چۆن بە خێرایی لە هەڵامەت ڕزگارت ببێت؟

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-02-17:04:00 - کۆدی بابەت: 12417
چۆن بە خێرایی لە هەڵامەت ڕزگارت ببێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن بە خێرایی لە هەڵامەت ڕزگارت ببێت؟ (بە عەرەبی: كيف تتخلص من البرد بسرعة، بە ئینگلیزی: How to get rid of a cold quickly)، هیچ چارەسەرێک بۆ سەرمابوون نییە، بەڵام ڕەنگە هەندێک چارەسەر یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانت و ڕێگری بن لە زیادکردنی نیشانەکان و تا و ئازار لەسەر جەستەی کەسەکە. 

چارەسەری سەرما و هەڵامەت کە کاردەکات

ئەگەر تووشی هەڵامەت بوویت، دەتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە بۆ ماوەی یەک بۆ دوو هەفتە تێپەڕێنیت و پاشان چاک ببیتەوە، ئەوە بەو واتایە نییە کە دەبێت بەدبەخت بیت بەڵکو بە واتای چارەسەرکردنت دێت لە ماوەی ئەو دو هەفتەیەدا، بەڵام ئەم چارەسەرانە ڕەنگە یارمەتیت بدەن هەست بە باشتر بوون بکەیت:

  • زۆر خواردنەوەی شلەمەنییەکان: ئاو، شەربەت، شۆربای ڕوون یان ئاوی لیمۆ و ئاوی گەرم لەگەڵ هەنگوین یارمەتی شلکردنەوەی و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات و ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوەی لەش. دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوە کحولیەکان و قاوە و کافایین، کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی ئاوچنیانی لەش.
  • پشوو بدە: جەستەت پێویستی بە پشوو هەیە بۆ ئەوەی چاک بێتەوە، هەروەها بۆ ئارامکردنەوەی ئازاری قورگت ئەوا غەرغەرەکردنی ئاوی خوێ بکە ئەوەیش بە ١/٤ بۆ ١/٢ کەوچکی چا خوێ لە پەرداخێک کە ئاوی گەرمدا تێدابێت دەتوانێت بۆ ماوەیەک لە ئازاری قورگ ڕزگارت بکات. 
  • بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن: بۆ منداڵانی تەمەن ٦ مانگ یان کەمتر تەنها دەرمانی ئەسیتامینۆفین هەیە کە پێی بدرێت بۆ ئازارشکێن، بەڵام بۆ منداڵانی سەروو ٦ مانگ یان ئەسیتامینۆفین یان ئیبوپڕۆفین هەیە پێیان بدرێت، هەروەها داوای ژەمی دروستی منداڵەکەت بکە لە پزیشکی منداڵەکەت بۆ تەمەن و کێشی منداڵەکەت چونکە گارتگەرت هەیە لەسەر نەخۆش کەوتن و توانای بەرگەگرتنی منداڵەکەی لە نەخۆشی. هەروەها گەورەکان دەتوانن دەرمانی ئەسیتامینۆفین (تایلینۆڵ، ئەوانی تر)، ئیبوپڕۆفین (ئەدڤیل، مۆترین ئای بی، ئەوانی تر) یان ئەسپرین بخۆن، لە کاتی پێدانی ئەسپرین بە منداڵان یان هەرزەکاران وریابە هەرچەندە ئەسپرین پەسەندکراوە بۆ بەکارهێنان لە منداڵانی سەروو تەمەنی ٣ ساڵ، بەڵام ئەو منداڵ و هەرزەکارانەی کە لە کۆکە یان نیشانەکانی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا چاک دەبنەوە هەرگیز نابێت ئەسپرین بخۆن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ئەسپرین پەیوەندی بە نەخۆشی ڕیێەوە هەیە، کە حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات لەم جۆرە منداڵانەدا.
  • خواردنی هەنگوین: ڕەنگە هەنگوین یارمەتی کۆکە بدات لە کەسانی گەورە و منداڵ کە تەمەنیان لە ١ ساڵ زیاترە هەروەها هەنگوین لەگەڵ چای گەرمدا تاقی بکەرەوە.
  • بەکارهێنانی دەرمانی سەرمابوون و کۆکە: بۆ گەورەساڵان و منداڵانی تەمەن ٥ ساڵ و سەرووتر، دەرمانی شلکەرەوەی OTC و دژە هیستامین و ئازارشکێنەکان ڕەنگە هەندێک کەمکردنەوەی نیشانەکان پێشکەش بکەن، بەڵام ڕێگری لە سەرمابوون ناکەن و ماوەی سەرمابوونەکەی کورت ناکەنەوە و زۆربەیان هەندێک کاریگەری لاوەکییان هەیە، هەروەها شارەزایان لەسەر ئەوە کۆکن کە نابێت ئەمانە بدرێت بە منداڵانی بچووکتر، زۆر بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە زیانێکی گەورە دەگەیەنێت پێش پێدانی هەر دەرمانێک لەگەڵ پزیشکی منداڵان قسە بکە، هەروەها تەنها بەپێی ڕێنماییەکان دەرمانەکان بخۆن. هەندێک لە چارەسەرەکانی سەرما چەندین پێکهاتەیان تێدایە، وەکو دەرمانی شلکەرەوە لەگەڵ ئازارشکێن.

چارەسەری سەرما و هەڵامەت کە کار ناکات

لیستی چارەسەرە بێکاریگەرەکانی سەرمابوون درێژە، هەندێک لەوانەی باوتر کە کار ناکەن بریتین لە:

  • دژە زیندەیی: ئەمانە هێرش دەکەنە سەر بەکتریا، بەڵام هیچ یارمەتیدەرێک نین لە دژی ڤایرۆسی سەرمابوون، دوور بکەوەرەوە لە داوای دژە زیندەیی لە پزیشکەکەت بۆ سەرمابوون یان بەکارهێنانی دژە زیندەیی کۆن کە لەبەردەستتدایە. خێراتر چاک نابیتەوە و بەکارهێنانی نەشیاوی ئانتیبایۆتیکەکان بەشدارە لە کێشە جددی و گەشەسەندووەکەی بەکتریا بەرگریکارەکانی دژە زیندەیی.
  • دەرمانی سەرمابوون و کۆکە بەبێ ڕەچەتە لە منداڵانی بچووکدا: دەرمانی سەرمابوون و کۆکە بە شێوەیەکی نائاسایی ڕەنگە ببێتە هۆی کاریگەری لاوەکی جددی و تەنانەت مەترسیدار بۆ سەر ژیانی منداڵان، پێش پێدانی هەر دەرمانێک لەگەڵ پزیشکی منداڵاندا قسە بکە.

چارەسەرە باوەکانی سەرمابوون و هەڵامەت چییە؟

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی بە خێرایی لە هەڵامەت و سەرمابوون ڕزگارت 

  • شلەمەنی زۆر بخۆرەوە.
  • شلەی گەرم بخۆرەوە.
  • بە باشی بخەوە تا کەمخەو نەبیت.
  • بەکارهێنانی قەترەی لووت و دەم.
  • هەمیشە غەرغەرەی ئاو و خوێ بکە.
  • دۆخی خەوتنت ڕێک بخە.
  • مەهێڵە سەرمات ببێت و جلی گەرم لەبەر بکە.
  • هەموو شتەکانت پاک ڕابگرە با دوور بن لە بەکتریا و میکرۆب.
  • ئەو خۆراکانە بخۆ کە پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەشت دەکەن. 
  • سەوزە و میوەی زۆر بخۆ.
  • بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە.


سەرچاوەکان



84 بینین