سوودە تەندروستییەکانی ڕۆژوو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-25-13:04:00 - کۆدی بابەت: 4825
سوودە تەندروستییەکانی ڕۆژوو
زانیاری هەمەڕەنگی تەندروستی

ئینسکلۆپیدیای زانیاری، ڕۆژوو و سوودەکانی پزیشکی ، زانیاری دەربارەی ڕۆژوو و سوودەکانی ، ڕۆژووەوان لەسەر چی ڕۆژوو بکاتەوە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ڕۆژوو و سوودەکانی

بریتیە لە کۆڵەگەیەکی ئاینی ئیسلام و بریتیە لە نەخواردن و نەخواردنەوە لە بەیانیەوە تاکە ڕۆژئاوا بوون ئەمەش سوودی زۆری جەستەیی و دەروونی هەیە، ئێمە لێرەوە تەنها ابسی لایەنە جەستەییەکەی دەکەین.

  • بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی مرۆڤ بۆ بەرگەگرتنی کەم خواردن و کەم خواردنەوە لەگەڵ مانەوەی توانای کارکردن و چالاکی ڕۆژانەی، هەروەها هۆکارێکە بۆ ڕاهاتن لەسەر بە فیڕۆ نەدانی وزە بە خۆڕایی. ڕۆژوو هۆکارە بۆ ڕاهاتنی لەش لەسەر داکردن و خەزن کردنی مادەکان لەناو لەش و کەمکردنەوەی سووتانی خۆراک بۆ وزە دەرپەڕاندن، بەمەش لەش بەرگری لە برسیەتی و نەخۆشیە کوشندەکانی وەک شێرپەنجە دەگرێت چونکە هەموو ساڵێک خۆی راهێناوە لەو برسیەتیە.
  • ئەو خۆراکەی لە لەش داکراوە لە کاتی ڕۆژو خەرج دەکرێت و لەش دەست دەکات بە داکرنی خۆراکی نوێ بۆیە پێویستە دوای مانگی ڕەمەزان گرنگی بە جۆری خۆراکی هەمەڕەنگ و جۆر بدرێت تاوەکو لەش بتوانێت خۆراکی باش و بەسوود و پڕ لە ڤیتامین و کانزا دابکات.
  • چالاککردنەوەی دەزگا و ئەندامەکانی لەش. ئەمەش بەهۆی توانەوەی ئەو چەوریەی لە لەش کۆبووەتەوە و دەوری ئەندامەکانی داوە و بۆریەکانی خوێنی تەسک کردووەتەوە.
    1. چالاکی بۆریەکانی خوێن بەمەش بەهۆی کرداری توانەوەی چەوری ناو بۆریەکانی خوێن و فراوانبوونیان و دووبارەبوونەوەیئەو کردارە هەموو ساڵێک وا دەکات ئەو کەسە دوور بێت لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک. هەروەها ئەو دەزگا و ئەندامانە خوێنیان باشتر بۆ دەڕوات و چالاکیان زیاتر دەبێت.
    2. ئەندامەکانی وەک دڵ و جگەر و گورچیلە چالاکیان زیاد دەکات بەهۆی توانەوەی ئەو چەوریەی نیشتووە لەسەریان دەوری داون، لە کاتی ڕۆژو ئەو چەوریە دەبێتە وزە و دەتوێتەوە و ئەو ئەندامانە ئەو پەستان و گرژیەیان لەسەر لادەچێت.
    3. هەستەکان چالاکیان زیاد دەکات بەهۆی گەیشتنی خوێن بۆیان بە شێوەیەکی دروست و باش بە مەرجێ دوای ڕۆژوو شکان زۆر نەخوات.
    4. ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێن کەم دەبێتەوە بەمەش لەش دەپارێزێت لە توشبوون بە جەڵتە.
  • کەمبوونەوەی ڕێژەی شەکری ناو خوێن و خەرجکردنی بۆ دەرپەڕاندنی وزە و پەنکریاس دەست دەکات بە ڕژاندنی ئەنسۆلین.
  • گەدە و ڕیخۆڵە ئیسراحەت دەکەن و ماوەیەکی درێژ دووردەکەونەوە لە کاری قورس و هەرسکردن، هەروەک ئەوەیە لە ساڵێک پشوو وەربگرن و دووبارە بگەڕێنەوە سەر کار و چالاکی خۆی.
  • کاریگەری سوڕی خوێن کاتی ڕۆژو بڕی خوێن و قەبارەکەی کەم دەبێتەوە بۆیە خێرایی سوڕی خوێن زیاد دەکات و پاڵپێوەدەنێ بەو چەوری و جەڵتە بچوکانەی ناو بۆریەکانی گرتووە. لەکاتی زۆر خواردن ئەو مادە زیادانە لەناو خوێن کۆدەبێتەوە و سوڕی خوێن هێواش دەکات و ئەگەری توشبوون بە جەڵتە زیاد دەکات و پەستانی خوێنیش بەرزدەکاتەوە، ئەویش هۆکارە بۆ خوێن بەربوون لە مێشک.
  • وازهێنان لە هەندێک خوڕەوشتی نادروست ڕۆژوو وا دەکات مرۆڤ دوور بکەوێتەوە لە ڕەوشتی نادروستی وەک جگەرە کێشان و عارەق خواردنەوە و دابەزینی کێش.
  • برسیەتی گەلانی ئیسلامی زیاتر لە خەڵکانی تر بەرگەی برسیەتی دەگرن، ئەوانیش زیاتر دەژین پاش ئەوەی دەکەونە ژێر خانوی ڕوخاو.
  • پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشکی خۆی بکات تاوەکو ڕێگەی بۆ دابنێ بۆ چۆنیەتی وەرگرتنی دەرمانەکانی و ئایا بەڕۆژو بێت یان نا.

