆریدا
- ئەمریکا
- سۆماڵ
- ئەفریقای باشوور
- ئەفغانستان
- مۆزەمبیق
- سووریا
- سوودان
سەرچاوەکان
421 بینین