مەترسییەکانی ژەهری رایسین

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-04-21:52:00 - کۆدی بابەت: 589
مەترسییەکانی ژەهری رایسین

ناوه‌ڕۆك

رایسین

رەیسین ژەهرێکی کوشندەیە

رەنگ

مادەیەکی بێرەنگ و بێبۆنە لە تۆوی گەرچەک دەردەهێنرێت

زانیاری گشتی لەسەر ژەهرەکە

- رایسین زۆر ترسناکە ئەگەر بە دەرزی لێبردێ
- کەمتر لە سەرەدەرزیەک رایسین پیاو دەکوژێ
- زیانە درێژخایەنەکانی رایسین نەزانراوین
- پاکردنەوەی پێست بە ئاو و سابوون
- هەرکە گومان لە حالەتێک کرا پێویستە دەسەلاتە تەندروستەکان ئاگادار بکرێن.
- رایسین دژەژەهری نییە

کاریگەری

- نیشانەکان رەنگە پاش چەند سەعاتێک یان چەند رۆژێک سەرهەڵبدەن بە پێی بری مادەکە. مردن عادەتەن لە ماوەی سێ رۆژدا رودەدات پاش هەلمژینی ژەهرەکە.
- ئەگەر لە هەواوە هەلبمژرێت رایسین لە ماوەەی ٣٦-٤٨ سەعاتدا دەبێتەهۆی مردن بە نوشستی هەناسە و وەستانی دڵ
- ئەگەر بە دەرزی لێ بدرێت، رایسین یەکسەر دەبێتە هۆی مردنی ماسولکەی گرێ لیمڤییەکانی شوێنی لێدان. پاشان نوشستی ئەندامەکان لەش و مردن روودەدات.
- ئەگەر بخورێت، رایسین دەبێتە هۆی هێلنج و رشانەوە و نزیفی گەدە و ریخۆلە و نوشستی جگەر و سپڵ و گورچیلە و سووڕی خوێن.


پاک کردنەوە و چارەسەر

- پێویستە قوربانی لە شوێنی بەرکەوتن دوربخریتەوە و پاشان جلوبەرگەکەی دەربهێنرێت.
- چارەسەری بەپێی نیشانەیە و کۆمەک کردنە بە سووری خوێن و دل
- ئازارکوژی پێویست وەک پاراسیتۆل و دەرمانی کۆکە
- وامەکە قوربانی برشیتەوە، شیر و ئاوی پاکی بدەرێ
- چارەی کێشەی هەناسە و کۆبوونەوەی ئاو لە سییەکاندا
- ئەگەر چاو بەرکەوتبێ بە شوشتنی یەکسەریی هەیە بۆ ماوە ١٥ خولەک بە برێکی زۆر خوێیاوی روون یا ئەگەر هەبێ خوێیاوی مەغەزی (نۆرمال)

وریایی و خۆپاراستن

- ئەگەر ماسک هەبێ، تا لەسەر دەکەی هەناسە راگرە
- کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە پێویستە جلوبەرگ و دەمامەکی پارێزەرینا لەبەردا بێ.
- دەسکێشی نایلۆن بۆ پاراستنی دەست


سەرچاوەکان



900 بینین