باشترین خواردنەکان بۆ تەندرووستی چاو

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-05-21-18:09:00 - کۆدی بابەت: 5452
باشترین خواردنەکان بۆ تەندرووستی چاو

ناوه‌ڕۆك

چاو

چاوەکان ئەندامێکی بنەڕەتی بینینن، چاوەکان بەکامێرای وێنەگرتن پێناسە دەکرێن بەڵام تا ئێستا هیچ کامێرایەک بە ناسکی و جوانی و وردەکاری وەک چاو دروست نەکراوە، پێشەوەی چاو بە پەردەیەکی ناسک داپۆشراوە کە پێی دەوترێت پێڵو، کە چاو لە تەپوتۆز یان کارتێکەری دەرەکی دەپارێزێت.

لە پێشەوەی خڕی چاودا (کۆرنیە) هەیە کە لەلایەکی ناسکە و تیشک لێوەی تێدەپەڕێت، لە دەوروبەری ئەویشدا سپێنەی چاو هەیە کە پارێزگاری دەکات لە هەر شتێک کە ئازار بە چاو بگەیەنێت، لە پشتی (کۆرنیە)وە هاوێنە هەیە کە ڕەنگەکانی چاو پەیوەندییان بەم بەشەوە هەیە، فرمانی هاوێنە وەک فرمانی (دیافراگیم) وایە لە کامێرای وێنەگرتندا، بەم شێوەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی چوونەژوورەوەی ڕووناکی ڕێک بخات کونێک کە لەسەر هاوێنە هەیە و پێی دەوترێت (بیلبیلە) تەسک یان فراوان دەبێت، ئەو تیشکەی کە لە بیلبیلەوە دەچێتە ژوورەوە دەگات بە هاوێنەی چاو لەوێشەوە بۆ شەبەکەی چاو، کاتێک دەمانەوێت ماددەکانی کە دووریەکی مامناوەند لە چاومانەوە دوورن ببینین دەمارە بچوکەکانی کە بە هاوێنە بەستراون دەی کشێنن و ناسکتری دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو تیشکەی کە لێوەی دەچێتە ناوەوە بگاتە شەبەکەی چاو هەروەها کاتێک دەمانەوێت ماددەی نزیک لە چاومانەوە ببینین، ئەم دەمارانە دەچنەوە یەکو هاوێنە ئەستورتر دەبێت و شل دەبێت بۆ ئەوەی وێنەکە بکەوێتە سەر شەبەکەی چاو بەم کردارە دەوترێ هاوشێوە، پەردەی شەبەکە بە تیشک حەساس دەبێت و شیتەڵ کراوی تیشکەکان بە دەمارە ڕاگەیاندندا بۆ دەماری بینین لە بەشی بینینی مێشکدا دەگوازرێتەوە.

باشترین ٨ خواردن بۆ تەندروستی چاو 

ئەو خۆراکانەی بۆ تەندرووستی چاو باشن بریتین لەمانە:

گۆشتی ماسی

بەتایبەت ماسی تونە، سەردین، ماکریل، چاوەکان دەپارێزێت لە کزبوون بەهۆی تەمەنەوە، هەروەها ماددەی ئۆمێگا 3 کە لە ڕۆنی ماسیدا هەیە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی پەردەکانی چاو و تۆڕی چاو بۆیە خواردنی ماسی هەفتەی ۲ جار زۆر گرنگە.

هێلکە

هێلکەی کوڵاو دەوڵەمەندە بە ڤیتامیناتی (B،A،E) هەروەها ماددەکانی ئاسن، مەگنسێۆم، سۆدیۆم، فسفۆڕ، زینک، لەگەڵ سیلینیۆم، جگە لەهەبوونی دژە ئۆکسانەکان وە هەموو ئەو ماددانە چاو دەپارێزن لە ڵیڵ بوونی هاوێنەی چاو و کزبوونی تۆڕی چاو.

خواردنی سەوزە

توێژینەوەکان سەلماندویانە کە سەوزە بەتایبەت  خەس، سپێناخ، کەرەوز، جەرجیر، بڕۆکۆلی چاو بەهێزدەکەن لەبەرهەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە دژەئۆکسانەکان وەک لیوتین، زیاکسانسین کەوا چاو دەپارێزن لە تێکچونی چەقی تۆڕی چاو وە تەم بونی هاووێنەی چاو.

گێزەر

گێزەر سوودی زۆری هەیە بۆ چاو  ئەوەش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە خواردەمەنیەکان لەناوی بەتایبەت ڤیتامین A کە چاو دەپارێزێت لە نەخۆشی شەوکوێری هەروەها بوونی ماددەی بێتاکارۆتین لەناویدا کە تۆڕی چاو بەهێز دەکاو دەیپارێزێت لە سست بوون.

سیر

سیر پێویستە بۆ تەندوستی چاو ئەویش لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی گۆگرد و لیسیسین کە هەردووکیان پارێزگاری چاودەکەن لەتوشبوونی بە ئاوی سپی و کزبوونی بینین.

تووی کێوی( بلوبێری)

بلوبێری چاو بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ماددەی لیوتین لەناویدا کە چاو دەپارێزێت لە تیشکە خراپەکانی ناو تیشکی ڕۆژ و ڕووناکی بەهێز.

چەرەسات

بادەم، گازۆ، سنەوبەر، بندوق، گوێز و فستق عبید ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەورییەکانی تێدایە وەکو ئۆمێگا 3 وەڕێژەیەکی زۆری ڤیتامینات و کانزاکانی تێدایە کە ئەو مادانە چاو دەپارێزی لە ووشک بوون و لە جۆرەها نەخۆشی و یارمەتیدەرە بۆ بینین.

پەتاتە

پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان بێجگە لە هەبوونی بێتاکارۆتین کەیارمەتی دەرن لەبەهێزکردنی ماسولکەکانی چاو.


سەرچاوەکان



1342 بینین