کەمخوێنی کەمی ئاسن چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-11-17-12:02:00 - کۆدی بابەت: 11636
کەمخوێنی کەمی ئاسن چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەمخوێنی کەمی ئاسن چۆن دەستنیشان دەکرێت؟ (بە ئینگلیزی: How is iron deficiency anemia diagnosed؟، بە عەرەبی: كيف يتم تشخيص فقر الدم الناجم عن نقص الحديد) پزیشک کەمخوێنی کەمی ئاسن دەستنیشان دەکات لەسەر بنەمای مێژووی پزیشکی، تاقیکردنەوەی جەستەیی، و ئەنجامی پشکنینەکان و پرۆسەکان.

کاتێک پزیشک هۆکار و توندی حاڵەتەکە دەزانێت، ئەو دەتوانێت پلانێکی چارەسەر بۆ کەسی تووشبوو دروست بکات. کەمخوێنی سووک بۆ مامناوەندی کەمی ئاسن لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی نەبێت. بەم شێوەیە، لەوانەیە نەتزانیبێت کە تۆ هەتە مەگەر پزیشک لە ئەنجامدانی پشکنین یان لە کاتی پشکنینی کێشەکانی تر بیدۆزێتەوە.

پسپۆڕانی بەشدار

پزیشکانی چاودێری سەرەتایی زۆرجار کەمخوێنی کەمی ئاسن دەستنیشان دەکەن و چارەسەری کەمخوێنی دەکەن. ئەم پزیشکانە بریتین لە پزیشکی منداڵان، پزیشکە خێزانییەکان، پزیشکی ژنان/ پزیشکی منداڵپارێزی و پسپۆڕانی پزیشکی ناوخۆیی.

پزیشکێکی خوێن (پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن)، پزیشکی گەدە و ڕیخۆڵە (پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس) و پسپۆڕانی تر لەوانەیە یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخوێنی کەم ئاسن بدەن.

مێژووی پزیشکی

پزیشک پرسیار دەکات دەربارەی نیشانەکان و هەر کێشەیەکی ڕابردوو کە تووشی کەم خوێنی یان کەمی ئاسن بووبێت کەسەکە. هەروەها لەوانەیە پرسیار بکات دەربارەی خۆراک و ئایا ئەو دەرمانانەی کەسەکە بەکاریاندەهێنێت. هەروەها ئەگەر ئافرەت بێت، پزیشک پرسیار دەکات دەربارەی بوونی دووگیانی.

پشکنینی جەستەیی

پزیشک پشکنینی جەستەیی ئەنجام دەدات بۆ دۆزینەوەی نیشانەکانی کەمخوێنی کەمی ئاسن. پزیشک دەتوانێ:

  • سەیری پێست و پوک و جێگای نینۆکەکان دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ڕەنگیان کاڵبووەتەوە (زەرد هەڵگەڕاوە) یاخود نا.
  • گوێ لە دڵت دەگرێت بۆ لێدانی خێرای دڵ یان ناڕێکی دڵ.
  • گوێ لە سییەکانت دەگرێت بۆ هەناسەدانی خێرا یان نایەکسان.
  • هەست لەسەر سکت ڕادەگرێت بۆ ئەوەی قەبارەی جگەر و سپڵ بپشکنێت.
  • پشکنینی حەوز و ڕیخۆڵە ئەستوورە ئەنجام دەدات بۆ پشکنینی خوێنبەربوونی ناوەکی.

پشکنین و پرۆسەکانی دەستنیشانکردن

چەندین پشکنین و نەشتەرکاری بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی کەمخوێنی کەمی ئاسن. ئەمانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە، بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕێن، و دەزانن کە حاڵەتەکە چەندە قورسە.

پشکنینی تێکڕای خانەکانی خوێن

زۆرجار یەکەم پشکنین کە بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی کەمخوێنی، ژماردنی تەواوی خانەکانی خوێنی (CBC). سی بی سی چەندین بەشی خوێن پێوانە دەکات. ئەم تاقیکردنەوەیە ئاستی هیمۆگلۆبین و هیماتۆکریت (ڕێژەی خوێن) پشکنین دەکات. هیمۆگلۆبین پڕۆتینێکی دەوڵەمەندە بە ئاسن لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندایە کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ لەش. هێماتۆکریت پێوانەیەکە بۆ ئەوەی چەندی خوێن لە خڕۆکە سوورەکان پێکدێت. کەمی هیمۆگلۆبین یان هیماتۆکریت نیشانەیە بۆ کەمخوێنی.

مەودای ئاسایی ئەم ئاستانە لە هەندێک ڕەگەز و نەژاددا جیاوازە. پزیشک دەتوانێت ئەنجامی پشکنینەکەت بۆ ڕوون بکاتەوە. هەروەها CBC ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و خڕۆکە سپییەکانی خوێن و پەڕەکانی خوێن لە خوێندا دەپشکنێت. ئەنجامە نائاساییەکان لەوانەیە نیشانەی هەوکردن، نەخۆشی خوێن، یان حاڵەتێکی تر بن.

لە کۆتاییدا، CBC سەیری قەبارەی خڕۆکە سوورەکان دەکات (MCV). ئێم سی ڤی پێوانەی تێکڕای قەبارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە. لەوانەیە ئەنجامەکان هۆکارێک بن بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەمخوێنی. لە کەمخوێنی کەمی ئاسندا، بۆ نموونە، خڕۆکە سوورەکان بە زۆری بچووکترن لە ئاسایی. واتا ڕێژەی MCV نزمدەبێتەوە.

