ئاساییە مریشک پێش ئامادەکردنی بشۆرێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-21:47:00 - کۆدی بابەت: 2321
ئاساییە مریشک پێش ئامادەکردنی بشۆرێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ئاساییە مریشک پێش ئامادەکردنی بشۆرێتەوە؟

زۆربەی خانمان پێش ئەوەی مریشکەکە ئامادە بکەن بە ئاو دەیشۆنەوە، بەڵام ئایا ئەو کارەیان لە ڕووی تەندروستییەوە ڕاستە یان نا؟ لێرە وەڵامی ئەو پرسیارە بۆ خانمان دەخەینە ڕوو.
هێلگا شترووب، لە کۆمەڵەی خواردەمەنی ئەڵمانی، باس لەوە دەکات شووشتنی مریشک پێش ئامادەکردنی جگە لە بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی زیاتری بەکتریاکان هیچ سوودێکی تری نییە، ئەمەش هەڵەیەکی باوی خانمانە و پێویستە ئاگاداری بن.
هێلگا ئامۆژگاری خانمان دەکات کە هەرکات ویستیان مریشک ئامادە بکەن، با نەیشۆنەوە، بەڵکو هەر کە لە فرێزەر دەریان هێنا، ڕاستەوخۆ بیخەنە ناو مەنجەڵ یان ئاوەکەوە و ئامادەی بکەن، ئەو پێی وایە ئەم ڕێگەیە تەندروست ترە لە ڕێگە باوە کۆنەکەی خۆیان.
هەروەها پێویستە پلەی گەرمی ئەو ئاوەی کە مریشکەکەی تێدەکەیت ٧٠ پلە بێت و بۆ ماوەی ١٠ خولەک تیایدا بێت، ئەمە وا دەکات بەکتریا و  ماددە زیانبەخشەکان و ژەهراوەییەکانی سەر پێستی مریشکەکە لە ناو بچێت.
شترووب زۆر گرنگی بەوە دەدات کە خانمان دوای کارەکانیان و ئامادەکردنی مریشکەکە، پێویستە دەستەکانیان بە باشی بشۆنەوە و هەموو ئەو کەلوپەلانەش کە بەهۆی دەست لێدان یان بەکارهێنانی لە ئامادەکردنی مریشکەکە پیس بووە، جوان بشۆرێت.


سەرچاوەکان



420 بینین