زانیاری لەسەر فەرمانەکانی جگەر

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-18-13:35:00 - کۆدی بابەت: 14194
زانیاری لەسەر فەرمانەکانی جگەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەرمانەکانی جگەر (بە عەرەبی: وظائف كبد، بە ئینگلیزی: Liver functions) فرمانەکانی جگەر زۆرێک لە ئەنزیمەکانی جگەر دەگرێتەوە که هەڵدەستن بە کاری ئیش کردنی جگەر و ڕاستەوخۆ ئەو ئەنزیمانە لە جگەرەوە دەردەدرێن و دەڕژێنە ناو خوێنەوە لە کاتی سست بوون و نەخۆشییەکانی جگەر، ڕێژەی ئەم ئەنزیمانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە لە ناو خوێندا کە ئاماژەن بۆ بوونی نەخۆشییەکانی جگەر و زراو.

گرنگترین پشکنینی ئەنزیمەکانی جگەر

بریتین لە:

پشکنینی GPT: ئەم ئەنزیمە لە جگەرەوە دەردەدرێت کە ڕێژەکەی لە خوێندا بەرز دەبێتەوە لە حاڵەتی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر و نەخۆشی ماسولکەی دڵ.

پشکنینی GOT یان AST: ئەنزیمێکە لە جگەرەوە دروست دەبێت و ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی هەوکردنی یان ڤایرۆسی جگەر هەندێک جار بەهۆی کیشەی جگەر و گورچیلە. 

پشکنینی ALP: ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوە:

  • نەخۆشییەکانی جگەر و زراو و بەردی زراو و نەخۆشییەکانی گەشەی ئێسك.
  • هۆکارەکانی کەمی رێژەکەی وەستانی گەشەی منداڵ، سستی چالاکی غوددە.

پشکنینی TSB: پشکنینی ڕێژەی بلیروبین یان زەردوویی لە خوێندا کە بە زۆری لە منداڵانی تازە لەدایکبوو دەردەکەوێت بە شێوەیەکی فسیۆلۆژی بۆ چاودێری کردنی زەردوویی ئەم پشکنینە دەکرێت کە لەم حاڵەتانە ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە: نەخۆشییەکانی جگەر و باش کارنەکردنی جگەر لە منداڵانی ساوادا، نەخۆشییەکانی زراو و بەردی زراو، نەخۆشی هیمۆلایتیکی خوێن. 

پێویستە ئەم پشکنینانە ئەنجام بدرێت

هەرکاتێک:

  • سپێنەی چاو زەردبێت
  • ئازاری سک 
  • هێڵنج و ڕشانەوە 
  • گۆڕانی ڕەنگی میز
  • ڕەنگی پیسایی بۆ قاوەیی تاریك 
  • زۆرخواردنی دەرمان
  • بێهێزی و بێتاقەتی 

ئەوا پێویستە دەست بەجێ سەردانی پزیشكی پسپۆر بکرێت کە پزیشک بە پشت بەستن بە ئەنجامی پشکنینەکان و پشکنینی تر دەتوانێت جۆری نەخۆشییەکە دیاری بکات.


سەرچاوەکان



82 بینین