حەشدی شەعبی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-09-01-18:28:00 - کۆدی بابەت: 10101
حەشدی شەعبی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حەشدی شەعبی یان هێزەکانی کۆمەڵەی جەماوەری (بە عەرەبی: الحشد الشعبي، بە ئینگلیزی: Popular Mobilization Forces) بەشێکە لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری عێراق، لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانن و لە نزیکەی ٦٧ پەل پێکهاتوون. دوای فەتوای جیهادی پێویست کە لەلایەن دەسەڵاتی ئایینی لە نەجەف دەرچوو، لەدوای هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر عێراق دروست کرا. دواتر یاسای کۆمیسیۆنی حەشدی شەعبی بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دەرچوو و هێزەکەی کردە هێزێکی یاساییی عێراقی.

دوای ئەوەی نووری مالیکی سەروەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەوکات فەرمانی بۆ کۆکردنەوەی جەماوەر و پێکهێنانی دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دەرکرد ئەم هێزە لە چەندین یەکەی شیعەمەزهەب دروست بوو بۆ ئەوەی دژی هێرشەکانی سەر ناوچەکانی دەوروبەری بەغداد بوەستنەوە. سەرەتا ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی بەغداد و سامەرا و ناوچەکانی ڕۆژاوا و تەنیا لە هێزەکانی یەکینەکانی حیزبوڵڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدر و هێزەکانی شەهید سەدر پێکهاتبوو. پاشان بەهۆی پەیوەستبوونی خەڵکی خۆبەخشەوە فراوانتر بوو کە وەڵامی فەتوای جیهادیان دایەوە، زۆرینەی هێزەکە شیعە بوون، دواتر هۆزە سوننەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا و ئەنبار هاتنە پاڵیان. دواتریش هەزاران کەسی دیکە لە ئایین و نەتەوە جیاوازەکانەوە وەک مەسیحی و تورکمان و کورد هاتنە ڕیزەکانەوە. بەشێك لەو میلیشیایانەی كە حەشدی شەعبی پێكدەهێنن لەلایەن هەندێك وڵاتەوە بە گرووپی تیرۆریستی هەژمار دەكرێن و هەندێك میلیشیای دیكەش بە توندوتیژیی تائیفی تۆمەتبار كراون.

دەوڵەت عێراق
بنیاتنان
دامەزراوە: ١٣ی ئازاری ٢٠١٤
فەتوای جیهاد: ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤
خۆبەخش: ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ - تا ئێستا
هاوسۆزی عێراق
جۆر هێزە سەربازییە فەرمییەکان
ئەرک
میلیشیا (ڕەتکراوەتەوە)
پاسەوانی نیشتمانی
دژە یاخیبوون
قەبارە ١٦٩,٢٠٠ کەس
بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق
بنکەی سەرەکی لیژنەی حەشدی شەعبی
ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن
لە عێراق: بەغدا، بابل، دیالە، کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەدین و ئەنبار
لە سووریا: پارێزگای حەلەب، پارێزگای دێرەزۆر
یادی ساڵانە ١٣/٦/٢٠١٤
جەنگەکان
  • شەڕی جورف نەسڕ
  • شەڕی ئامرلی
  • شەڕی زڵوعییە
  • ئازادکردنی بەلەد
  • ئازادکردنی دیالە
  • ئازادکردنی دوور
  • ئازادکردنی عەلەم
  • ئازادکردنی بەغدادی
  • شەڕی تکریت
  • شەڕی بێجی
  • شەڕی ڕومادی (بەشداری)
  • ئازادکردنی جەزیرە سامەڕا
  • ئازادکردنی بەشیر
  • ئازادکردنی کرمە فەلووجە (بەشداری) 
  • ئازادکردنی سەقلاوییە
  • شەڕی فەلووجە
  • شەڕی جەزیرە خالیدییە
  • شەڕی شەرقات (بەشداری)
  • شەڕی مووسڵ (٢٠١٦) (بەشداری)
  • ئازادکردنی حەزڕ
  • ئازادکردنی قەیرەوان
  • ئازادکردنی بەعاج
  • شەڕی تەلعفەر
  • شەڕی حەویجە
  • ململانێی عێراق و کورد ٢٠١٧
  • شەڕی قائم

شەڕی ناوخۆی سووریا

  • شەڕی حەلەب (٢٠١٢–٢٠١٦)
  • هێرشی حەلەب (تشرینی دووەم–کانوونی یەکەم ٢٠١٦)
  • هێرشی دێرەزوور (٢٠١٧–١٩)
  • شەڕی باغووز فەوقانی
ماڵپەڕی فەرمی
  • https://al-hashed.gov.iq
  • https://www.facebook.com/teammediawar/ (لە فەیسبووک)
  • https://twitter.com/teamsmediawar (لە تویتەر)

دروستکردن و یاساییبوون

دامەزراندنی حەشد دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠١٤/٣/١٣، بەڵام فەتوای جیهاد کە بووە هۆی زۆربوونی هێزەکانی حەشد، لە ٢٠١٤/٦/١٣ دەرکرا و دەرگەی خۆتۆمارکردن بە خۆبەخشی کرایەوە.