ڕۆژووەوان لەسەر چی ڕۆژوو بکاتەوە

هەروەک لە سونەتی پێغەمبەری پێشەواماندا (د.خ) هاتووە کە بە خورما و ئاو خورما شەکری سوک و کانزای ڤیتامینی زۆر تیایە لەگەڵ وزەیەکی زۆر ئەو شەکرەی تیایەتی شەکری سادەیە و زوو هەرس دەکرێت بۆ ڕۆژوەوان باشە هەروەها خورما لە وەرزی زستانیش باشە چونکە لەش بڕێکی زۆر ون دەکات لە کاتی ئارەقەی هاوینە. وا چاکە پێش خواردنیش هەندێک میوە بخورێت چونکە لە گەدە ماوەیەک دەمێنێتەوە و ئەکسەدە زیاد دەکات بەهۆی یەکگرتنی لەگەڵ ئۆکسجینی ناو گەدە. گیراوەی سوپ پێش خواردن دەخورێتەوە بۆ قەبزی باشە و گەدە و ڕیخۆڵە نەرم دەکاتەوە بەڵام پەستانی خوێن زیاد دەکات بۆ ئەوانەی سکچونیان هەیە باش نییە و گیراوەی خورمای هیندی باشە بۆ سکچوون و تێنویەتی دەشکێنێ و هێمنکەرەوەی دەروونە، بەکارهێنانی لە هاوین باشترە.

وا پەسەندە و دروستە کەوا کەم بخوات نەوەک زۆر بخوات و ببێتە هۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی خەو هاتنی و هەناسەتەنگی و بێهێزی و دوورکەوتنەوە لە کارەکانی. بۆیە وتراوە کە ڕۆژوەوان هەر کات ( خەوی هات و لەشی قورس بوو) ئەوە بزانە زۆری خواردووە.

هەروەها پێویستە کەوا تاوەکو هەست بە برسیەتی نەکات ژەمی تر نەخوات تاوەکو ئامانجی ڕۆژوو بێتە جێ، کەواتە ژەمی قورس و دووبارە و سێ بارە پەسەند نییە.

شۆربا و سوودەکانی و زیانەکانی

شۆربای نیسک

ئەو شۆربایەیە لە هەموو جۆرەکانی تر زیاتر بەکاردێت لەلایەن ڕۆژوەوانەوە لەبەر ئەوەی سوکە و گەدە ئامادە دەکات بۆ خۆراکی قورستر و ژمارەیەکی زۆر لە کانزا و ڤیتامینی تیایە، بەڵام ئەوانەی نەخۆشی کۆڵۆنیان هەیە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی باوبژ و ئازار، بەڵام ئەگەر کەم بخوات و ماوەی لە نێوانیان پێبدات ئەوا ئەو زیانانەی کەم دەبێتەوە. هەروەها بۆ ئەوانەی ئاوی سپی چاویان هەیە باش نییە.

