ناوهڕۆك
ناساندن
بوورانەوە یان لەهۆشخۆچوون بریتییە لە لەدەست دانی کاتی بە ئاگایی بەهۆی نەگەشتنی خوێنی پێویست بۆ مێشک کە زۆربەی کات بەهۆی گیرانی دەمارەکانی خوێنەوە دەبێت، هەروەها کەمی خوێنی پێویست لە ناو دەمارەکاندا لە بەشی سەرەوەی لەش. هەندێ جار بەهۆی خیرابوونی ترپەی دڵ مرۆڤەکە دەبوورێتەوە.
هۆکارەکانی لەهۆشچوون چین؟
- ماندووبوونێکی زۆر
- ترسان یان تۆقین و شۆکبوونێکی لەناکاو
- نەخۆشی دەروونی
- ژەهراویبوون
- خراپی سیستمی خۆراک
- کەمی ڕێژەی ئاو لە لەش
- خوێنبەربوون
- دابەزینی پەستانی خوێن
- نەخۆشی شەکرە
- زەبربەرکەوتنی سەر
- ئازارێکی زۆر
- گەرمابوونێکی زۆر یا بە پێچەوانەوە سەرمابوونێکی زۆر
- کەمی ئۆکسجین لە لەش
- کاریگەری لاوەکی بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
- نەحۆشی و کێشەکانی گوێی ناوەڕاست
نیشانەکانی مرۆڤی بووراوە
- ڕەنگ تێکچوون
- ئارەقکردنەوە
- سەرگێژخواردن و دڵتێکەڵبوون
- بەرچاو ڕەشبوون
- لەدەستدانی بەئاگایی
سەرچاوەکان
141 بینین