زیپکە چییە؟

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-09-12-17:31:00 - کۆدی بابەت: 14602
زیپکە چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زیپکە هەوکردنی پێستە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی پێست لە هەموو تەمەنێک دروست دەبێت، بەڵام زیاتر لە تەمەنی هەرزەکاری بەربڵاوترە، دەکرێت حاڵەتێکی کاتی یاخود درێژخایەن بێ. زیاتر دەردەکەوێ لە ڕووخسار و قۆڵەکان و پشت و سینگ و سەر.

هۆکارەکانی دروست بوونی زیپکە

  • ئەو خۆراکانەی لە گەنم دروست دەبن بۆ نمووونە نان
  • چەوری و شیرینی
  • خواردنەوەی کحولیێەکان و غازییەکان و سۆدە
  • تێکچوونی  هۆرمۆنەکان
  • پێستی چەور
  • بەکارهێنانی دەرمان
  • ئارەقکردنەوەی زۆر
  • قەلەقی و ڕاڕایی و فشاری دەروونی
  • بۆماوەیی 
  • تەمەنی هەرزەکاری
  • موو
  • زۆر بەکارهێنان و پیسی کەرەرەستەی جوانکاری ڕووخسار

نیشانەکانی

ئەناسرێتەوە لە کاتی بینین یاخود دەست لێدان.

چارەسەر

زۆر دەرمان هەن کە بەکاردێن بەڵام باشترە لەژێر ڕێنمایی دکتۆری پێست بەکاربێت، وەک

  • Clindamycin  lotion or gell
  • Benzoyl peroxide gell
  • salicylic acid lotion  or cream
  • adapalene gel
  • isotretinion   tab or soft gel
  • زۆردەرمانی تری کۆسمەتیکی کە بەشێوازی سابوون و کرێم و غسول و هیتر کە بەکاردێن.
  • ئەنجامدانی دێرماپێن یان پلازمە 

تێبینی

  • نابێت دەستکاری زیپکە بکرێت و بتەقێندرێت.
  • بەکارهێنانی هەر دەرمانێک بەشێوازی دروستی خۆی ئەبێت بەکاربێت نەک هەڕەمەکی.


سەرچاوەکان



125 بینین