کێشە و کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-04-07-02:39:00 - کۆدی بابەت: 8156
کێشە و کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن

ناوه‌ڕۆك

کڕۆژووگرتن

زۆربەی خەڵک لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لە خواردن، خواردنەوە، بەکارهێنانی جگەرە و پەیوەندی سێکسی دووردەکەونەوە، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە بەهۆی گۆڕانکاری لە کاتەکانی نانخواردن، جۆری خواردنەکان و بڕی ئاو خواردنەوە دەکرێت کاریگەری ئەرێنی و هەندێک کات نەرێنی لەسەر کەسەکان هەبێت،.

کێشە و کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن لە سەر کەسانی تەندروست

هاوسەنگی وزە

لە مانگی ڕەمەزاندا ژمارەی ژەمەخواردنەکان کەمتر دەبێتەوە و ئەگەر مرۆڤ ڕێژەی وزەی پێویست لە ژەمەکانیدا وەرنەگرێت لەوانەیە کەسەکە دووچاری دابەزینی کێش ببێت، زۆربەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە لە مانگی ڕەمەزاندا سووتاندن و بەرهەمهێنانی چەورییەکان، کاربۆهیدرایتەکان، پڕۆتین و هۆرمۆنەکان دەگۆڕێت.
شێوازی ژیانی کەسەکان لەمانگی ڕەمەزاندا لەهەندێک کەسدا دەبێتە هۆی دابەزین یان زیادبوونی کێش لەهەندێک کەسدا دەبێتە هۆی جێگێری کێش و مانەوەی وەک خۆی، ڕۆڵی هەرکەسێک لە ئەرێنی یان نەرێنی بوونی هاوسەنگی وزەی خۆی گرنگی زۆری هەیە.

بوونی گۆڕانکاری لە ڕەفتار

ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر ڕەفتار و خووی کەسەکان لە مانگی ڕەمەزاندا کراون، ئەوە نیشان دەدەن کە هەندێ کەس لە مانگی ڕەمەزاندا تووشی فشار، بێ مەیلی و زوو توڕەبوون دەبن، بەشێک لەم گۆڕانکارییانە لە ڕەفتار و ڕەوشت بەهۆی گۆڕانی بەرنامەی ئاسایی شەوانە و ڕۆژانەیە، کەسەکان لە عەسران و شەواندا چالاکتر دەبن و دووچاری کەمخەوی دەبن.

سەرئێشە

یەکێکی تر لەو کێشانەی کە ڕەنگە ڕۆژووگران تووشی ببن سەرئێشەیە، لە هۆکارەکانی سەرئێشە لە کاتی بەڕۆژووبوون کەمبوونەوەی ئاوی جەستە، کەمبوونەوەی شەکری گلوکۆز، ڕاهاتن بە کافایین، توتن و دووربوون لێی لەماوەی ڕۆژدا، ماندووبوون، کەمخەوی و نەبوونی بڕی پێویستی خەو و برسێتی. ئەو کەسانەی کە شەقیقەیان هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر مەترسی نۆرەی شەقیقەیان لەسەرە، لەبەر ئەوە باشترە پێش ڕۆژووگرتن ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

بەکارهێنانی دەرمان

ئەو کەسانەی کە دەرمان بۆ نەخۆشی بەکاردەهێنن دەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا بە مۆڵەتی پزیشک بەڕۆژوو ببن، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە کاتی دەرمانەکانیان دیاری کراوە. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە لە مانگی ڕەمەزاندا بەشێکی کەم لە بەکارهێنەرەکان دەرمان و حەبەکانیان بەکارناهێنن یان ڕەنگە پزیشک کات و ژەمی بەکارهێنانی دەرمانەکان بگۆڕێت.

زیانی گەرما لە کاتی کارکردندا

هەندێ لەو کەسانەی کە کارەکانیان لە ڕووی جەستەییەوە زۆر قورسە، لەوانەیە لە مانگی ڕەمەزاندا ئاوی جەستەیان زۆر کەم ببێتەوە، بەمەش کێشیان زۆر دادەبەزێت.

خانمانی دووگیان

بۆ خانمانی دووگیان کەمبوونەوەی وزە یان کەمی ئاوی جەستە و هۆکاری تر لەوانەیە کێشە لە گەشەی کۆرپەکەدا دروست بکات، لەبەر ئەوە ڕۆژووگرتن بۆ خانمانی دووگیان باش نییە.

دابەزینی فشاری خوێن

ئارقکردنەوەی زۆر، کەمی وزە، سەرگێژە، ڕەنگ پەڕین و بورانەوە لە نیشانەکانی دابەزینی فشاری خوێنن، کە ڕەنگە لە دوای نیوەڕۆیانی مانگی ڕەمەزاندا ڕووبدات، ئەویش بەهۆی کەمی ئاوی جەستە و کەمی خوێ.

بەردی گورچیلە

ڕەنگە کێشە بۆ ئەو کەسانە دروست ببێت کە ئاو و شلەمەنی کەم بەکاردەهێنن، یان ئەو کەسانەی کە پێشینەی بەردی گورچیلەیان هەبووە، بەردی گورچیلە بەپێی کات دروست دەبێت و ڕەنگە دوای تەواوبوونی ڕۆژانی ڕۆژووگرتن دەربکەوێت.

هەندێک ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکان

_ ئاو و شلەمەنی پێویست بخورێتەوە
_ خواردنی سەوزەوات لە پارشێودا یارمەتیدەرە
_ بە درێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە شێوەیەک بەرنامە دابنێن کە خەو و پشوودانی پێویستتان هەبێت
_ هەوڵ بدەن تا چەنێک دەکرێت نەچنە ژێر تیشکی خۆر و لە کاتێکدا کە ناچار بوون چاویلکە و کڵاو بەکاربهێنن
_ چالاکی جەستەیی و وەرزشکردن لەژێر تیشکی خۆردا ئەنجام نەدرێن
_ جگەرەکێشان لە یەک بۆ دوو هەفتە پێش مانگی ڕەمەزان تەرک بکرێت یان زۆر کەم بکرێتەوە
_ خواردنەوەی قاوە و چایی پڕ ڕەنگ پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان کەم بکرێتەوە
- دورکەوتنەوە لەم خۆراکانە:

  • خواردنی سوورکراوە و چەور
  • ئەو خواردنانەی شەکریان زۆرە
  • زۆر خواردن بەتایبەت لە پارشێواندا
  • خواردنەوەی چایی زۆر لە پارشێواندا
  • ئەگەر ناتوانن بە جارێک لە جگەرە دووربکەونەوە ئەوا لە چەند هەفتەیەک پێش مانگی ڕەمەزان کەمی بکەنەوە.

- خواردن و خواردنەوەی ئەم خۆراکانە:


سەرچاوەکان



349 بینین