بەپێی یاسای تایبەتی حەشدی شەعبی، هێزەکە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی عێراقدایە، بە سیستەمێکی ئاسایشی ناو دامەزراوەی ئاسایشی عێراق دادەنرێت و دەکەوێتە نێو هێزە چەکدارەکانی عێراق، بودجەی حەشد بە ٦٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی خەمڵێنراوە لە بودجەی تەرخانکراوی ساڵی ٢٠١٥. مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی، کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دامەزراندنی حەشدی شەعبی لە ڕێگەی فەتواکەیەوە سەبارەت بە جیهاد دژی داعش، لەگەڵیدا کۆمەڵێک ڕێنمایی ئایینی دەرکرد کە پەیوەندییەکانی حەشد و شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچانە ڕێکدەخات کە لە داعش ڕزگارکراون. کە تێیدا هاتووە دەبێت بە ڕەوشتێکی ئیسلامییەوە بجوڵێنەوە و کەس ئازار نەدەن.

لۆگۆ و ئاڵا

هەر بەشێک لە حەشدی شەعبی ئاڵایەکی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام خودی حەشدی شەعبی ئاڵایەکی گشتیی هەیە کە هەموو یەکەکانی تریش دەگرێتەوە، ڕەنگی ئاڵاکە زەرد یان سپییە و دەستەواژەی "الحشد الشعبي" لەسەر نووسراوە. 

چەکسازی

بنکەی سەرەکی چەکسازی حەشدی شەعبی بریتییە لە وڵاتی ئێران و فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران. نووری مالیکی جێگری پێشووی سەركۆماری عێراق ڕایگەیاند، "كۆكردنەوەی حەشد پێشڕەویی تیرۆریستانی ڕاگرت و ڕێگەی لە ڕووخانی سوپا و ڕووخانی بەغداد گرت و بەبێ پاڵپشتی ئێرانیش بارودۆخی عێراق زۆر سەخت دەبوو". دوای بەیاساییبوونی حەشدی شەعبی حکوومەتی عێراق بە چەکی دروستکراوی ئەمریکا یارمەتی جبەخانەکانی حەشدی شەعبی دەدات. بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی عێراق لە دوای ٢٠٠٣ و بڵاوبوونەوەی چەکی نایاسایی و دیاردەی چەکهەڵگرتن و جەنگ دژی ئەمریکا لە وڵاتی عێراق، چەندین جۆری چەک لەلایەن هۆزە عەشایەرەکانەوە هەڵگیراونەتەوە و زۆرینەی چەکدارانی حەشد و یەکەکانیان جۆری جیاوازی چەکیان پێیە، وەک چەکی: یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، ڕووسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، یووگۆسلاڤیای پێشوو، سڕبیا، پۆڵەندا و ئەمریکا.

لە چەندین گرتەڤیدیۆدا دەرکەوتووە، کاروانێکی گەورەی یەکینەکانی حیزبوڵڵا چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دروستکراوی ئەمریکی دەگوازێتەوە، لەوانە تانکی M1 Abrams، هامڤی و ئۆتۆمبێلی دژەمین و ئۆتۆمبێلی سەفیر ٤×٤ـی دروستکراوی ئێران.

ڕێکخستن

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ڕەوابت لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، یەکەکانی حەشدی شەعبی بە ٦٨ مەزەندە دەکرێن، کە لە نێوان عێراق و سووریادا دابەشکراون.