جۆرەکانی تری شۆربا

بۆ ئەوانەی کەوا ناتوانن نیسک بەکاربهێنن، سوودی هەر یەک لەو شۆربایانە دەکەوێتە سەر ئەو مادانەی تیایدا بەشدار دەبێت.

میوەی تێکەڵاو

ئەمەش بریتیە لە کۆمەڵێک سەوزە و میوەی کاڵ و تێکەڵ بەیەک دەکرێن و پێش نان خواردن وەک پێشەکیەک دەخورێت و پێی دەڵێن (المقبلات). ئەمەش لە سوودی ئەو کانزا و ڤیتامینەی تیایەتی سوودی هەیە بۆ ئەوەی جوڵەی ڕیخۆڵە زیاد بکات و نەیەڵێت توشی قەبزی ببێت، بەهۆی کەم خوارنی سەوزە و میوە لەکاتی ڕۆژدا. هەروەها بەهۆی ڕژاندنی ژمارەیەکی لە شلەکانی گەدە و ڕیخۆڵە وادەکات پاشەڕۆ و مادە زیان بەخشەکان بە خێرایی بچنە دەرەوە. پێویستە سەوزە و میوە پێش پارچەکردن جوان بشۆرێتەوە نەوەک دوای پارچەکردن چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی شلەی ناو سەوزە و میوەکە وون بکات و هەموو نرخە پزیشکیەکەی بڕوات لەگەڵ شوشتنەوە دوای لەتکردن. ئەم تێکەڵەیە ژمارەیەکی زۆر لە کانزا و ڤیتامین و چەوری ناتێر و کلۆرۆفیلی تیایە. گەڵا پانە سەوزەکان وا دەکات بەرگری بکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن چونکە جوڵەی کۆڵۆن ڕێکدەخات.

ژەمی سەرەکی خۆراک

ئەو ژەمەیە کەوا لەش لەسەری دەژی و بریتیە لە تێکەڵەیەکی نیشاستە و دانەوێڵە و گۆشت و هێلکە و شیر و میوە، نیساستە وەک (گەنم و برنج و پەتاتە) و دانەوێڵە وەک (نیسک نۆک و فاسۆلیا و پاقلە).

گۆشت

گۆشتی سوور وەک بەرخ و مانگا، گۆشتی سپی وەک مریشک و باڵندە، گۆشتی ماسی.

گۆشتی بەرخ

بۆ منداڵ و گەنجان زۆر پێویستە بەتایبەتی ئەوانەی کەوا کاری توند دەکەن و پێویستیان بە جوڵەی ماسولکە هەیە (پڕۆتینی زۆری تیایە)، چونکە کۆلیستڕۆڵی زۆری تیایە بۆیە ئەوانەی کاری توند ناکەن یان تەمەنیان سەروی ٤٠ ساڵە ئەو جۆرە گۆشتە کەم بکەنەوە.

گۆشتی مانگا

هەروەک گۆشتی بەرخ پڕۆتینی زۆری تیایە، بەڵام ڕێژەی چەوری کەمترە، بۆیە بۆ ئەو خەڵکانی کەم دەجوڵێنەوە ئەو جۆرەیان باشترە و کەمتر توشی جەڵتە و گیرانی بۆریەکانی خوێن دەبێت.

مریشک و باڵندە

گۆشتێکە بڕێکی باشی پڕۆتینی تیایە چەوری کەمترە لە گۆشتی بەرخ و مانگا و بۆ ئەوانەی سەرو ٥٠ ساڵیە خواردنی باشە.

ماسی

خواردنێکی باشە و پڕۆتینی تیایە و چەوری تێری کەمە و چەوری ئۆمیگا ٣ی تیایە کە دژی جەڵتەیە. بۆیە وا چاژە هەفتەی سێ جار گۆشتی ماسی بخورێت دوور کەوێتەوە لە جەڵتەی دڵ و مێشک بەتایبەتی ئەوانەی سەروی ٤٠ ساڵین. باشترین ماسیش بریتین لە سەلەمون و تونا ساردین و ئاسکمەری.

