گرفتە تەندروستییەکانی غودەی تەمەڵ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-07-18:02:00 - کۆدی بابەت: 9740
گرفتە تەندروستییەکانی غودەی تەمەڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

غودەی تەمبەڵ یان سستیی ڕژێنی سایرۆید (بە عەرەبی: خمول في الغدة الدرقية، بە ئینگلیزی: sluggish thyroid gland) کە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان، پێویستە بەخێرایی چارەسەر بکرێت ئەگەر نا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی تووشی نەخۆشەکە دەکات.

گرفتە تەندروستییەکان

  1. گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و هەناسە توندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شکڵەوە ناشرین دەبێت.
  2. چارەسەر نەکردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر و گیرانی بۆرییەکانی دڵ و گرژبوونی ماسولکەی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بوونی دڵ.
  3. یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی قەڵەوی بریتییە لە غودەی تەمبەڵ و ئەگەر کەسەکە هەوڵی خۆ لاوازکردنیش بدات ناتوانێت، تاکوو چارەسەری غودەکەی نەکات.
  4. ئەو کەسانەی غودەی تەمەڵیان هەیە لەوانەیە بەردەوام هەست بە ئاوساوی قاچ و ڕووخسار و سڕبوون و مێرولەکردنی پەلەکان بکەن.
  5. غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا، ژنانی سکپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەکەیان نەکەن لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچونی ئەندامەکانی جەستە و لەدایکبوونی پێشوەخت و لەبارچوون.
  6. غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بکرێت چونکە دەبێتە هۆی هەندێک حاڵەتی درێژخایەنی وەکو کەمخوێنی و قەبزی و قژ هەڵوەرین.
  7. ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێت لەوانەیه ببێتە هۆی زۆر خەوی و تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و خەمۆکی.


سەرچاوەکان



451 بینین