خولی ڕاماڵین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-16:51:00 - کۆدی بابەت: 921
خولی ڕاماڵین

ناوه‌ڕۆك

خولی ڕاماڵین

دیفس ( M. Divs) خاوەنی بیرۆکەی خولی داتاشین یان خولی ڕاماڵینە، کردارەکانی داتاشین قۆناغ قۆناغ گەشەدەکەن، کە سەرەتا لە دۆڵێکەوە دەست پێدەکەن تا دەگاتە ئەو شێوەی کە پێی دەگوترێت نیمچە دەشت (PenePlain)، وە لەهەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی خولی ڕاماڵیندا ڕووی زەوی تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕووی بەرز و نزمیەوە، وە سەرجەم ڕوبارەکان ئەو خولە تێدەپەڕن، وە دەکرێت لە یەک ڕووباردا سەرجەم قۆناغەکانی خولی داتاشین هەبێت، بە شێوەیەک کە بەرز و نزمیەکانی حەوزی سەروودا قۆناغی گەنجینە، بەڵام ڕێڕەوی ناوەڕاست یان حەوزی ناوەڕاست قۆناغی پێگەتویی بوونی هەبێت، لە کاتێکدا لە حەوزی خواروو قۆناغی پیری بەدیدەکرێت.
کرداری داتاشینی سەروو لەو ناوچانەدا بڵاوە کە ڕێڕەوەکان زۆر لێژ ن (قۆناغی گەنجی)، بەڵام کرداری نیشتنەوە لەو ناوچانەدا ڕوودەدات کە ڕێڕەوەکان لێژیان کەم بێت (قۆناغێ پێگەشتویی یان قۆناغی پیری)، بەڵام لە کرداری گەنج بوونەوەدا کرداری داتاشینی لایەکان چالاک دەبن.

تایبەتمەندیەکانی زەوی لە قۆناغەکانی خولی ڕاماڵین

تایبەتمەندیەکانی ڕووی زەوی بە پێی قۆناغەکانی خولی ڕاماڵین دەگۆڕێن:

١- تایبەتمەندی قۆناغی گەنجی

أ- لێرەدا سەرجەم کردارەکانی داتاشین زۆر چالاکن، وە ڕێڕەوەکان قووڵ دەبن و داخزان و داڕمان ڕوودەدات.
ب- لایەکان چاڵ دەبن و ڕێڕەوە ئاویەکان شێوەی خەندەقی وەردەگرن.
ج- تاڤگەکان و ناوچەکانی خێرا ڕۆشتنی ئاو دروست دەبن.
د- سەرجەم ڕێڕەوە ئاویەکان زۆر لێژن.

٢- تایبەتمەندیەکانی خولی ڕاماڵین لە قۆناغی پێگەشتویدا

أ- فراوان بوونی ڕێڕەوە ئاویەکان ووەرگرتنی شێوەی پیتی (U).
ب- کەم بونەوەی ۆلەی لێژی.
ج- سەرەتای دەرکەوتنی نیشتەنی ڕووباری دروست بوونی دەشتی لافاو کرد.
د- تاڤگەکان و ناوچەکانی خێرا ڕۆشتنی ئاو و خەندەقەکان نامێنن.
هـ- لەبەر ڕۆشتنی ئاو زۆر ڕێک و پێکە (ڕوونە).

٣- تایبەتمەندیەکانی خولی ڕاماڵین لە قۆناغی پیریدا

أ- لێژی ڕووەکان بە شێوەیەکی دیار نزم (کەم) دەبنەوە و شێوەی ناوچەکە نزیک دەبێت لە شێوەی دەشت.
ب- زیادبوونی جیابوونەوە (بەش بەش بوون) ی پانە بڕگەی ڕێڕەوە ئاویەکان.
ج- دروست بوونی پێچاوپێچی لە ڕووباردا.
د- زیاد بوونی کرداری نیشاندان و دەرکەوتنی دەشتی نیشتەنی بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا.
هـ- ڕوبارەکان هێواش(لاواز) ڕێ دەکەن.
و- توانی ئاو لە هەڵگرتندا کەم دەبێتەوە (ئاو توانای هەڵگرتنی کەم دەکات).


سەرچاوەکان



1269 بینین