زیانەکانی خواردنەوەی ئاوی سارد 

له‌لایه‌ن: - سایە مستەفا - به‌روار: 2021-07-23-19:02:00 - کۆدی بابەت: 6017
زیانەکانی خواردنەوەی ئاوی سارد 

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

کاتێک لە وەرزی ھاویندا ھەست بە گەرما دەکەین، حەز بە خواردنەوەی ئاوی سارد دەکەین بە مەبەستی نەھێشتنی تینوێتیمان، بەڵام خواردنەوەی ئاوی سارد چەندین کاریگەری نەرێنی بۆ سەر جەستەمان ھەیە.

کاریگەری ئاوی سارد لەسەر جەستە

جەستەمان و بەتایبەت گەدە، پلەیەکی گەرمی دیاریکراوی ھەیە، ئەم پلەی گەرمییە پێویستە زۆر نەگۆڕێت، واتە خواردنی یان خواردنەوەی ھەر شتێکی سارد یان گەرم، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گەدە و جەستە بە شێوەیەکی گشتی، و دەکرێت ئەمە کاریگەری ھەبێت لەسەر کرداری ھەرس، و ھەڵمژینی پێکھاتەی خۆراکی لە کۆئەندامی ھەرسدا، ئەمەش وادەکات کەسەکە تووشی تێکچوون ببێت لە کرداری ھەرسدا.

کاریگەرییە خراپەکەی ئاوی سارد زیاتر دەبێت، لەو کاتانەی لەگەڵ نان خواردندا دەخورێتەوە یان ڕاستەوخۆ لەدوایی نان خواردن، کە دەبێتە ھۆی ئازاری توند و ھەڵئاوسانی گەدە.
بەھۆی ئەوەی چەندین خواردن لەگەڵ ئاوە ساردەکەدا لەناو گەدەدا بەریەک دەکەون، ئەمە وادەکات قەبارەیان زیاد بکات و گەدەش قەبارەی زیاد ببێت، و کەسەکە ھەست بە ئازار بکات.
ئەگەر ئاوی سارد لەدوای ژەمەکانەوە بوخرێتەوە، ئەوە کاریگەری خراپی زیاتر دەبێت و دەکرێت ببێتە ھۆی قورسی لە کرداری ھەرسکردندا، لەگەڵ ئەو کاریگەریەی ھەیەتی کە دەبێتە ھۆی گۆڕینی پلەی گەرمی گەدە و کۆئەندامی ھەرس، ئاوی سارد دەبێتە ھۆی گۆڕینی ھەندێک جۆری خواردن، وەک خواردنە چەورەکان کە دەبێتە ھۆی بەستنیان لەو کاتانەی لەناو ئاوی ساردا دەبن، و ھەرسکردن و ھەڵمژینی لە کۆئەندامی ھەرسدا قورس دەبێت، بەمەش کرداری ھەرس خاو دەبێتەوە، ھەندێک کەس بەھۆیەوە تووشی دڵەکزێ (گەڕانەوەی پێکهاتەکانی گەدە بۆ ناو سورێنچک) دەبن.

ھۆکاری ئازاری ددان و قوڕگە و زیان بە دڵ دەگەیەنێت

گەر لەو کەسانەی ددان و پوکێکی ھەستیارت ھەیە، وا باشترە ئاوی سارد لە کاتی ژەمەکاندا نەخۆیتەوە، چونکە لەوانەیە لە ھەندێک حاڵەتدا نزمی پلەی گەرمی ئاوەکە ببێتە ھۆی زیان گەیاندن بە ددان و پووک.
ھەروەھا خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی لێدانەکانی دڵ، تا جەستە دەگەڕێتەوە پلەی گەرمی ئاسایی خۆی، و دەبێتە ھۆی قەبزیی.

ئاوی زۆر سارد و وشکبوونەوە

لەو کاتانەی ئاوی زۆر سارد دەخۆیتەوە وادەزانیت لە  تینوێتیت کەم دەبێتەوە، بەڵام زانایان ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەی دەکرێت نزمی پلەی گەرمی ئاوەکە ببێتە ھۆی وشکبوونەوە، کە ھەڵمژینی پێکھاتە خۆراکییەکان قورستر دەبێت، ئەمە ئەو وشکبوونەوە توندە نییە کە بەھۆی ھەندێک نەخۆشی و کەمی ئاوەوە دروست دەبێت، بەڵام دەکرێت چەند کێشەیەکە دروست بکات، وەک شەقیقە و سەرئێشەی تووند و ماندویی و لاوازیی سەرنجدان و ھەڵچوون و تووڕەبوون.

