هۆکارەکانی کەمی کێشی جەستە لە هەرزەکاراندا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-11-23:52:00 - کۆدی بابەت: 5848
هۆکارەکانی کەمی کێشی جەستە لە هەرزەکاراندا

ناوه‌ڕۆك

کەمی کێش

کوڕان و کچان لە تەمەنی ھەرزەکاریدا تووشی کەمی کێشی جەستە دەبنەوە، نزم بوونەوەی کێشی جەستە لە ئاستی سروشتی خۆی دەکرێت بەھۆی نەخۆشییەوە بێت یان حاڵەتێکی دەروونی، یاخود لاسایی کردنەوەی ئەکتەر و نمایشکارانی جلوبەرگ بێت یان ھەندێک جار بەھۆی خووی نادروستی خۆراکیەوەیە.

دکتۆرە جیھان ئەحمەد دمەرداش چارەسەرکاری خۆراک و شارەزا لە قەڵەوی و کەمی کێش دەڵێت: "کەمی کێشی جەستە لە قۆناغی ھەرزەکاریدا بە شێوەیەکی بەرچاو دەبینین، بێ ئەوەی ھۆکاری پشت کەمی کێشی جەستە و چارەسەرەکەی بزانین".

دیارترین ھۆکارەکانی کەمی کێشی جەستە 

١- خواردنی خۆراکی ناتەندروست: دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پێکھاتەی خۆراکی گرنگ و بەسوود بۆ جەستە، وەک کالیسیۆم بە گرنگ دادەنرێت بۆ بنیاتنانی ئێسکی پتەو، خۆراکی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڤیتامین بەتایبەتی ئاسن، کە زۆر گرنگە بۆ ئەو کچانەی خوێنی زۆر لەدەست دەدەن لەکاتی سوڕی مانگانەدا.

٢- گرنگی نەدان بە ژەمە سەرەکییەکان: پشتگوێ خستنی سێ ژەمە سەرەکییەکە دەبێتە ھۆی تێکچوونی زیندەچالاکی بۆیە دەبێتە هۆی کێش لەدەستدان بە شێوەیەکی بەرچاو.

٣- نەخۆشی: دروستبوونی کێشە، وەک چالاکبوونی غودەی دەرەقی ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاد لەدەستانی کێشی جەستە.

٤- خواردنی دەرمان: خواردنی دەرمان دەبێتە ھۆی کەمی مژینی کالۆری لەلایەن جەستەوە، ئەمەش وا دەکات کێشی جەستە کەم بکات.

٥- زۆر ئەنجامدانی وەرزش: دوورکەوتنەوە لە خواردنی خۆراکی پڕ لە پرۆتین، بەتایبەت ئەنجامدانی وەرزش یارمەتیدەرە لە لەدەستدانی کالۆری، ئەمەش دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کێش.

چارەسەری کەمی کێشی جەستە

بۆ چارەسەرکردنی کەمی کێشی جەستە لە تەمەنی ھەرزەکاریدا، پێویستە پەیڕەوی سیتمێکی خۆراکی دروست بکەیت، و گرنگی بدەیت بە خواردنەوەی ئاو، ھەروەھا گرنگیدان بە خواردنی تەندروست لە ڕێی پزیشکی شارەزاوە، بۆ ئەوەی ڕێژەی گونجاوی کالۆری دیاری بکات کە جەستە لە ڕۆژێکدا پێویستی پێی ھەیە، ئەنجامدانی پشکنینی پێویست بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی کە نەخۆشی ھۆکاری کەمی کێشی جەستە نییە.


سەرچاوەکان



843 بینین