پشکنینە ڤایرۆسییەکان

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2024-07-22-19:00:00 - کۆدی بابەت: 13626
پشکنینە ڤایرۆسییەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی ڤایرۆسات (بە عەرەبی: فحص فايروسات، بە ئینگلیزی: Test Viral)

باوترین پشکنینە ڤایرۆسیەکان

بریتین لە:

  • پشکنینی HBV ڤایرۆسی جگەر جۆری بی 
  • پشکنینی HCV ڤایرۆسی جگەر جۆری سی کە ئەمەیان زۆر مەترسیدارە.
  • پشکنینی HIV ئەم ڤایرۆسە تووشی کۆئەندامی بەرگری کەسەکە دەبێت و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری کەسەکە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی مردنی کەسەکە

باوترین ڕێگاکانی گواستنەوەی ڤایرۆس

  • لە دایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ لە کاتی منداڵبووندا.
  • لە ڕێگەی سرنجێکەوە کە ڤایرۆسەکەی پێوەبێ و بەکاربهێنرێت بۆ کەسێکی تر.
  • لە ڕێگەی تاتۆ و نەشتەرگەرییەوە دەگوازرێتەوە.
  • لە کاتی جووتبوندا لە کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ کەسی ساغ.

نیشانەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی

  • بێهێزی و هەستکردن بە ماندویەتی.
  • دابەزینی کێشی لەش.
  • کەمبوونەوەی بەرگری لەشی کەسەکە واتە خڕۆکە سپیەکانی کەم دەکەن.

شێوازی ئەنجامدانی پشکنینە ڤایرۆسیەکان بە Strip

بەم شیوەیەیە:

  • سەرەتا خوێن لە کەسەکە وەردەگرین و دەیکەینە ناو تیوبێکی سەر زەردەوە و پاشان سەنتەرفیوجی دەکەین بۆ دەست کەوتنی Serum.
  • دواتر درۆپێ لە serum دەکەینە ناو Stripـەکەوە و لەگەڵ دوو درۆپ لە گیراوەی تایبەت بە پشکنینەکە بۆ ماوەی دە خولەک چاوەڕێ دەکەین تاکو ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
  • ئەگەر تەنها هێڵی Control C دەرکەوتبوو ئەوا کەسەکە تووش نەبووە بە ڤایرۆسەکە، بەڵام ئەگەر هەردوو هێڵی TEST T و Control C دەرکەوتن ئەوا کەسەکە تووش بووە بە ڤایرۆسەکە.
  • پێویستە لە سەرجەم ئەو پشکنینانەی کە بە Strip دەکرێن هێڵی control دەرکەوێت.


سەرچاوەکان



129 بینین