لە ڕاستیدا ئاو دەوڵەمەندە بە ئاسن کە جەستە پێویستی پێی ھەیە، و یەک لەسەر سێی جەستە لە ئاو پێکھاتووە، ئەگەر ئاو لە جەستەماندا کەم ببێتەوە، ئەوە دەبێتە ھۆی تێکچوون و دروستبوونی چەندین کێشە بۆ کرداری زیندەچالاکی دروست دەکات.

نیشانەکانی نەبوونی ئاو لە جەستەدا

وشکبوونەوە بە چەند حاڵەتێکدا دەناسرێتەوە:

  1. زۆر ھەستکردن بە تینوێتی.
  2. کەمی میز کردن.
  3. میز ڕەنگی خەستتر دەبێتەوە.

لە زۆرترین حاڵەتە مەترسیدارەکاندا گەر دەگمەنیش بێت، خواردنەوەی ئاوی زۆر سارد بەتایبەت لەو کاتانەی پلەی گەرمی جەستە بەرزە، دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان کە بەھۆی گۆڕانی لەناکاوی پەلەی گەرمی گەدەوە ڕوودەدات، گەر پلەی گەرمی جەستەت بەرز بوو، وا باشترە ئاوێک بخۆیتەوە پلەی گەرمی ژوورەکەی ھەبێت یاخود کەمێک سارد بێت، بەڵام بە کەم کەم بخورێتەوە تا پەلەی گەرمی جەستە گۆڕانی لە ناکاوی بەسەردا نەیەت. 

ئەمە دەسەپێت بەسەر ئەو کەسانەی ڕاھێنانی وەرزشی ئەنجام دەدەن، زۆربەی وا دەزانن خواردنەوەی ئاوی سارد بەسوودە لەدوایی ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی بۆ ساردکردنەوەی جەستە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە گرنگە پلەی گەرمی جەستە بە ھێواشی نزم بکرێتەوە، بەو ئاوەی پلەی گەرمیەکەی بەقەد پلەی گەرمی ژوورە یان کەمێک ساردە، و خوارنەوەی کەم کەم و بە ھێواشی.

زیانەکانی ئاوی سارد لە وەرزی زستاندا 

خوارنەوەی ئاوی سارد کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر جەستەمان، گرنگە دڵنیاببینەوە لە زیانەکانی ئاوی سارد لە وەرزی ھاویندا، چونکە زیاتر حەز بە خواردنەوەی ئاوی سارد دەکەین، خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی چڕی ترشەڵۆکی گەدە، ھەروەھا کاری کۆئەندامی ھەرس ھێواش دەکاتەوە. 
لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیانەکانی لە وەرزی زستاندا لە بیر نەکەین، چونکە زۆربەی خەڵک وا دەزانن زیانەکانی ئاوی سارد کەم دەبێتەوە، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەی گەرمی دەورووبەر، بەڵام لە ڕاستیدا بەو جۆرە نییە، و جیاوازی پلەی گەرمییەکە ھەر بوونی ھەیە، چونکە پلەی گەرمی جەستەمان جیاوازە لە پلەی گەرمی دەورووبەرمان لە وەرزی سەرمادا.

زانایان دڵنیایی دەکەنەوە کە خواردنەوەی ئاوی سارد تەنھا زیانی نییە، و چەندین کەس لە وەرزی ھاویندا ئاوی سارد دەخۆنەوە بە ھێواشی بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ کێشەیەک ببنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو نیشانانە بزانین، کە بەھۆی خواردنەوەی ئاوی ساردەوە توشیان دەبین، ئەگەر تووشی ھیچ کێشەیەک نەبووینەوە لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی ساردا، ئەوە واتایی ئەوە نییە بە درێژایی ژیان لێی پارێزراوین، بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین لە زیانەکانی پێویستە ھەمیشە ئەو ئاوە بخۆینەوە کە پلەی گەرمی ژووری ھەیە.


سەرچاوەکان



768 بینین