پشکنینەکانی تری خوێن

ئەگەر ئەنجامەکانی سی بی سی پشتڕاستی دەکەنەوە کە کەم خوێنیت هەیە، لەوانەیە پێویست بە پشکنینی خوێنی دیکە بکات بۆ ئەوەی بزانیت هۆکاری نەخۆشییەکە چییە، چەند سەختە و باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی چییە.

پشکنین بۆ ژماردنی خڕۆکە سوورە پێنەگەشتووەکان: ئەم پشکنینە ژمارەی خڕۆکە سوورە پێنەگەیشتووەکان (ڕیتکیوڵۆسیتەکان) لە خوێندا پێوانە دەکات. ڕیتکیوڵۆسیتەکان خڕۆکە سوورە پێگەنەیشتووەکانی خوێنن. بە تێپەڕبوونی کات، ڕیتکیوڵۆسیتەکان دەبن بە خڕۆکە سوورە پێگەیشتووەکان کە ئۆکسجین لە تەواوی جەستەدا هەڵدەگرن و دەیگوێزنەوە. ژمارەی ڕیتکیوڵۆسیتەکان نیشان دەدات کە ئایا مۆخی ئێسک خڕۆکە سوورەکان دروست دەکات بە ڕێژەیەکی ڕاست یاخود نا.

سمیری خوێن (Peripheral smear): بۆ ئەم پشکنینە، نموونەیەک لە خوێن دەکرێت بە سمیر و پاشان لەژێر مایکرۆسکۆپدا تاقی دەکرێتەوە. ئەگەر کەمخوێنی کەم ئاسن هەبێت، خڕۆکە سوورەکان بچووکتر و کاڵتر دەردەکەون لە ئاسایی.

پشکنینەکانی ئاستی ئاسن: ئەم پشکنینە دەتوانێت ئەوە نیشان بدەن کە چەند ئاسن لە ئاسنی خەزنکراو لە جەستە بەکارهاتووە. پشکنینەکان بۆ پێوانی ئاستی ئاسن بریتین لە:

  • پشکنینی ئاسنی خوێن: ئەم پشکنینە بڕی ئاسن لە خوێندا دەپێوێت. ئاستی ئاسن لە خوێندا لەوانەیە ئاسایی بێت تەنانەت ئەگەر کۆی ئاسن لە لەشدا کەم بێت. لەبەر ئەم هۆکارە، پشکنینی تری ئاسنیش ئەنجام دەدرێت.
  • پشکنینی ئاسنی کۆگاکراوی جەستە: فیریتین پڕۆتینێکە کە یارمەتی هەڵگرتنی ئاسن دەدات لە لەشدا و بە ئاسنی کۆگارکاروی جەستە ناودەبرێت. ئەم پڕۆتینە یارمەتی پزیشک دەدات بزانێت چەندێک لە ئاسنی خەزنکراو لە جەستەیا بەکارهاتووە.
  • پشکنینی ئاستی پڕۆتینی گوێزەرەوەی ئاسن، و پشکنینی تێکڕای توانای پەیوەستی ئاسن. گوێزەرەوەی ئاسن (ترانسفێرین) بریتییە لە پڕۆتینێک کە ئاسن لە خوێندا هەڵدەگرێت و دەیگوازێتەوە بە جەستەدا.

تێکڕای توانای پەیوەستی ئاسن پێوانەی ئەوە دەکات کە چەندێک لە پڕۆتینە گوێزەرەوەکە لە خوێندا ئاسن هەڵناگرێت. ئەگەر کەمخوێنی کەمی ئاسنت هەبێت، ئاستێکی بەرزی پڕۆتینی گوێزەرەوەت دەبێت کە ئاسنی هەڵنەگرتووە.

پشکنینەکانی تر: هەروەها پزیشک لەوانەیە پێشنیاری پشکنین بکات بۆ پشکنینی ئاستی هۆرمۆنەکان، بەتایبەتی هۆڕمۆنی غودە.

هەروەها لەوانەیە پشکنینه خوێن بکرێت بۆ ماددەیەکی کیمیایی کە پێی دەوترێت erythrocyte protoporphyrin. ئەم ماددە کیمیایە بەردی بناغەی هیمۆگلۆبینە.

هەروەها منداڵان دەکرێت پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ ئاستی قوڕقوشم لە خوێندا. قورقەشم توانای بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبین بۆ لەش قورس دەکات.

پشکنین و ڕێکارەکانی لەدەستدانی خوێنی گەدە

بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا خوێنبەربوونی ناوەکی دەبێتە هۆی کەمخوێنی کەمی ئاسن، پزیشک لەوانەیە پێشنیاری پشکنینی خوێنی شارەوەی پیسایی بکات. ئەم پشکنینە بەدوای خوێندا دەگەڕێت لە پیساییدا و دەتوانێت خوێنبەربوون لە ڕیخۆڵەدا بدۆزێتەوە.

ئەگەر لە پشکنینەکە خوێن دۆزرایەوە، لەوانەیە پشکنین و ڕێوشوێنی دیکە بگیرێتە بەر بۆ دۆزینەوەی شوێنی تەواوی خوێنبەربوونەکە. ئەم پشکنین و ڕێوشوێنانە بەدوای خوێنبەربوون لە گەدە، ڕیخۆڵەی سەرەوە، کۆلۆن، یان حەوز دەگەڕێن.

پشکنینی میز بۆ دەرکەوتنی خوێن یان پشکنینی کیمیایی میز بۆ دیاریکردنی هیمۆگڵۆبینی ناو میز.


سەرچاوەکان



790 بینین