دەستنیشان و چارەکردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیپستن باڕ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-21-19:39:00 - کۆدی بابەت: 12000
دەستنیشان و چارەکردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیپستن باڕ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیپستن باڕ (بە ئینگلیزی: Diagnosis and treatment of the infected with the Epstein barr virus، بە عەرەبی: تشخيص وعلاج المصابين بفيروس إبشتاين بار) دەستنیشانکردنی ئەم ڤایرۆسە هاوشێوەی هەوکردنە ڤایرۆسییەکانی دیکە خۆی لە چەندین پشنینی تاقیگەیی دەبینێتەوە. هەروەها پشکنینی تایبەت هەیە کە دەتوانرێت بە پێی ئەوە دەستنیشانی تەواوەتی بکرێت. هەروەها چەندین ڕێگا هەن بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی ئیپستن باڕ کە بە گشتی چارەسەرکردنی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لە خۆدەگرن لە بری چارەسەرکردنی خودی ڤایرۆسەکە.

ڤایرۆسی ئیپستن باڕ چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

لەوانەیە زەحمەت بێت بۆ دابینکەری چاودێری تەندروستی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی ئیپستن باڕ چونکە نیشانەکان هاوشێوەی نەخۆشییە باوەکانی ترن.

دابینکەری چاودێری تەندروستی پرسیارت لێدەکات دەربارەی نیشانەکان، بۆ ماوەی چەند و ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ کەسێکدا کردبێت کە لەوانەیە ڤایرۆسەکەی هەبێت. لەوانەیە دابینکەر پشکنینی خوێن داوابکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە.

چی پشکنینێک ڤایرۆسی ئیپستن باڕ دەستنیشان دەکات؟

بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەستنیشانکردنەکە، دابینکەر پشکنینی خوێن ئەنجام دەدات بە ناوی پشکنینی دژەتەن بۆ ڤایرۆسی ئیپستن باڕ. ئەم پشکنینە نموونەیەک لە خوێن وەردەگرێت بۆ دۆزینەوەی دژەتەنەکان کە دەبنە هۆی تووشبوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی ئیپستن باڕ. لەوانەیە دابینکەری تەندروستی پێویستی بە دووبارەکردنەوەی پشکنینەکە بێت لە نێوان دە ڕۆژ بۆ دوو هەفتە دوای پشکنینی یەکەم، چونکە دژەتەنەکان لەوانەیە زوو دەرنەکەون لە دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکەدا.

ڤایرۆسی ئیپستن باڕ چۆن چارەسەر دەکرێت؟

چارەسەری ڤایرۆسی ئێپستن باڕ بریتییە لە چارەسەری نیشانەکانی پەیوەست بە هەوکردنەکە. چارەسەرەکان پێکدێن لە:

  • بە شێداری مانەوە و خواردنەوەی شلەیەکی زۆر.
  • پشوودان.
  • بەکارهێنانی دەرمان بۆ تا و ئازار.
  • پشوودان گرنگە بۆ ئەوەی نیشانەکان خراپتر نەبن.
  • بە تایبەتی گرنگە کە خۆت بەدووربگریت لە چالاکی جەستەیی زیاد لە پێویست کە دەبێتە هۆی شکاندنی سپڵ ئەگەر ڤایرۆسەکە بووبێتە هۆی گەورەبوونی سپڵ.

چەند زوو دوای چارەسەر هەست بە باشتربوون دەکەیت؟

ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی ئیپستن باڕ بوون و نیشانەکانیان هەیە بە گشتی هەست بە باشتربوون دەکەن دوای دوو بۆ چوار هەفتە. هەندێکی دیکە لەوانەیە نیشانەی ماندووێتی درێژخایەنیان هەبێت کاتێک هەست بە ماندووێتی دەکەن بۆ چەند هەفتەیەک یان مانگێک دوای هەوکردنی سەرەتایییان.

چۆن دەتوانم خۆم لە ڤایرۆسی ئیپستن باڕ بپارێزم؟

لەبەر ئەوەی هیچ کوتاوێک بۆ ڤایرۆسی ئێپستن باڕ نییە، دەتوانیت هەنگاو بنێیت بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بە:

  • هاوبەشی نەکردنی خواردن و خواردنەوە لەگەڵ کەسێکدا کە ڤایرۆسەکەی هەیە.
  • ماچی کەسێک مەکە کە ڤایرۆسەکەی هەیە.
  • فڵچەی ددان لەگەڵ کەسێکدا هاوبەش مەکە کە ڤایرۆسەکەی هەیە.
  • بەکارهێنانی پاراستن لە کاتی سێکسکردن لەگەڵ کەسێک کە ڤایرۆسەکەی هەیە.
  • دەستەکانت بشۆ دوای ئەوەی دەستت لە شتێک دا.
  • دەستەکانت نەخەیتە نزیک دەمت دوای ئەوەی دەستت لە شتێک دا کە لیک یان دڵۆپەی لەسەر هەیە.

