پشکنینی ڤیتامین ئی

له‌لایه‌ن: - فیردەوس جەزا جاف فیردەوس جەزا جاف - به‌روار: 2024-05-22-22:14:00 - کۆدی بابەت: 12964
پشکنینی ڤیتامین ئی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی ڤیتامین ئی (بە ئینگلیزی: Vitamin E test، بە عەرەبی: تحلیل فیتامین E) بریتییە لە پێوانی بڕی ڤیتامین ئی لە خوێندا. ڤیتامین ئی ناوە زانستیەکەی بریتییە لە تۆکۆفێڕۆڵ (tocopherol) یان ئەلفا-تۆکۆفێڕۆڵ (alpha-tocopherol) ماددەیەکی خۆراکییە کە لە هەموو خانەکانی لەشدا دەدۆزرێتەوە. ئەم ڤیتامینە لە جۆری فات سۆڵبڵ fat soluble واتە لەچەوریدا تواوەیە، گرنگە بۆ چەندین کرداری لەش وەک: یارمەتی دەمارە خانەکان و ماسولکەکان دەدات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش ئیشی خۆیان بکەن، هەروەها ڕێگری دەکات لە مەیینی خوێن، سیستمی بەرگری لەش چالاک و بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بەرەنگاری هەوکردنە میکرۆبیەکان ببێتەوە. ڤیتامین ئی لەجۆری دژە ئۆکسێنەکانە کە ماددەیەکە خانەکان لە تێکشکان دەپارێزێت، ئەم ڤیتامینە پێویستی بە لینجاوی زراو هەیە بۆ مژینی، ڕێژەی ٪٢٥ ی لەڕێگەی دەمەوە دەمژرێت، ئەم ڤیتامینە لە جگەر و ماسولکە خانەکانیشدا خەزن دەبێت. ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین ئی لە لەشدا زۆر بێت یان کەم بێت ئەوا دەرخەری ناتەواوی و تێکچونی تەندروستییە.

سەرچاوە سروشتییەکان بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین ئی بریتین لەمانە:

  • سەوزەوات
  • ئاڤۆكادۆ
  • شەربەتی میوە
  • چەرەسات
  • گوێز و بایەم
  • ڕۆنی ڕووەکی
  • گەنمەشامی

پشکنینی ڤیتامین ئی بۆچی ئەنجامدەدرێت؟

ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ زانین و دەرخستنی ئەوەی کە ئایا بڕی تەواوی ڤیتامین ئی لە لەشماندا هەیە، یان خۆراک و سەرچاوەی پێویستی ئەم ڤیتامینە دەخۆین، وە بۆ دیاریکردنی کەمی لە ڕێژەی ئەم ڤیتامینە بەتایبەت لە منداڵی باش پێنەگەیشتوو کە لە منداڵی بچووکدا کەمی ڤیتامین ئی کێشەیەکی باوە. لەکاتێکدا ئەم پشکنینە ئەنجامدەدرێت کە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین ئی و باش نەمژینی ئەم ڤیتامینە لە ڕێگەی خۆراکەوە، یان دەرکەوتنیان لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی زۆری لە ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە لەشماندا.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین ئی بریتین لە:

  • لاوازی ماسولکە خانەکان کاردانەوەی هێواش.
  • قورسی لەڕۆشتندا یان لارەلار و کەم توانایی لە ڕۆشتندا .
  • دروستبونی کێشە لە چاو و بینیندا.

کەمی ڤیتامین ئی زۆر دەگمەنە لە کەسانی تەندروستدا. زۆربەی کات بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە دروست دەبێت کە ڕێگری دەکات لەوەی جەستەت بە شێوەیەکی دروست ئەم ڤیتامینە هەڵمژێت، لەوانە:

هەروەها کەمی ڤیتامین ئی لەوانەیە بەهۆکاری کەمی سەرچاوەی خۆراکی چەوری بێت کە بەڕادەیەکی زۆر دوورکەوتبیتەوە لەو جۆرە خۆراکانە بەبیانووی پارێزی.

نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی ڤیتامین ئی بریتین لە:

زۆری ڕێژەی ئەم ڤیتامینە لە کەسێکی تەندروستدا بەهەمان شێوە حاڵەتێکی دەگمەنە. بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ڤیتامین ئی ەوە ڕوودەدات. بەبێ چارەسەر، زۆر بەکارهێنانی ڤیتامین ئی حاڵەتی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە و دەتوانێت مەترسی خوێنبەربوونت زیاد بکات، لەوانە خوێنبەربوون لە مێشکدا، بە واتایەکی تر دەبێتە هۆی ڕوودانی جەڵدەی مێشک. ئاساییانە وەک زۆربەی پشکنینەکانی دیکە ئەنجامدانی ئەم شیکارییە لەڕێگەی وەرگرتنی نمونەیەک لەخوێن دەبێت و باشترە بۆ ماوەیی ١٢ بۆ ١٤ کاتژمێر پێش ئەنجامدانی شیکارییەکە خواردن و خواردنەوە نەخورێت.

ڕێژەی ئاسایی ڤیتامین ئی چەندە؟

  • بۆ کەسێکی پێگەیشتوو: ٥.٥-١٧ µg/mL
  • لە مناڵدا ‏: ٣-١٨.٤ µg/mL

دەرئەنجامی ئەم پشکنینە چییە؟

ئەگەر دەرئەنجامی ئەم پشکنینە کەم بوو ئەوا نیشانەی کەمی مژینی ئەم ڤیتامینەیە لە سەرچاوەکانیەوە. کەمی ئەم ڤیتامینەش لەڕێگەی وەرگرتن و بەکارهێنانی دەرمانی ڤیتامین ئی و چارەسەرەکردنی هەر حاڵەتێک کە لەوانەیە ڕێگری لە هەڵمژین بکات دەتوانرێت چارەسەر بکرێت. بەڵام کاتێک دەرئەنجامی ئەم پشکنینە زیاد لە ڕێژەی ئاسایی خۆیەتی ئەوا نیشانەی زیاد مژین و وەرگرتنی ڤیتامینەکەیە یاخود زیاد لە پێویست دەرمانی ڤیتامین ئی وەرگرتووە.

هەندێک کەس پێیان وایە ڤیتامین ئی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە هەندێک نەخۆشی. بەڵام هیچ بەڵگەیەکی بەهێز نییە کە ڤیتامین ئی هیچ کاریگەرییەکی هەبێت لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە، یان نەخۆشیی چاو.

بەکارهێنانی سەپڵیمێنتی ڤیتامین ئی لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر چۆنیەتی کارکردنی هەندێک دەرمان، لەوانە هەندێک لە ڕوونکەرەوەکانی خوێن و دەرمانی شێرپەنجە. هەروەها لەوانەیە کاریگەری لەسەر توانای جەستەت هەبێت بۆ بەکارهێنانی ڤیتامینەکانی تر. بۆیە، پێش بەکارهێنانی هەر تەواوکەرێکی خۆراک، هەمیشە قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا سەلامەتن بۆت.


سەرچاوەکان



3121 بینین