سەوزە

ئەویش زستانەی هەیە و هاوینەی هەیە، ئەوانەی لە زستاندا دەبن بریتین لە کاهو و کەلەرم و قەرنابیت و سڵق و سپێناخ و گێزەر و شمەر و زەعفەر وا چاکە دوورکەویتەوە لەو میوە و سەوزەی هاوینە کە لەژێر نایلۆن و خانوە شوشەکان دەکرێت. ئەوانەی بە شێوەیەکی گشتی وەربگیرێت تاوەکو سوودمەند بێت لە گشت ئەو کانزا و ڤیتامینەی هەیە لەناو هەریەکەیان. دەتوانرێت سیر و پیاز زیاد بکرێت لەکاتی بەکارهێنانی ئەو سەوزە و میوانە تاوەکو زیاتر بەرگری بکات لە جەڵتە. ئەگەر بکرێت لە زستانیش هەندێک ڕۆژ بەڕۆژو بێت بەڵام ئاگاداری سەما بێت نەوەک توشی هەوکردن ببێت. لە کاتی هاوینەش سەوزە و میوەی تر بەڵام دوورکەوتنەوە لەو سەوزە و میوەی زستانانەی کە بە شێوەیەکی ناسروشتی بەرهەم هێنراون لە وەرزی هاوینە.

شیر و بەروبوومەکانی و هێلکە

هەروەک لە پێشەوە باسمان کرد کەوا شیر و هێلکە ژمارەیەکی بێ ئەندازە لە کانزا و پڕۆتین و ڤیتامیناتی تیایە کە بۆ لەش زۆر پێویستن. کاتی خۆی وادەزانرا کە چەوری ناو هێلکە زۆر خراپە بۆ جەڵتە بەڵام دەرکەوتوە کەوا هێلکە زیانی نیە و زۆر جاریش بۆ دابەزینی کێش بەکاردێت.

ئەوەی گرنگە لێرەدا بۆ ڕۆژوەوان کەوا لە هەموو جۆرە خۆراکێک بخوات و تێکەڵ بێت لە کاربۆهایدرات و چەوری پڕۆتین (دانەوێڵە و گۆشت و سەوزە و میوە و شیرەمەنی و هێلکە)، نەوەی جۆرێکیان زۆر بخوات و ئەوانی فەرامۆش بکات.

شلەمەنی و ئاو

ئەوانەش پێویستن بۆ ئەوەی لەش ئەو شلەیەی ونی کردووە بەهۆی ئارەقە و میزکردن و پاشەڕۆ جێگەی بگرێتەوە بە تایبەتی لە کاتی هاوین و شوێنی گەرمی کارکردن و ئەوانەی کاری زۆریش دەکەن. ئەمەش بۆ ئەوەیە تاوەکو خوێن و میز زۆر خەست نەبێت و ناهاوسەنگی دروستبێت لە کرداری بڕی ونبوو و بڕی وەرگیراو تاوەکو توشی جەڵتە و وشکبوونەوە و بەردی گورچیلە نەبین.

هەندێک ئامۆژگاری

  • وا چاکە ئەوانەی منداڵن یان تەمەندارن پاش نیوەڕۆ هەندێک پشوو بدەن و بخەون تاوەکو زۆر بێهێز نەبن و چالاکیان بۆ بگەڕێتەوە.
    خواردنی پاشەڕۆ ئەوەش وادەکات وزەیەکی کۆتایی بداتە لەش پێش چوونە ناو وەستانی خواردن و خواردنەوە و نەخەوتنەوە پاش پارشێو بۆ ماوەی ١-٢ کاتژمێر تاوەکو گەدە بتوانێت ئەو خۆراکە هەرس بکات و سوودی لێوەربگرێت. وا چاکە ئەو خواردنەش سەوزە و میوە و شلەمەنی بێت و ئەو خواردنەی تیا نەبێ کەوا هۆکاری تینوێتیە کاتی هاوین. هەروەها سوودمەندە بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و وا پێویست دەکات دووجار دەرمان وەربگرێت.
  • وا پێویست دەکات خۆمان و منداڵمان لەسەر ئەو ڕۆژوە ڕابهێنین، چونکە سوودی زۆرە. ئەوانەی ڕۆژئاوا لەبەر هەندێک قورسی ڕۆژوو و نەبوونی باوەڕی تەواو بە فەرمانەکانی خوا خۆیان لەو سوودە بێبەش کردووە.


سەرچاوەکان



1500 بینین