چۆن نەخۆشی هاشیمۆتۆ کاردەکاتە سەر ئافرەتان؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-20-00:34:00 - کۆدی بابەت: 12161
چۆن نەخۆشی هاشیمۆتۆ کاردەکاتە سەر ئافرەتان؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

نەخۆشی هاشیمۆتۆ (بە ئینگلیزی; Hashimoto's disease، بە عەرەبی; مرض هاشيموتو) خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکە و ڕژێنی پەریزادە یاخود سایرۆید تێکدەشکێنێت. لەو کەسانەی نەخۆشی هاشیمۆتۆیان هەیە، بەرگرییە کۆئەندام دژەتەن دروستدەکات کە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ڕژێنی پەریزاد و ئەمەش وادەکات بڕی پێویستی هۆرمۆنەکانی دروست نەکات. نەخۆشی هاشیمۆتۆ بەزۆری دەبێتە هۆی غودەی تەمبەڵ یاخود کەم چالاک. ئافرەتان زیاتر لە پیاوان تووشی نەخۆشی هاشیمۆتۆ دەبن، هەروەها نیشانەکانی جیاوازدەبن لە نێوان ئافرەتان و پیاواندا. زۆربەی گرفتەکانی نەخۆشی هاشیمۆتۆ لەکاتێکدا ڕوودەدەن کە غودەی کەم چالاک تەشەنە دەسێنێت لە ئافرەتاندا.

غودەی کەم چالاک دەبێتە هۆی گرفت و کێشە لە سووڕی مانگەدا

ئەمە ڕوودەدات بەهۆی ئەوەی هۆرمۆنەکانی سایرۆید T3, T4 و TSH دەتوانن کاریگەریان لەسەر سووڕی مانگانە هەبێت، کەمی هۆرمۆنەکە دەتوانێت ببێتە هۆی ناڕێکی سووڕی مانگانە هەروەها زیادبوونی ماوەکەی بەراورد بەماوەی ئاسایی سووڕی مانگانە. 

کێشە لەبەردەم دووگیانبووندا

ناڕێکی سووڕی مانگانە وادەکات دووگیانبوون ئەستەمتربێت لەو ئافرەتانەی کە نەخۆشی هاشیمۆتۆیان هەیە. لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە نیوەی ئەو ئافرەتانەی غودەی کەم چالاکی نەخۆشی هاشیمۆتۆیان هەیە، کێشەیان لە بوون بە دایک و دووگیان بوون هەیە. زۆربەی ئەو ئافرەتانە سەرەتای دەستنیشانکردنی غودەی کەم چالاکیانە یانیش ئەوەتا هێشتا دەستیان بە چارەسەر نەکردووە بۆ غودە کەم چالاکەکەیان.

کێشەکان لەماوەی دووگیانیدا

مێشک و دەمارە کۆئەندامی کۆرپەی لەدایک نەبوو پێویستی بە هۆرمۆنەکانی سایرۆید هەیە بۆ گەشەکردن. چارەسەر نەکردن یان بە شێوازێکی لاواز چارەسەرکردنی نەخۆشی هاشیمۆتۆ دەکرێ ببێتە هۆی لەبارچوون، ناتەواوی ساوا یانیش چەندین کێشەی تر.

چۆن نەخۆشی هاشیمۆتۆ کاردەکەنە سەر ئافرەت و کۆرپەلە لە ماوەی دووگیانیدا؟

غودەی کەم چالاکی چارەسەر نەکراو یانیش بەلاوازی چارەسەرکرابێت دەبێتە هۆی چەندین گرفت لەماوەی دووگیانی لەوانە:

  • پێشگرژی زەیستانی
  • کەمخوێنی
  • لەبارچوون
  • پچڕان یان لێبوونەوەی وێڵاش
  • خوێن بەربوونی دوای دووگیانی

هەروەها دەکرێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک گرفت بۆ ساوا لەوانە:

  • لەدایکبوونی پێش وەختە
  • کەمی کێشی ساوا لەکاتی لەدایکبوون
  • بە مردووی لەدایکبوونی ساوا
  • ناتەواوی ساوا
  • کێشەی سایرۆید (غودە)

نیشانەکانی سکپڕی ئاسایی، وەک بێهێزی، زیادبوونی کێش وادەکەن بەرچاو ڕوونتربیت بۆ بوونی گرفتی سایرۆید لەماوەی دووگیانیدا ئەگەر نیشانەکانی غودەی ناچالاک یان نەخۆشی گەورەبوونی ڕژێنی پەریزادت هەست پێکرد، ئەوە زۆر گرنگە بە پزیشکەکەتی بڵێیت.

هەنێک ئافرەت لەدوای دووگیان بوون هەر بەماوەی ساڵێک تووشی گرفتی سایرۆید دەبن، کە پێی دەوترێت postpartum thyroiditis. هەوکردنی سایرۆیدی دوای لەدایکبوون بەزۆری بە نیشانەی کەم دەست پێدەکات، هەروەها زیاد چالاکبوونی سایرۆید، کە بۆماوەی دوو بۆ چوار مانگ درێژە دەکێشێت. زۆربەی ئافرەتان دواتر نیشانەکانی غودەی کەم چالاکییان لێ دەردەکەوێت، کە لەوانەیە بۆ ماوەی ساڵێک درێژە بکێشێت و پێویستی بە چارەسەری هەبێت. لەدوای چاکبوونەوەی ڕژێنی پەریزاد یاخود بڵێین سایرۆد فەرمانەکانی هۆرمۆنی سایرۆید ئاسایی دەبنەوە.

چۆن غودەی کەم چالاکی نەخۆشی هاشیمۆتۆ لەماوەی دووگیانیدا چارەسەر دەکرێت؟

لەماوەی دووگیانیدا، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبوون، هەروەها پسپۆڕی هەناوی بکەیت. لیڤۆسایرۆکسین Levothyroxine، دەرمانێکە بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشی هاشیمۆتۆ، کە گرنگە لە ماوەی دووگیانیش بەکاربهێنرێت وەک چارەسەرییەک، بەڵام لەوانەیە پێویست بکات بڕێکی زۆرتر وەربگریت بۆ دابین کردنی بڕی پێویست بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە. 

دەکرێت پزیشکەکەت پشکنینی هۆرمۆنەکانی سایرۆیدت بۆ بکات هەر شەش بۆ هەشت هەفتەیەک لەماوەی دووگیانی دا. دوای لەدایکبوونی کۆرپە پێویستە ئەو بڕەی لە دەرمانەکە وەریدەگریت کەمبکرێتەوە بۆ ئەو بڕەی پێش دووگیانی وەردەگیرێت.

ئەکرێت بەردەوام بیت لە شیرپێدان کاتێک دەرمانی چارەسەری نەخۆشی هاشیمۆتۆ وەردەگریت؟

بەڵێ، هەرچەندە بڕێکی کەمی دەرمانی لیڤۆسایرۆکسین لەڕێی شیرەوە دەگوازرێتەوە بۆ ساوا، بەڵام کاریگەری لەسەر دروست ناکات.


سەرچاوەکان



71 بینین