واشنتن دی سی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-02-07-23:50:00 - کۆدی بابەت: 7778
واشنتن دی سی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

واشنتن، واشنگتۆن یان واشنتۆن دی سی (بە ئینگلیزی: Washington DC)، ئەم شارە لە 16ی تەمووزی 1790 دامەزراوە، دەکەوێتە ناوچەی کۆڵۆمبیا و پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و بە ناوی جۆرج واشنتنەوە ناونراوە کە یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، ئەم شارە پایتەختێکی گرنگی سیاسی جیهانە و خاوەنی زۆترین گەشتیارە کە تەنها لە ساڵی 2016دا زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار ڕووی لە شارەکە کردووە.

مێژووی شاری واشنتۆن

مێژووی دروستبوونی شاری واشنتۆن بە تەواوی ڕوون نییە، بەڵام زۆینەی مێژوونوسان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە لە ساڵانی 1800کاندا ئەم شارە دروستکراوە، لە ساڵی 1812 لەکاتی جەنگی ١١٤ دژی بەریتانیا ١١٤ کیلۆمەتر لە شارەکە داگیرکرا و بەشێکی زۆری وێرانکرا و سوتێنرا، لە ئێستادا ئەم شارە بە هەبوونی چەندین کولتووری جیاواز بەتایبەت کولتووری ئەمریکی و ئەفریقییەکان ناسراوە.

دانیشتوان

ویلایەتی واشنتۆن دەکەوێتە گۆشەی باکووری ڕۆژئاوای ئەمریکا و ڕووبەری 71,299 میل دووجا داگیر دەکات، لە ڕووی ڕووبەری ڕووکەشەوە 18یەم گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە، لە سەرژمێرییەکەی ساڵی 2015ی ئەمریکا ئەوە نیشان دەدات کە ژمارەی دانیشتوانی واشنتۆن گەیشتووەتە 7,170,351 کەس، ئەمە لە کاتێکدا کە لە سەرژمێرییەکەی ساڵی 2010دا ژمارەی دانیشتوانەکەی بە 6.72 ملیۆن کەس تۆمارکرا،  واشنتۆن لە ئێستادا چێژ لە ڕێژەی گەشەی تەندروست وەردەگریت کە 1.27٪ و لە پلەی هەشتەمی وڵاتەکەدایە، بەپێی تازەترین ڕاپرسی ACS، پێکهاتەی نەژادی واشنتۆن بریتییە لە:

  • سپی پێست: 75.38٪
  • ئاسیایی: 8.53٪
  • ئەو کەسانەی کە زیاتر لە یەکێک لە شەش نەژادەکەیان هەڵبژاردووە: 5.85٪
  • ڕەگەزەکانی تر: 4.50٪
  • ئەمریکی ڕەش پێست یان ئەفریقی: 3.80٪
  • ئەمریکی ڕەسەن: 1.28٪
  • هاوایی ڕەسەن یان دوورگەنشینی زەریای هێمن: 0.66٪

کەشوهەوای واشنتۆن

شاری واشنتۆن کەشوهەوایەکی نیمچە کیشوەری هەیە، لەگەڵ زستانی سارد و هاوینی گەرم و شێدار، وەرزی زستان لە کانوونی یەکەمەوە تا شوبات ساردە و تێکڕای پلەکانی گەرما سفر پلەی سیلیزییە، ڕێژەی دابارینیش ساڵانە 1,060 میلیمەتر دەبارێت، هەروەها لە ساڵێکدا نزیکەی 35 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، لە فڕۆکەخانەی دولێس بە دووری 37 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شارەکە، لە ویلایەتی ڤێرجینیا 53 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، تۆفانەکانی بەفریش چوار بۆ پێنج ساڵێک جارێ ڕوودەدەن و دەبنە هۆی وەستانی چالاکییە مرۆییەکان، زۆرترین بارینی بەفر لە ڕۆژێکدا 41.5 سانتیمەتر بوو لە شوباتی ساڵی 1983، لە وەرزی بەهاردا واتە لە مانگی ئازارەوە تا ئایار، کەشوهەوا بەردەوام ناجێگیره، لە مانگی ئازاردا دەشێت بەفر ببارێت و جاروباریش لە سەرەتای مانگی نیساندا بەفر دەبارێت، بەڵام هەندێک جار پلەکانی گەرما لە مانگی نیساندا دەگاتە 25 پلەی سیلیزی، هاوینی واشنتۆن لە مانگی حوزەیرانەوە تا ئاب، گەرم و شێدارە، بەتایبەتی لە مانگی تەمووز و ئاب کەشوهەوایەکی خۆشی هەیە و پلەکانی گەرما نزیکەی 25/27 پلەی سیلیزییە، دەشێت هەندێک جاریش باران ببارێت، بەڵام زۆر جار گەرمە و هەوا پەنگی خواردووەتەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما نزیکەی 30 پلەی سیلیزییە، هەروەها لەوانەیە شەپۆلی گەرمیش هەڵبکات، کە دەشێت هەفتەیەک بخایەنێت کە لەگەڵیدا پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و دەگاتە 35 پلەی سیلیزی، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو 40.6 پلەی سیلیزی بوو لە تەمووزی ساڵی 2012.

چەند ڕاستییەک دەربارەی واشنتۆن

  • توموەتەر (Tumwater) یەکەم جێگيرگە بوو لە ویلایەتی واشنتۆن. لە ساڵی ١٨٤٦ خەڵکی لێ جێگیر کرا و ناوی بازاڕی نوێ بوو.
  • لە سەرژمێرییەکەی ساڵی 2000دا ئەوە دەرکەوت کە زیاتر لە نیوەی ئەو 5.9 ملیۆن کەسە لەلایەن دەوڵەتەوە دامەزراون.
  • زیاتر لە 10٪ی دانیشتوانی ویلایەتەکە لە دەرەوەی ویلایەت لەدایکبوون و زیاتر لە 1٪ ی دانیشتوان لە پەنابەرە نایاساییەکان پێکدێن.
  • واشنتۆن یەکێکە لەو حەوت ویلایەتەی کە باجی داهاتی کەسی نییە.
  • واشنتۆن لە هەر ویلایەتێک لە ئەمریکای هاوسنوور، زۆرترین بەفرە ڕووباری هەیە .
  • واشنتۆن نیشتیمانی زیاتر لە 1000 بەنداوە، لەوانە گراند کۆلی (Grand Coulee).
  • واشنتۆن شارۆچکەیەکی هەیە بەناوی هاراهـ (Harrah) کە ناوی شارۆچکەکە دەکرێت پێچەوانە بکرێتەوە، یان لە چەپەوە بۆ ڕاست یان لە ڕاستەوە بۆ چەپ بنوسرێت یان بخوێنرێتەوە.


سەرچاوەکان



790 بینین