یەکە ناو بە عەرەبی
تیپی یەکەم لواء الإمام محمد الجواد من منظمة بدر
تیپی دووەم فرقة الإمام علي القتالية (العتبة العلوية)
تیپی سێیەم تشكيل أسد آمرلي من منظمة بدر
تیپی چوارەم منظمة بدر
تیپی پێنجەم تشكيل الكرار من منظمة بدر
تیپی شەشەم كتائب جند الإمام (الحركة الإسلامية في العراق)
تیپی حەوتەم لواء المنتظر
تیپی هەشتەم سرايا عاشوراء (المجلس الأعلى الإسلامي العراقي)
تیپی نۆیەم لواء كربلاء من منظمة بدر
تیپی دەیەم منظمة بدر
تیپی ١١ لواء علي الأكبر (العتبة الحسينية) 
تیپی  ١٢ حركة النجباء
تیپی ١٣ لواء الطفوف (العتبة الحسينية)
تیپی ١٤ كتائب سيد الشهداء
تیپی ١٥ قوات الشهيد الصدر (حزب الدعوة الإسلامية) وكتائب الفتح المبين
تیپی ١٦ قوة التركمان ومنظمة بدر
تیپی ١٧ سرايا الجهاد
تیپی ١٨ سرايا الخراساني
تیپی ١٩ أنصار الله الأوفياء وتشكيل الحسين الثائر
تیپی ٢٠ لواء الطف
تیپی ٢١ منظمة بدر
تیپی ٢٢ منظمة بدر
تیپی ٢٣ منظمة بدر
تیپی ٢٤ منظمة بدر
تیپی ٢٥ قوات الشهيد الصدر الأول (حزب الدعوة الإسلامية)
تیپی ٢٦ فرقة العباس القتالية (العتبة العباسية)
تیپی ٢٧ قوات الشهيد القائد أبو منتظر المحمداوي من منظمة بدر
تیپی ٢٨ سرايا أنصار العقيدة (المجلس الأعلى الإسلامي العراقي)
تیپی ٢٩ كتائب أنصار الحجة
تیپی ٣٠ قوات سهل نينوى (لواء الشبك)
تیپی ٣١ كتائب التيار الرسالي (رساليون)
تیپی ٣٣ قوات وعد الله (لواء الشباب الرسالي) (حزب الفضيلة الإسلامي)
تیپی ٣٥ قوات الشهيد الصدر (حزب الدعوة الإسلامية - تنظيم العراق)
تیپی ٣٦ قوات لالش
تیپی ٣٩ حركة الأبدال
تیپی ٤٠ كتائب الإمام علي
تیپی ٤١ عصائب أهل الحق
تیپی ٤٢ قوات/لواء الشهيد القائد أبو موسى العامري من عصائب أهل الحق
تیپی ٤٣ سبع الدجيل (عصائب أهل الحق)
تیپی ٤٤ لواء أنصار المرجعية
تیپی ٤٥ كتائب حزب الله
تیپی ٤٦ سرايا الدفاع الشعبي (كتائب حزب الله)
تیپی ٤٧ سرايا الدفاع الشعبي (كتائب حزب الله)
تیپی ٥٠ كتائب بابليون (حركة بابليون)
تیپی ٥١ لواء صلاح الدين
تیپی ٥٢ فوج آمرلي (من منظمة بدر)
تیپی ٥٣ لواء الحسين من منظمة بدر
تیپی ٥٥ تشكيل مالك الأشتر من منظمة بدر
تیپی ٥٦ لواء حشد شهداء كركوك
تیپی ٦٦ سرايا أنصار العقيدة
تیپی ٨٦ لواء أحرار العراق (دار الإفتاء العراقية)
تیپی ٨٨  
تیپی ٩٠ فرسان الجبور
تیپی ٩١ نوادر شمر
تیپی ٩٢  
تیپی ٩٩ جيش المؤمل
تیپی ١١٠ من منظمة بدر
تیپی ٢٠١ حرس نينوى
تیپی ٣١٣ سرايا السلام (التيار الصدري)
تیپی ٣١٤ سرايا السلام (التيار الصدري)
تیپی ٣١٥ سرايا السلام (التيار الصدري)
بەتالیۆنی ٣٩ فرع القيارة من قبيلة الجبور
  قوة البيرق - كتائب الشهيد الأول
  كتائب القيام الحسيني
  جيش المختار
  كتائب النخبة والغيث الحيدري
  لواء أسد الله الغالب
  فيلق الوعد الصادق
  كتائب قمر بني هاشم
  حزب الله الثائرون
  كتيبة عماد مغنية - كتائب حزب الله العراقي
  لواء قاصم الجبارين
  لواء الإمام القائم
  كتائب أئمة البقيع
  كتائب القصاص
  كتائب أشبال الصدر
  كتائب ثائر الحسين
  كتائب مالك الأشتر
  كتائب الدماء الزكية
  لواء ذو الفقار
  كتائب مسلم بن عقيل
  لواء أنصار المهدي
  كتائب العدالة
  كتائب الفتح
  كتائب سرايا الزهراء
  حركة العراق الإسلامي
  لواء زينب العقيلة
  كتائب الإمام الغالب
  كتائب الإمام الحسين
  كتائب درع الولاية
  كتائب القارعة
  كتائب يد الله
  كتائب بقية الله
  كتائب الشبيبة الاسلامية
  كتائب جمعية آل البيت
  كتائب الطفل الرضيع
  سرايا المختار الثقفي
  سرايا لواء السجاد
  كتائب الغوث الأعظم
  كتائب القارعة
  حركة فرسان المذهب
  لواء النصر المبين
  لوية أنصار الحجة
  كتائب أسد الله
  تشكيلات أسد الله الغالب

بەڕێوەبەرایەتییەکان

بەڕێوەبەرایەتی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشد
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی حەشد
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی حەشد
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەکان
بەڕێوەبەرایەتی دژە تەقینەوە
بەڕێوەبەرایەتی جووڵەکان
بەڕێوەبەرایەتی ڕێنمایی عەقیدەیی

 


سەرچاوەکان



1129 بینین