گرنگترین سوودەکانی خواردنی ئاردی گەنمەشامی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-28-22:59:00 - کۆدی بابەت: 10051
گرنگترین سوودەکانی خواردنی ئاردی گەنمەشامی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

گرنگترین سوودەکانی خواردنی ئاردی گەنمەشامی (بە عەرەبی: أهم فوائد أكل دقيق الذرة، بە ئینگلیزی: The most important benefits of eating corn flour)، ڕەنگی زەردە و لە هاڕینی گەنمەشامی دروست دەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ڕیشاڵەکانە تێیدا.

سوودەکانی

  1. هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یاخود هەستیارییان بە گلووتین هەیە .
  2. یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی تەندروستی چاو چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێك نەخۆشی تر.
  3. یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە (جۆری دووەم) و نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە .
  4. باشتر کارکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و چالاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگریکردن لە قەبزی .
  5. سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین B1 و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.
  6. ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دروستکردنی نان و سەموون و ئیشی هەویر و کێک و پسکیت.


سەرچاوەکان



403 بینین