چاندنەوەی قژ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-10-17-15:35:00 - کۆدی بابەت: 11458
چاندنەوەی قژ

ناوه‌ڕۆك


ناساندن

چاندنەوەی قژ (بە ئینگلیزی: Hair implant or hair transplant، بە عەرەبی: زراعة الشعر) چاندنەوەی قژ پێشیدەوترێت گواستنەوەی قژ چونکە لە کاتی ئەنجامدانی پرۆسەی چاندنەوەی قژ تاڵەکانی قژ دەگوازرێنەوە لە ناوچەیەکی پێستی سەر بۆ ناوچەیەکی تری. واتا چاندنەوەی قژ نەشتەرکارییەکە کە تیایدا قژ دەگوازرێتەوە بۆ ناوچەی ڕووتاوەی سەر. لەم نەشتەرکارییەدا بە زۆری بەشێکی قژ لە پشتەوە یان لای سەرەوەی پێستی سەر دەگوازرێتەوە بۆ پێشەوە یان سەرەوەی پێستی سەر.

گواستنەوەی قژ بە شێوەیەکی ئاسایی لە نووسینگەیەکی پزیشکی لەژێر دۆخی بێئاگایی یان بێهۆشی ناوچەییدا ڕوودەدات، واتا تەنها ئەو بەشەی پێستی سەر سڕدەکەێت کە کرداری نەشتەرکارییەکەی لەسەر ئەنجامدەدرێت.

ڕووتانەوەی سەر هۆکار و بەرپرسیاری لەدەستدانی زۆربەی قژە کە دەکرێت ڕووتانەوەش بگەڕێتەوە بۆ هۆکارە بۆماوەییەکان. ئەو حاڵەتانەی تری ڕووتانەوەش بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوەن، لەوانە:

  • خواردن
  • فشار
  • نەخۆشی
  • ناهاوسەنگی هۆڕمۆنی
  • دەرمان

جۆری جیاواز لە چاندنەوەی قژ هەیە؟

دوو جۆر پرۆسەی نەشتەرکاری گواستنەوەی قژ هەیە: پرۆسەی پینەکردنی بچووک (micrografts) و پرۆسەی پینکەردن بە هەڵدرین و هەڵکۆڵین (slit grafts). لە سلیت گرافتدا ٤ بۆ ۱۰ تاڵی قژ هەیە. بەڵام لە مایکرۆگرافتدا ۱ بۆ ۲ تاڵەمووی هەیە ئەمەش بەپێی داپۆشینی پێویستە.

کێ دەتوانێت سوود لە چاندنەوەی قژ وەربگرێت؟

ئەنجامدانی چاندنەوەی قژ دەتوانێت ڕوخسار باشتر بکات و بەمەش متمانە بەخۆبوون باشتر بکات. پاڵێوراوە باشەکان بۆ ئەوەی گواستنەوەی قژیان بۆ ئەنجامبدرێت بریتین لە:

  • ئەو پیاوان کە قژیان ڕووتاوەتەوە.
  • ئەو ئافرەتانەی کە قژیان تەنکە.
  • ئەو کەسانەی کە هەندێک قژییان له دەستداوه بەهۆی سووتان یان برینی سەر.

چی کاتێک چاندنەوەی قژ بژاردەیەکی باش نابێت؟

چاندنەوەی قژ بژاردەیەکی باش نییە بۆ:

  • ئەو ئافرەتانەی کە به شێوەیەکی بەربڵاو قژیان هەڵدەوەرێت لەسەر پێستی سەریان.
  • ئەو کەسانەی کە شوێنی قژی "بەخشەر"یان نییە بۆ لابردنی قژ و بەکارهێنانی بە شێوەی گواستنەوە بۆ بەشێکی تری سەریان.
  • ئەو کەسانەی کە برینەکانی کێلۆید دروست دەکەن (برینی ڕیشاڵی ئەستوور) دوای برینداربوون یان نەشتەرکاری.
  • ئەو کەسانەی قژیان لەدەستداوە بەهۆی دەرمانەوە وەک دەرمانی چارەسەری کیمیایی.

چی ڕوودەدات لە کاتی چاندنەوەی قژ؟

دوای پاککردنەوەی پێستی سەر بە تەواوی، نەشتەرکارێک دەرزییەکی بچووک بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیەی سەر سڕ بکات کە کرداری گواستنەوەی تاڵەکانی قژی لەسەر ئەنجامدەدات، سڕکردنەکە بەشێوەی سڕکردنی ناوچەیەیی دەبێت نەک سڕکردنی گشتی.
دوو تەکنیکی سەرەکی بەکاردێت بۆ بەدەستهێنانی سەلکی موو بۆ گواستنەوە: FUT و FUE.

