ناوهڕۆك
سەرەتا
زۆرێک لە خانمان گوێزانی تایبەتی بەکاردەهێنن بو لێکردنەوەی مووی ڕووخساریان، بێگومان ڕێگای بەکارهێنانی کاریگەری لەسەر دەرەنجامی پڕۆسیجەرەکە دەبێت.
دوو ڕێگای بەکارهێنانی گوێزان هەیە
- یەکەمیان ڕێگایەکی هەڵەیە کە لەبری جوانترکردن و سافکردن زیانی زیاتر بەپێستەکە دەگەیەنێ و کێشەی تری بۆ دروست دەکات،
- ڕێگای دووەم ڕێگا ڕاستە کە دەرەنجامەکەی زۆر باشە.
بەکارهێنانی گوێزان بە ڕێگای هەڵە چۆنە؟
- بەکارنەهێنانی دژەخۆر یاخود جێڵی ئالوڤێرا یاخود شێدارەکەرەوە، کاتێک یەکێک لەمانە بەکارناهێنی بۆ لێکردنەوە موو دەبێتە هۆی سووربوونەوە و برینداربوونی پێست.
- بەردەوام بەکارهێنانی گوێزانی کۆن.
- ئەو کاتەی دەچیتە گەرماو (حەمامکردن) گونجاو نییە گوێزان بەکاربهێنی بۆ ڕووخسار بەتایبەت، چونکە لەم کاتەدا کونیلەکانی پێست کراوەیە و لێکردنەوەی موو لەم کاتەدا هۆکار دەبێت بۆ زووگەشەکردنەوەی موو و دووهێندەبوونی.
- بەهیچ شێوەیەک دوای بەکارهێنانی گوێزان هیچ بەرهەمێک لە پێستت مەدە کە ماددەی کهولی تێدابێت چونکە لەم کاتەدا پێست هەستیارە بەتایبەت بۆ سووربوونەوە.
- بەکارهێنانی هەمان مووس هەفتەی چەندجارێک.
بەکارهێنانی گوێزان بۆ ڕووخسار بەڕێگا ڕاستەکەی چۆنە؟
- شۆردنی دەم و چاو بە سابوون یا غسوول بەپێی جۆری پێستەکە.
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوە.
- گوێزانەکە بە ئاڕاستەی مووەکان بەکاربهێنە.
- سەهۆڵ بکە سەر دەم وو چاوت بۆ ئەوەی سووربوونەوە ڕوونەدات.
بۆ کێ نابێت گوێزان بۆ ڕووخساری بەکاربهێنێت؟
- ئەو کەسانەی زیپکەیان هەبێت و جۆری زیپکەی هەوکردن بێت چونکە زیپکەکان زیاد ئەکەن.
- ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە.
- بوونی مووی زۆر لەسەر ڕووخسار هۆکاری تێکچوونی هۆڕمۆناتە، بۆیە بەکارهێنانی گوێزان هەڵەیە و پێویستە سەرەتا کێشەی هۆڕمۆناتت چارەسەر بکەی.
سەرچاوەکان
167 بینین