خواردنی میوە‌ لە‌دوای نان خواردن ئەم مەترسیە‌ی هە‌یە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-16:29:00 - کۆدی بابەت: 1438
خواردنی میوە‌ لە‌دوای نان خواردن ئەم مەترسیە‌ی هە‌یە‌

ناوه‌ڕۆك

خواردنی میوە‌ لە‌دوای نان خواردن ئە‌م مە‌ترسیە‌ی ھە‌یە‌

لێكۆڵینە‌وە‌كان جە‌خت لە‌ سودمە‌ندنی خواردنی میوە‌ دە‌كە‌نە‌وە‌ و سودە‌كانی بە‌ بە‌ردە‌وامی باس دە‌كرێت، بە‌ڵام خواردنی لە‌دوای ژە‌مە‌ خۆراكییە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی داخوارنی ئە‌نزیمی بیتالین كە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ئە‌نزیمە‌ بە‌ھێزە‌كانی شیكردنە‌وە‌ی خۆراك.
دە‌زگا خۆراكییە‌كانی سوید لە‌ بواری بە‌رگریكردن و بە‌رھە‌ڵە‌ستی خۆراك ڕایانگە‌یاند: خواردنی میوە‌ لە‌پاش ژە‌مە‌ خۆراكییە‌كان وە‌كو ژە‌ھر لە‌ قە‌ڵە‌م دە‌درێت، چونكە‌ میوە‌ پێویستی بە‌ كاتێكی درێژ ھە‌یە‌ تاكو لە‌گە‌دە‌دا ھە‌رس دە‌بێت، بە‌ڵام كاتێك ڕوبە‌ڕوی خۆراك دە‌بێتە‌وە‌ بە‌ تایبە‌تی خۆراكە‌ گۆشتییە‌كان، توشی مانە‌وە‌ دە‌بێت و ئازاری و ژە‌ھراویبوونی بە‌دواوە‌ دە‌بێت و ئە‌و ڤیتامینانە‌ دە‌گۆڕدرێن بۆ ماددە‌ كھولیە‌كان.
شارە‌زایان پیان وایە‌ كە‌ گونجاوترین كات بۆ خواردنی میوە‌ ٣ كاتژمێر بە‌دوای ژە‌مە‌ خۆراكییە‌كانە‌، یاخود كاتژمێرێك پێش ژە‌مە‌ خۆراكییە‌كان بۆ پاراستنی گە‌دە‌ لە‌ ژە‌ھراوی بوون و ڕێگری كردن لە‌ دروتسكردنی گرفتی تە‌ندروستی.


سەرچاوەکان



1200 بینین