یەکەی گواستنەوەی سەلکی موو (FUT):

لە یەکەی گواستنەوەی سەلکی موو پزیشکەکە کڵاوێک بەکاردەهێنێت بۆ بڕینی پارچەیەک لە پێستی سەر لە بەشی پشتەوەی سەر. بەشێوەیەکی ئاسایی چەند ئینجێک درێژ دەبێت. دواتر بە دوورینەوە دادەخرێتەوە.
دواتر نەشتەرکارییەکە بەشی لابراوی پێستی سەر جیادەکاتەوە بۆ بەشێکی بچووک بە بەکارهێنانی هاوێنەیەکی گەورەکەر و چەقۆی نەشتەرکاری تیژ. پاشان لەسەر پێستی سەر ئەم بەشە بچوکە گوازرانەوەی قژ دەچێنرێت، کاتێک ئەم بەشانە دەچێنرێن یارمەتی گەشەکردنی قژی سروشتی دەدەن.
 
یەکەی دەرهێنانی سەلکی موو (FUE):

لە یەکەی دەرهێنانی سەلکی موودا، سەلکی موو ڕاستەوخۆ لە پشتەوەی سەر دەردەهێنرێت بە سەدان بۆ هەزاران بڕینی بچووک. پاشان نەشتەرکارییەکە کونێکی بچووک دروست دەکات بە چەقۆیەک یان دەرزیەک لە ناوچەی پێستی سەر کە قژە گوازراوەکانی لێ دادەنرێت. پاشان ئەو ناوچانەی  برینیان لێ دروستکراوە دەدوورێنەوە بە دەرزی و داوی پزیشکی. دوای ئەوە بە باندج (تولێکی تەنکی شاشە بۆ پێچانی برین بەکاردێت لە پزیشکیدا) بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک پێستی سەرت داپۆشرێت.

نەشتەرکاری چاندنەوەی قژ دەکرێت چوار کاتژمێر یان زیاتر بخایەنێت. دە ڕۆژ دوای نەشتەرکاری تەقەڵەکانی سەر دەردەهێنرێنەوە. لە ماوەی یەک دانیشتنی چارەسەرکردندا، بە نەشتەرکارییەک لەوانەیە سەدان یان تەنانەت هەزاران قژ بگوازرێتەوە. لەوانەیە پێویستت بە سێ یان چوار دانیشتنی چارەسەر هەبێت بۆ بەدەستهێنانی تەواوی ئەو قژەی کە دەتەوێت. دانیشتەکان چەند مانگێک لەیەکتر دووردەبن بۆ ئەوەی هەر نەشتەرکارییەک و کردارێکی چاندنەوەی قژ کە ئەنجامدراوە بە تەواوی چاک ببێتەوە.

چی ڕوودەدات دوای چاندنەوەی قژ؟

لەوانەیە پێستی سەر ئازاری هەبێت و لەوانەیە پێویست بکات دەرمان وەربگیرێت دوای نەشتەرکاری چآندنەوەی قژ، وەک:

  • دەرمانی ئازارلابەر.
  • دژە بەکتریا بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەوکردنەکان.
  • دەرمانی دژە هەوکردن بۆ کپکردنەوەی هەڵئاوسانەکان.
    زۆربەی خەڵک دەتوانن چەند ڕۆژێک دوای نەشتەرکاری بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئەوە ئاساییە کە قژە گواستراوەکە دوو بۆ سێ هەفتە دوای نەشتەرکارییەکە دەکەوێتە دەرەوە و هەڵدەوەرێت. پاشان دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژێکی نوێ. زۆربەی خەڵک لە ماوەی ٨ بۆ ١٢ مانگ دوای نەشتەرکارییەکە قژیان گەشە دەکاتەوە .

زۆرێک لە پزیشکەکان دەرمانی گەشەکردنی قژ (Minoxidil) یان (Propecia) دەنووسن بۆ باشترکردنی گەشەی قژ. هەروەها ئەم دەرمانانە یارمەتی خاوکردنەوە یان ڕاگرتنی هەڵوەرینی قژ دەدەن.

ئاڵۆزییەکانی چاندنەوەی قژ چین؟

کاریگەرییە لاوەکییەکانی چاندنەوەی قژ بە شێوەیەکی ئاسایی کەمن و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بە تەواوی بەدیار نامێنن.
ئەم ئاڵۆزییانە دەکرێت بریتیبن لە:

  • خوێن لێهاتن.
  • هەوکردن.
  • هەڵئاوسانی پێستی سەر.
  • سووربوونەوە و شینبوونەوەی دەوری چاوەکان.
  • توێکڵێک دروست دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەی پێستی سەر کە قژەکەی لێ لابراوە یان چاندراوە.
  • لاوازی یان نەبوونی هەست لەسەر ناوچە چارەسەرکراوەکان لە پێستی سەر.
  • خورانی پێستی سەر.
  • هەوکردنی سەلکی قژ کە ناسراوە بە فۆلیکولیتس (folliculitis).
  • بوونی شۆک یان لەناکاو بەڵام بە شێوەیەکی کاتی.
  • لەدەستدانی قژی گواستراوە بە شێوەیەکی ناسروشتی و زۆر.

