کاریگەرییەکانی هەواڵگرتنی زۆر

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-05-06-22:01:00 - کۆدی بابەت: 8526
کاریگەرییەکانی هەواڵگرتنی زۆر

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو هەواڵانەی ڕۆژانە دەیانگریت و بەدواداچوونیان بۆ دەکەیت، ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوە و هەست و سۆز و ڕەفتارەکانت هەیە، بۆیە دەبێت بزانرێت ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ کام هەواڵ دەکرێت و کاریگەرییەکانی چییە لەسەر مرۆڤ.
هۆکارەکانی گواستنەوەی هەواڵ ئەوەندە زۆرە ئەگەریش زۆر خۆتی لێ لابدەیت هەر هەوڵەکانت پێ دەگات و کاریگەرییان لەسەرت دەبێت، هەواڵەکانی سیاسی، سروشتی، تراژیدیی، کێشەی کۆمەڵایەتی، هەموو ئەمانە کاریگەری خراپ لەسەر مرۆڤ بەجێ دەهێڵن.

کاریگەرییە خراپەکان

هەواڵ گرتنی زۆر کۆمەڵێک کێشە و کاریگەری خراپ بەسەر کەسەکانەوە بەجێ دەهێڵێت کە ئەمانەن:

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە دوای ١٤ خولەک لە سەیرکردنی هەواڵەکە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەرت و تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت.

ڕێنوێنی

لە هەموو کارەکانی ڕۆژانەماندا دەبێت ڕەچاوی مامناوەندی بکەین و زیادەڕەوی و کەمتەرخەمی نەکەین لە هیچ کارێکماندا، هەواڵ گرتنیش بە هەمان شێوە واباشە تێیدا مامناوەندی ڕەچاو بکرێت و بزانرێت چۆن هەواڵ دەگیرێت.

سنووردارکردن 

زۆرینە وافێربوون کە لە کاتی هەستان لە خەو ڕاستەوخۆ تەلەڤزیۆنەکە بکەنەوە و لەگەڵ کارەکانی ڕۆژانەدا هەر کار بکات، کاتێک بەردەوام هەواڵ لەدوای هەواڵ دێت و دەڕوات بەدرێژایی ڕۆژەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەخاتە سەر دەروون و بیرکردنەوەکانت، بۆیە واباشترە ڕۆژانە تەنها ٣٠ خولەکێک بۆ هەواڵەکانی ڕۆژ بگەڕێیت.

کەمکردنەوەی کاتی نیگەرانی

دوای هەواڵگرتن نیگەرانی حاڵەتێکی ئاساییە، بۆ ماوەیەک نیگەران دەبیت بەهۆی کاریگەری هەواڵەکەوە، کاتێک هەواڵ دەگریت و نیگەرانی  ڕووداوێک دەبیت هەوڵبدە چارەسەری ئەوە بکەیت و زوو خۆت ڕزگار بکەیت، تا دەتوانیت با کاتی نیگەرانی و کاتی خەوتنت مەودایەکی زۆریان لەنێواندا بێت، چونکە خەوتن بە نیگەرانییەوە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر مێشک و دەروون و مێشک نائارام دەکات.

بەدواداچوون بۆ هەستەکانت

پێش ئەوەی بتەوێت هەواڵێک بگریت بەدواداچوون بکە بۆ هەستەکانت لەوکاتەدا و پاش هەواڵ گرتنکەش بەهەمان شێوە، دواتر بۆت دەردەکەوێت کە هەستەکانت پێش و پاش گرتنی هەواڵەکە چەندە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لەمەوە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت و بڕیار بدەیت کە ئیتر ئازاری خۆت نەدەیت.

پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو 

پێش ئەوەی هەواڵەکە بگریت و بەدواداچوونی بۆ بکەیت، دڵنیابەرەوە لە ڕاستی و دروستی سەرچاوەی هەواڵەکەوە و هەرگیز لە شوێنێکی باوەڕپێنەکراوەوە هەواڵ مەگرە، چونکە ئەگەریش هەواڵەکە بەدرۆ بخرێتەوە سوودی نابێت لەبەرئەوەی پێشتر کاریگەری خراپی لەسەر دروست کردوویت.

پرسیار بکە دەربارەی کورتەی هەواڵەکان 

تاکوو دەتوانیت دووربکەوەرە لە هەواڵ گرتن و ئەگەریش پێت خۆشە هەوڵەکانی ڕۆژ بزانیت دەتوانیت پرسیار بکەیت دەربارەی کورتەیەکی هەواڵی ئەو ڕۆژە لە دۆست و نزیکەکانت.

کۆنتڕۆڵکردنی خود

کاتێک نیگەران دەبیت لە بیستنی هەواڵێکی ناخۆش، مەهێڵە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ زاڵ ببێت بەسەرتدا و بۆ ماوەیەکی زۆر بێتاقەتت بکات، هەوڵ بدە خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت، ئەگەر دەتوانیت هۆکارێک بیت بۆ نەمانی ئەو هەواڵە ناخۆشە ئەوە هەوڵی خۆت بدە و ئەگەریش دەسەڵاتی تۆی تێدا نییە ئەوا لەبیری بکە و هەوڵبدە خۆت سەرقاڵ بکە و بیری لێ مەکەرەوە.

دوورکەوتنەوە

ئەگەر خۆت بەدوای هەوڵدا ناڕۆیت و بەڵام دۆست و کەسە ناسراوەکانت بۆت دەنێرن یاخود بۆت باس دەکەن، پێیان بڵێ و ڕێگری بکە لەوەی کە ئەمەش بۆ تۆ بگوازنەوە، ئاگاداریان بکەرەوە لەوەی تۆ ناتەوێت ئەو هەواڵانە ببیستیت و ئەگەریش بەردەوامبوون لێیان دووربکەوەرەوه.

ئەنجامدانی کاری گرنگ دوای بیستنی هەواڵەکە

دوای ئەوەی هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و تووشی خەمت دەکات واباشە چەند کارێک بکەی دوابەدوای ئەوە تاکوو کاریگەرییە خراپەکەی لەسەرت زۆر نەبێت وەک:

  • پیاسەکردن
  • پەیوەندیکردن بە هاوڕێیەکتەوە
  • خۆت سەرقاڵ بکە بەو کارەی کە حەزت لێیەتی


سەرچاوەکان



353 بینین