ئایا هیچ چارەسەرێک هەیە بۆ ڤایرۆسی ئێپستن باڕ؟

هیچ چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی ئێپستن باڕ نییە و هیچ کوتاوێک نییە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە. چارەسەر نیشانەکانی ڤایرۆسەکە چارەسەر دەکات و نیشانەکان دوای دوو بۆ چوار هەفتە نامێنێت.

کاتێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبیت، ڤایرۆسەکە لە جەستەدا لە دۆخێکی خەوتوودا دەژی، واتە دەتوانێت چالاک بێت و بەئاگا بێت هەر کاتێک کە جەستە لە ڕێگەی فشاری دەروونی یان لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگرییەوە ڕێی پێدا. دەتوانیت دووبارە نیشانەکان هەست پێ بکەیتەوە ئەگەر جەستە ڤایرۆسەکەی دووبارە چالاک بکاتەوە.

دەتوانم بچم بۆ کار یان قوتابخانە ئەگەر ڤایرۆسی ئێپستن باڕم هەبێت؟

ئەگەر نیشانەکانی ڤایرۆسی ئێپستن باڕت هەیە یان نەخۆشی زیادبوونی خڕۆکە سپییەکانت (مۆنۆسایتەکان) هەیە، پێویستە خۆت بەدووربگریت لە قوتابخانە یان کار یان بەشداریکردن لە بۆنەکان کە لە نزیکەوە پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی دیکەدا دەبێت چونکە ئەم ڤایرۆسە زۆر گوازراوەیە.

چاودێری تەندروستیت پێشنیاری ئەوە دەکات کە لە ماڵەوە بمێنیتەوە هەتا هەست بە باشتربوون دەکەیت و نیشانەکان دەست بە کەمبوونەوە دەکەن. لەوانەیە نیشانەی درێژخایەنت هەبێت، وەک ماندووبوون، بۆ چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی نیشانەکانی تر نەما.

کەی پێویستە چاودێری تەندروستی ببینم؟

ئەگەر نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێپستن باڕت هەبوو، پەیوەندی بکە بە دابینکەری چاودێری تەندروستی. چارەسەری ڤایرۆسەکە بریتییە لە پشوودان و وەرگرتنی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی. ئەگەر ئازارێکی زۆرت هەبوو یان تات هەبوو بۆ چەند ڕۆژێک، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکە.

پێویستە چ پرسیارێک لە پزیشک بکەم؟

  • دەتوانم بگەڕێمەوە بۆ کار یان قوتابخانە؟
  • چۆن ڕێگری لە ئەندامانی تری خێزانەکەم بکەم لە تووشبوون بە ڤایرۆسەکە؟
  • چ دەرمانێک پێشنیار دەکەیت بۆ نیشانەکانم؟
  • چۆن ڕێگری لە چالاکبوونی ڤایرۆسەکە بکەم؟

ئایا ڤایرۆسی ئێپستن باڕ هەمان ڤایرۆسی هێرپسە؟

ڤایرۆسی ئیۆستن باڕ لە خێزانی ڤایرۆسی هێرپسی مرۆڤدایە و هەروەها بە ڤایرۆسی هێرپسیرۆسی مرۆڤ ناسراوە. بەڵام نیشانەکانی ئیپستن باڕ وەک ڤایرۆسەکانی تر نین لە خێزانی هێرپس بۆ نموونە ڤایرۆسی هێرپسی ئەندامی زاوزێ.

چەند نەخۆشییەکی باو هەیە کە لە خێزانی ڤایرۆسی هێرپسی مرۆڤدا وەک ئاوڵەی مریشک و شێرپەنجە و زیادبوونی خڕۆکە سپییە بچووکە تاک ناوکییەکان (مۆنۆنیوکڵیۆسس). هەرچەندە هەندێک لە حاڵەتەکانی ڤایرۆسی ئیپستن باڕ دەتوانن ببنە هۆی مۆنۆنیوکڵیۆسس.

ئایا هەوکردن بە ڤایرۆسی ئێپستن باڕ هەوکردنێکی سێکسییە؟

بەڵێ، هەوکردن ڤایرۆسی ئێپستن بار دەکرێت بە هەوکردنێکی گوازراوەی سێکسی دابنرێت (STI)، بەڵام هەموو حاڵەتێکی STI نییە. ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە ڕێگەی شلەی جەستەوە بڵاوببێتەوە وەک خوێن یان تۆواو، بەڵام زۆربەی کات لە ڕێگەی لیکەوە بڵاودەبێتەوە. بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوە یان وەرگرتنی STI، پاراستن واتا کۆندۆم بەکاربهێنە لە کاتی سێکسکردن.

زۆربەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی ئیۆستن بار نابنە هۆی کێشەی تەندروستی گەورە، بەڵام لەوانەیە چالاکییەکانی ڕۆژانە تێکبدەن وەک بەشداریکردن لە کار یان قوتابخانە. دڵنیابەرەوە لەوەی کە بە شێداری بمێنیتەوە و پشوویەکی زۆر بدەیت بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە زیانی زیاتر بە جەستە نەگەیەنێت. ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیپستن بار بکە بە مانەوە لە ماڵەوە کاتێک نیشانت هەبوو.


سەرچاوەکان



105 بینین