تێڕوانینی درێژخایەن چییە؟

بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو کەسانەی کە قژیان بۆ گواستراوەتەوە و دووبارە چاندنەوەی قژیان بۆ کراوە، بەردەوام دەبن لە گەشەکردنی قژ لە ناوچە گواستراوەکانی پێستی سەر.

قژە نوێیەکە لەوانەیە زیاتر یان کەمتر چڕ بێت بەپێی:

  • پێستی سەر یان چەند پێستی سەر پڕە لە سەلکی موو بەتایبەت لەو شوێنەی گواستنەوە و چاندنەوەی قژی لێ ئەنجامدراوە.
  • توانای قژ و جۆریەتی.
  • لوولی قژ.
  • بەکارهێنانی دەرمان (وەک مینۆکسیدیل یان فیناستێراید) یان ئاستێکی نزمی چارەسەری لەیزەر، لەوانەیە بەردەوام ئەزموونی هەڵوەرینی قژ بکەیت لەو ناوچانەی کە چارەسەر نەکراون.

گفتوگۆکردن لەسەر ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان لەگەڵ نەشتەرکارەکەت و گەشەپێدانی چاوەڕوانییە ڕاستەقینەکان گرنگە. زانیاری زیاتر دەربارەی گواستنەوەی قژ و تێچووەکانیان لێرە وەربگرە.

چەند پرسیارێک دەربارەی چاندنەوەی قژ

ئایا چاندنەوەی قژ ئازاربەخشە؟

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە، نەخێر، چاندنەوەی قژ ئازاربەخش نییە. لە کاتی نەشتەرکارییەکەدا، ئەو ناوچەیەی پێستی سەر کە نەشتەرکارێک تیشک دەخاتە سەری بە بێهۆشی ناوخۆیی سڕی دەکات، بۆیە لە کاتی پرۆسەی نەشتەرکارییەکەدا لەوانەیە هەست بە کەمێک فشار یان هەست بە جووڵە بکەیت، کە ئەمە ئازاربەخش نابێت.

بەڵام وەک زۆربەی حاڵەتەکانی تری دوای نەشتەرکاری، لەوانەیە تووشی ناڕەحەتی یان ئازار ببیت لە خاڵەکانی بڕین کاتێک جەستە دەست بە چاکبوونەوە و ساڕێژبوونەوە دەکات. تیمی پزیشکی لەوانەیە گفتوگۆ لەسەر باشترین ڕێگاکان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئازار و ڕێگاکانی تر بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کاریگەری لاوەکی نەرێنی و کاردانەوە نەرێنییەکان.

لایەنی باشی چاندنەوەی قژ چییە؟

چاندنەوەی قژ بژاردەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن تێچووی بەرزی نەشتەرکارییەکە بەدەست بهێنن، هەروەها ئەو کەسانەی سەرکەوتوو نەبوون لە چارەسەری وەک مینۆکسیدیل و ڕۆگاین. نەشتەرکاری چاندنەوەی قژ بە ڕێژەیەکی کەم مەترسی هەیە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرکارییەکانی تر، بەڵام بێ مەترسی نییە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە دووبارە گەشەکردنەوەی قژت کەم بێت و نەتوانێ بە تەواوی مەبەستی خۆی بپێکێت.

ئەگەر ئەزموونی هەڵوەرین و لەدەستدانی قژ یان تەنکبوونی قژت هەیە، بژاردەی چارەسەر بەردەستە. بەڵام هیچ چارەسەرێکی تاک مسۆگەر نابێت بۆ کارکردن، و تێچووەکان دەکرێت بە خێرایی کۆبکرێنەوە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی چارەسەری هەڵوەرینی قژ بە تێچوویەکی زۆر بەردەست دەبێت.
بەڵام ئەگەر لەگەڵ پزیشکەکەت دەربارەی چارەسەرەکان قسەت کردووە یان بۆت دەرکەوت کە چارەسەرە باوەکانی تری گەشەکردنەوەی قژ بۆ تۆ کاری نەکردووە، بیر لە چاندنەوەی قژ بکەرەوە. ئەگەر تۆ کاندیدێکی باشیت بۆ چاندنەوە و تیمی پزیشکیت پێیان وایە ئەگەری ئەوە هەیە ئەنجامی ئەرێنی ببینیت، لەوانەیە ئەمە نەشتەرژارییەک بێت کە شایەنی ڕەچاوکردنبێت.


سەرچاوەکان



1015 بینین