مووی زیادەی جەستە لە ژنان

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-12-17:21:00 - کۆدی بابەت: 14601
مووی زیادەی جەستە لە ژنان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مووی زیادەی جەستە (بە ئینگلیزی: Hirsutism) بریتییە لە دەركەوتنی مووی نەخوازراو لە جەستەی خانمێکدا كە بەشێوەیەكی ئاسایی لە پیاودا هەیە و لە ژندا نییە، وەك بوونی موویەكی ئەستوور و تۆخ لە دەموچاو و بن مل و چەناگە و ڕومەت و دەوری ناوک سنگ و پشتدا.  مووی زیادە نەخۆشییەكی دیاریکراو نییە، بەڵكو حاڵەتێكی بۆماوەیی یان نیشانەی نەخۆشییەكی ترە كە دەبێتەهۆی بەرزكردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی نێرینە لە جەستەی خانماندا.

هۆکاری زیادبونی مووی زیادە لە ئافرەتاندا 

  • تێکچوونی هۆڕمۆنات بەتایبەتی لەکاتی باڵغ بووندا. 
  • هۆکاری شێرپەنجە کە هۆڕمۆنی نێرینە زیاد دەکات و حاڵەێکی دەگمەنه.
  • کیسی هێلکەدان PCOS  کە هۆکارێکی گرنگە بۆ توشبون بە موی زیادەی ئافرەتان .
  • قەڵەوی 
  • بۆماوەیی خێزان 
  • بەکار هێنانی هەندێک دەرمان وەکو (Anabolic. Steroid.  Phenytoin.  Androgen. Danazol.  Progestin.  Minoxidil)

چارەسەری

  • لابردنی موو بە لیزەر باوترین ڕێگایە.  
  • بەکارهینانی دەرمانی گروپی Anti androgen؛ Cyproterone 10mg. 50 mg ،Spironolactone 50mg. 100mg.
  • بەکار هێنانی کرێم بۆ لابردنی موو بە تایبەتی ئەم کرێمە Eflornithine 13.9%, 11.5% ( Florexa , Vaniqa ) Cream.
  • دکتۆر هەندێ جار سوود لە دەرمانی دژە دووگیانی وەردەگرێت بۆ چارەسەری موی زیادە.
  • Drospirenone + ethinyl estradiol ( Yasmin , Zahra , Diva , Warda , Allegria ) Tablet 1*1 
  • Levonorgestrel + ethinyl estradiol (Microgynon , Femexin  ,Ovocept )
    Tablet 1*1
  • Degestrel + ethinyl estradiol ( Marvilon , Ciclomex )
    Tablet 1*1
  • Gestodene + ethinyl estradiol (sanya , katya ®) Tablet 1*1
  • بەکارهینانی دەرمان لە گروپی (Anti androgen +progestin)  بە تێکەڵی. بۆ ماوەی چەند مانگێک بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆناتەوە تووشی موی زیادە بوونە. 
    Cyproterone 2mg + Ethinylestradiol ( Diane 35, Clairette) 

تیبینی 

  • دەرمانی metformin کاریگەری باشی هەیە لە کەم کردنەوەی مووی زیادەی لەش زۆر جار لەگەل دەرمانی (clairette /Diane 35) دەنوسرێت بەپێی حاڵەتەکە دکتۆر دۆزەکەی دیاری دەکات.
  • دەرمانەکانی دژە دووگیانی کەمتر دەنوسرێن زۆر باو نین. 
  • هیچ یەکێک لەو دەرمانانەی باسکران نابێت بەبێ پرسی دکتۆر بەکار بێ.


سەرچاوەکان



171 بینین