داگیرکردنی حەویجە

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-01-24-01:26:00 - کۆدی بابەت: 7685
داگیرکردنی حەویجە

ناوه‌ڕۆك

جەنگی ناوخۆی عێراق

دووەمین جەنگی ناوخۆی عێراق یان جەنگی دژی داعش (بە عەرەبی: الحرب الأهلية العراقية الثانية، بە ئینگلیزی: War in Iraq)، جەنگێکی چەکدارییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق لە شێوەی یاخیبوون دەستی پێکرد. دوای ئەوەی شارەکانی مووسڵ و فەلووجە و کۆمەڵێکی زۆر ناوچەی سەرەکی عێراق داگیرکران و ئەبووبەکر بەغدادی خەلافەتی ئیسلامی ڕاگەیاند، بەخێرایی ڕووداوەکان بەرەو جەنگێکی سەربازی ماوەدرێژ درێژەیان کێشا.

ئەم جەنگە بووە هۆی دروستبوونی حەشدی شەعبی لەلایەن سەروەزیرانی عێراق نووری مالیکی، دوای ئەوەش دەسەڵاتەکانی درا بە حەیدەر عەبادی سەروەزیرانی نوێ، دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان پێشمەرگە و سوپای عێراق و وڵاتانی نێودەوڵەتی چوونە نێو جەنگ دژی تیرۆر و چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دژی ڕێکخراوەکە ئەنجام دران، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ جەنگەکە بە گرتنەوەدەستی تەواوی خاکی عێراق لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە کۆتایی هات.

بابەتی سەرەکی: جەنگی دژی داعش

کەوتنی حەویجە

دوای هێرشەکانی پێشوو و داگیرکردنی مووسڵ و شنگال و ڕەبیعە و تەلعەفەر، داعش توانی شاری حەویجەش داگیربکات و دوای ئەوەش هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کەرکووک و لەوێ ڕووبەڕووی پێشمەرگە بوویەوە و پێشڕەوییەکەی هێواش بوویەوە، لە ڕۆژئاوای کەرکووک توانی دەست بەسەر پێنج ناوچەدا بگرێت، داعش دەستی بەسەر ناوچەکانی زاب و ڕەشاد و ڕیاز و عەباسی و یەنگجەدا گرت.

زانیاری گشتی

ڕێکەوت حوزەیرانی ٢٠١٤
ناوچە حەویجە، عێراق
ئەنجام سەرکەوتنی داعش لە داگیرکردنی حەویجە
شێوە جەنگی ڕووبەڕوو و هەڵاتن

 


سەرچاوەکان



653 بینین